ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,209
画像 105,524
書籍 19,120
関連ファイル 96,177
Video 1,299
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆنگرەی 14ی پارتی ديموکراتی کوردستان
グループ: クルド文書 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆنگرەی 14ی پارتی ديموکراتی کوردستان

ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆنگرەی 14ی پارتی ديموکراتی کوردستان
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کۆتایی کۆنگرەی 14ی پارتی ديموکراتی کوردستان:
لە ڕۆژانی 3، 4، 5 و 6ی نۆڤێمبەری 2022، پارتيمان کۆنگرەی 14ی خۆی لە ژێر دروشمی (ئازادی، ديموکراسی، دادپەروەری) لە شاری دهۆک بە بەشداری 1061 ئەندام گرێدا.
کۆنگرە، بەگوێرەی بەرنامەیەکی ڕێکخراو دەستی بە کارەکانی خۆی کرد و دوای چەند ئايەتێک لە قورئانی پيرۆز، سروودی نيشتيمانیی عێراق و سروودی ئەی ڕەقيب پێشکەش کران.
لە دەستپێکدا سەرۆک بارزانی وتارێکی پێشکەشکرد، تییدا ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی شەری #داعش# و پاراستنی يەکێتی خاکی کوردستان و پەتای کۆڕۆناوە، کۆنگرە دواکەوتووە. هەروەها بە گشتی باسی لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و جيهان کرد، بە تايبەتی لە وتارەکەيدا تيشکی خستە سەر دوو خاڵ کە جێگەی شانازيی بەڕێزيانن له و سەردەمەی کە پۆستی سەرۆکايەتی هەرێمی کوردستانی هەبووە، يەکەميان؛ ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ پشتيوانیی کۆبانێ بووە، دووەميان؛ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بووە. لە بەشێکی ديکەی وتارەکەیدا سوپاسی خۆڕاگریی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد لە بەرگريکردنی قارەمانانەيان لە شەڕی دژی داعش و پاراستنی خاکی کوردستان، هەروەها سوپاسی خەڵکی کوردستانی کرد بۆ خۆڕاگریی و پشتیوانیی پێشمەرگە و دامودەزگا پەیوەنددارەکان لە بەرەنگاربوونەوەیان له و شەڕەدا.
پاشان فیلمێکی ديکۆمێنتاری لەسەر ئه و هەڤاڵانەی سەرکردايەتی کە لەماوەی نێوان کۆنگرەی سێزدە و ئەم کۆنگرەيەدا کۆچی دواييان کردووە نيشاندرا، دواتر دەستەی سەرۆکايەتی کۆنگرە هەڵبژێردرا.
هەر لە دانيشتنی يەکەمدا؛ کۆنگرە بە کۆی دەنگ ڕێزدار سەرۆک بارزانيان بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژاردەوە، هەروەها کۆنگرە متمانەی بەخشی بە جێگری یەکەم و دووەمی سەرۆک.
دواتر ڕاپۆرتی سياسی ئەنجومەنی سەرکردايەتی پارتی خوێندرايەوە، لە ڕاپۆرتەکەدا هۆکاری دواکەوتنی کۆنگرەی بە ڕوونی خراوەتە ڕوو کە وێڕای ئەوەی لە سەرەوە سەرۆک ئاماژەی پێداون، ڕیفراندۆم و خيانەتی 16ی ئۆکتۆبەر و لێکەوتەکانی، هۆکاربوون بۆ دواکەوتنی کۆنگرە.
له و ڕاپۆرتەدا، پەيوەست بە پارچەکانی ديکەی کوردستان، ئەوەخراوەتە ڕوو کە ئێمە لەگەڵ داوا ڕەواکانیانین لە هەمان کاتدا، داوا لە هێزە سياسييەکانی هەر سێ پارچەکەی کوردستان کراوە سەردەميانە خەباتە مەدەنييەکانيان بەگەڕ بخەن، داواش لە هەر سێ وڵاتی دراوسێ کراوە کە سنووری جوگرافی، قووڵای مێژويی، تێگەيشتنی ديبلۆماسی، بەرژەوەندی هاوبەشی ئابووری و بازرگانی و کولتوری و کۆمەڵايەتيمان پێکەوە هەيە، بە کردەيی بير لە چارەسەری سياسیی پرسی کورد بکەنەوە، چارەسەرێک کە ببێ بە مايەی ئاشتی و سەقامگيری و بوژانەوەی ناوچەکە بە گشتی. لەسەر ئاستی عێراقيشدا هاتووە کە پارتيمان لە ڕێگەی پەرلەمان و حکوومەتی عێراقی فيدراڵ کار دەکات لەسەر ياسادانان و کاراکردن و جێبەجێکردنی کۆمەڵێک ياسای گرنگ و بنچينەيی بۆ پاڵپشتی سيستەمی فيدراڵی و ديموکراسی لە عێراقدا، وەک لە دەستووری عێراقی فيدراڵدا هاتووە.
دواتر دەستەی سەرۆکايەتی کۆنگرە؛ دەرگای پێکهێنانی ليژنەکانی بۆ ئەندامانی کۆنگرە کردەوە و لە ئاکامدا چوار لیژنە لە لايەن کۆنگرەوە ڕەزامەندی لەسەر درا، کە بريتی بوو لە (ليژنەی پەيڕەوی ناوخۆ، ليژنەی پرۆگرام، ليژنەی ڕاپۆرتی سياسی، ليژنەی سکاڵا و پێشنياز).
لە دانيشتنی دووەمی هەمان ڕۆژدا ليژنەکان گفتوگۆی چڕ و ورديان لەسەر ڕاپۆرتەکانيان کرد و بە تێبينی و سەرنجەکانی ئەندامانی کۆنگرە دەوڵەمەند کرا و، لە دانيشتنی يەکەمی ڕۆژی دووەمی کۆنگرەدا، ڕاپۆرتەکان دوای خوێندنەوه، خرانە دەنگدانەوە و لە لايەن کۆنگرەوە پەسەند کران.
هاووڵاتیانی بەڕێز
هەڤاڵانی تێکۆشەر...
کۆنگرە بەپێويستی زانی لەم قۆناخەدا، پێداچوونەوەيەکی ورد بە پەيڕەوی ناوخۆدا بکات، لە ڕووی هەيکەليەت و ڕێکخستن و پەيوەندیی نێوان ئۆرگانەکاندا، بەشێوەيەک کە بگونجێت لەگەڵ واقعيی ئەمڕۆی کاری حزبايەتيدا. لە لايەکی ديکەوە لە پەيڕەوی ناوخۆدا ناوی ئەنجومەنی سەرکردايەتی گۆڕدرا بۆ کۆميتەی ناوەندی، هەروەها گۆڕانکاری لە بەشێک لە هەيکەليەتی حزبدا ئەنجامدرا و ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارێزگا گۆڕدرا بۆ (مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگا)، هەروا بڕیاری دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای تێکۆشەران درا. يەکێکی ديکە لە گۆڕانکارييەکانی پەيڕه و بريتييە لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەشداریی ئافرەت لە کۆميتەی ناوەندی بەجۆرێک لە 15% کەمتر نەبێت.
لە ڕۆژی دووەمدا، سەرۆک بارزانی پێشنیاری 10 هەڤاڵی خستە بەردەم کۆنگرە کە، هەر دە هەڤاڵ بە دەنگی ڕاستەوخۆی ئاشکرا بۆ کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردران.
پاشان، کۆنگرە دەرگای خۆکانديدکردنی بۆ کۆميتەی ناوەندی کردەوە کە (129) هەڤاڵ خۆيان کانديد کرد بۆ 41 ئەندامی کۆميتەی ناوەندی و (9) يەدەک. لە ڕۆژانی سێيەم و چوارەمیشدا پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆميتەی ناوەندی و لێکجیاکردنەوە و خوێندنەوەی دەنگەکان دەستی پێکرد کە لە لايەن کۆميسيۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق و (7) دادوەری هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
ێگای باسە کۆنگرە کۆمەڵێک لە پڕەنسيب و ستراتيژيەتی پارتی لە چەندين بواری جياجيادا پەسەند کرد کە گرينگترينيان بريتييە لە کارکردن لە پێناو بەهێزکردنی سيستەمی پەرلەمانی و بە ديموکراتیزەکردنی سیستمی حوکمڕانی بە پشتبەستن بە پرەنسيبەکانی: گەل سەرچاوەی دەسەڵاتە؛ لێک جيايی و هاوسەنگی دەسەڵاتەکان؛ سەربەخۆيی و کارايی دامەزراوەکان؛ سەروەری ياسا و پاراستنی ماف و ئازادييەکان و مافی ئافرەت؛ هەروەها ڕێزگرتنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادييە بنەڕەتييەکان و ڕێزگرتن لە پڕەنسيبی شەفافيەت و لێپرسينەوە و سزا و پاداشت لە حوکمڕانی هەرێم و عێراقدا. لە بەشێکی ديکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە پێويستە چەسپاندنی مۆدێلی حوکمڕانی باش و وەڵامدەرەوە بۆئەوەی باشترين خزمەتگوزاریی گشتی پێشکەشی گەلی هەرێمی کوردستان بکات.
لەسەر ئاستی مرۆيی و کۆمەڵايەتيدا، پارتيمان کار دەکات بۆ پەرەپێدانی کوولتوریی، کە بە جۆرێک ڕەنگدانەوەی ڕاستەقينەی کۆمەڵگەی کوردستانی بێت و فرەکولتووری و فرەئايينی و يەکترقبووڵکردن و ڕێزگرتن لە جياوازييەکانمان تێيدا بەرجەستە بێت، ئەمەش لە پێناو بەرزرکردنەوەی ئاستی هزری و هۆشياری و نيشتمانی کوردستانيان بێت.
لەسەر ئاستی کوردستاندا، کۆنگرە جەختی لە یەکڕیزی و پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ هەموو لایەنەکان کردەوە و بە پێویستی زانی لاپەڕەیەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکان بکرێتەوە و کێشە و گرفتەکان بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێن.
هەروەها لەسەر ئاستی عێراقیش کۆنگرە جەختی کرد بۆ چارەسەری کێشە هەڵواسراو و چارەسەر نەکراوەکان و، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سیاسی و دامەزراندنی حکوومەت کە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراق ئەنجام دراوە.
هاووڵاتيانی بەڕێز
هەڤاڵانی تێکۆشەر..
پارتی ديموکراتی کوردستان سەرکەوتنی کۆنگرەکەی بە سەرکەوتنی خواست و بەرژەوەندیی گەلی کوردستان دەزانێت، به و پێيەی پارتی هەميشە و لەمەودواش ئامرازێکی خەبات و تێکۆشانی جەماوەريی گەلەکەمانە بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستان، بۆيە پارتيمان پيرۆزبايی لە خەڵکی کوردستان و هەڤاڵانی تێکۆشەر دەکات و بەڵێن دووپاتدەکاتەوە وەک هەميشە پارێزەری دەستکەوتەکانی گەل و بەدەستهێنەری ماف و پاراستنی دەستکەوتە دەستووری و نيشتمانی و نەتەوەييەکانی بێت کە درێژەدەری ڕێبازی بارزانیی نەمرە.
کۆنگرە بە تێکڕای دەنگ تەخویلی جەنابی سەرۆک بارزانی کرد بۆ دیاریکردنی هەڤاڵێک لە کوردانی ئێزدی بۆ کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان.
سەرکەوتنی کۆنگرەی چوار دەهەمينی پارتی ديموکراتی کوردستان پيرۆز بێت.
ڕوود بۆ گيانی پاکی سەرجەم شەهيدانی کورد و کوردستان و سەروەريان بارزانی نەمر و کاکە ئيدريسی هەميشە زيندوو.
بژی کورد بژی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان
6/11/2022[1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは506表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان 24 - 12-11-2022
リンクされたアイテム: 3
グループ: クルド文書
Publication date: 06-11-2022 (2 年)
Document style: No specified T4 547
ドキュメントの種類: 元の言語
パーティー: K. D. P.
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( ڕۆژ هەژار 23-11-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 26-11-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは506表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,209
画像 105,524
書籍 19,120
関連ファイル 96,177
Video 1,299
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.687 秒(秒) !