باکووری کوردستان
- دەوروبەری گوندی هەلهەلێ-ی ناوچەی هەزرۆ-ی
ئامەدئامەد بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن سوپای تورکیاوە هێرشی ئاسمانی کرایەسەر.دەوترێت کە دوابەدوای بۆردومانی گوندەکە دانیشتوانی گوندە بە هۆی دوکەڵ وبۆنی ئەومادەیەی کە لەبۆمبەکەدا بووە تووشی ژانەسەربوون.
[4]
- ئه و ئاگرەی کە لە دوای ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیای داگیرکەر لە دۆڵی ڕۆژ-ی سەر بە
دێرسمدێرسم لە باکووری کوردستان دەستی پێکرد، ماوەی 3 ڕۆژە بەردەوامە و دانەمرکاوەتەوە. ئه و گوندانەی دەکەونە ناوچەکە لە ساڵانی نەوەدەکان لە لایەن دەوڵەتەوە چۆڵکراون و بەشێکیشیان کراونەتە ناوچەی قەدەغەکراو (ناوچەی ئاسایشی تایبەت). بەهۆی ئەوەی کەس ناتوانێت لە گوندەکان نزیک بێتەوە، هیچ زانیارییەک دەربارەی ناوچەکە دەست ناکەوێت. چەند گوندێکی ناوچەکە بەهۆی دوکەڵی زۆر بە ئەستەم دەبینرێن.
[4]
باشووری کوردستان
- بەهاوکاری مەڵبەندی 1ی ڕێکخستن و کۆمیتەی قەرەداغ یادی 41 ساڵەی شەهید مەلا ئەحمەد حەمە ئەمین ناسراو بە مەلا
گەرمیانگەرمیانی دەکرێتەوە.
[1]
- لە کتێبخانەی
زانکۆی هەڵەبجەزانکۆی هەڵەبجە لە
هەڵەبجەهەڵەبجە، لە مەراسیمێکی تایبەتدا کتێبخانە کەسییەکەی نوسەری کورد (غەفوری میرزا کەریم) کە زیاتر لە هەزار و 500 کتێبی جۆراوجۆربوون بەخشرایە کتێبخانەی زانکۆکە.
[5]
- سەرکردەيەکی ئيئتلافی سائيرون، ڕایگەیاند کە شاندی دانوستانکاری يەکێتی و پارتی خۆيان يەکلاکردوەتەوە و چوونەتەپاڵ هاوپەیمانییە گەورەکە.
[2]
- پەرلەمانتارێکی جوڵانەوەی
نەوەی نوێنەوەی نوێ لە خولی نوێی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، چونەتە ناو کوتلەکەی نەسر و سائیروون. گوتیشی پشتگیری ئەوە دەکەین،
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران.
[3]
- چەکدارانی
داعشداعش هەڵیانکوتایە سەر گوندێکی سنووری
کەرکوککەرکوک و 10 هاووڵاتییان کوشت.
[3]
- هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لەسەر بەشداریکردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق و هاوپەیمانێتییان ناڕوونە، سەرچاوەکان کۆک نین لەسەر ئەو هەڵوێستانە.
[6]
- لە شارەدێی
جەلەولاجەلەولای سەر بە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین، چەکدارانی داعش هاوڵاتییەکی مەدەنییان گوللە بارانکرد.
[2]
- هەشتەمین کۆنگرەی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەبەشداری 166 ئەندام بە ناونیشانی (نیشتمان) و بەدروشمی (تواناسازی ئافرەت جڤاتی پێشکەوتوو) بەڕێوەچوو.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- ناوەندی ڕاگەیاندنی
یەپەگەیەپەگە بڵاویکردەوە،
شەڕڤانشەڕڤانان لە ناوچەی ڕاجۆی
عەفرینعەفرین چالاکییەکیان ئەنجامداوە و لەو چالاکییەدا 2 چەتە کوژراون.
[4]
- چەتەکانی جەیشی ئیسلام کە سەر بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرن ، ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی تیریندە-ی عەفرین هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێکی ئێزدی و 2 برای ئێزدییان بە ناوەکانی عەبدۆ حامکە (64 ساڵان) و بەحری حامکە (60 ساڵان) ڕفاندووە.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- لەپاش ئەوەی چەند لیستێکی شیعه و سونە بە بەشداری عەبادی و سەدر و حەکیم فراکسیۆنێکیان ڕاگەیاند بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، فراکسیۆنێکی تر بەسەرۆکایەتی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕاگەیەندرا.
[2]
- ئەمڕۆ کاتژمێر 11:50 خولەک، بە سەرۆکایەتیی محەمەد عەلی زەینی، بەتەمەنترین پەرلەمانتاری ئەم خولە، کە لە کوتلەی سائیرونە، یەکەمین دانیشتنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و لە سەرەتادا مارشی نەتەوەیی عێراق وترایەوە. لە دانیشتەکەدا، زۆربەی پەرلەمانتارە کوردەکان بەشدارییان کردووە، بەڵام پەرلەمانتارانی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان بایکۆتیان کردووە.
[5]
- هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی و پارتی و هاوپەیمانییەکانی فەتح و دەوڵەتی یاسا لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کشانەوە.
[2] کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表