باشووری کوردستان
- کاژێر 3ی بەیانی، شاندێکی باڵای
هەدەپەهەدەپە گەییشتنە شاری
هەولێرهەولێر. شاندەکە لە
پەروین بوڵدانپەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە و سێ پەرلەمانتاری پارتەکە:
فەلەکناس ئوجافەلەکناس ئوجا،
ئیمام تاشچیەرئیمام تاشچیەر و
عوسمان بایدەمیرعوسمان بایدەمیر پێکدێت. بریار وایە شاندەکە 3 ڕۆژ لە باشوور بمێنێتەوە و چەند دیدارێک لەگەڵ لایەنەکاندا سازبکەن
[1]
- لەدوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەیان لەگەڵ
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، لە شاری هەولێر کۆبوونەوەی شاندی هەدەپە لەگەڵ ئەو حزب و لانەیە سیاسییانە دەستیپێکرد، کە خاوەنی کورسی نیین لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کە ژمارەیان نزیکەی 30 حزب و لایەنی سیاسییە.
[2]
- دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی زیاتری خاکی باشوری کوردستان هێرشەکانی چڕترکردووەتەوە، هاوڵاتیانی ناچارکردووە کە واری خۆیان جێبهێڵن.
[2]
- بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و حزبی
شارەزوورشارەزوور و ژمارەیەک لە شاعیران و نوسەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی هونەری دووەم ڤیستیڤاڵی حەبیبە خاتوون بۆ شیعر و چیرۆک بەڕێوەچوو کە تیایدا 37 شاعیر و چیرۆکنوس بە بەرهەمەکانیان بەشداری ڤیستیڤاڵەکەیان کرد و تا ئێوارەی ئەمڕۆش بەردەوامی هەبوو.
[4]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان کردەوە بە بۆردوومانکردنی گوندەکانی
سیدەکانسیدەکان لە دەڤەری برادۆست لە پارێزگای هەولێر.
[2]
- گەریلاکان لە دەڤەری سیدەکانی سەربە پارێزگای هەولێر، تیمێکی سوپای تورک-یان کردە ئامانج و چەندین سەرباز کوژراون.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە لە ناوەندی شاری
عەفرینعەفرین لە دژی سوپای تورک و چەتەکان چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژراوە و دوو سەربازی سوپای تورک برینداربوون.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆککۆماری تورکیا بە ئاماژەدان بەوەی یەپەگە بە هاوکاریی کۆمپانیایەکی فەرەنسی تونێلی لە عەفرین هەڵکۆڵیون، ڕایگەیاند فەرەنسا هاوکاریی تیرۆر دەکات.
[3] کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表