عەدنان کەریم نوێترین ئەلبومی گۆرانی خۆی بە ناوی شەوبا بڵاوکردەوە
باکووری کوردستان
- ئەمڕۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (
پەکەکەپەکەکە)یه و 41 تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنیدا، لە ساڵڕۆژی حیزبەکەیاندا پەکەکە ڕایدەگەیەنێت کە: له و ماویەدا 40 هەزار شەهیدی پێشکەش بە ئازادی کردووە.
[2]
- لە ئەنقەرە ئەندام و بەڕێوەبەرانی
هەدەپەهەدەپە، ئیهادە، سەندیکای سەس بە ئۆپەراسیۆنی قڕکردن چاویان کردەوە. لە ئەنجامی سەرداگرتنی ماڵاندا 11 کەس دەستگیرکران. لە ئەنجامی سەرداگرتندا، فاتیح کانات هاوسەرۆکی ئیهادەی ئەنقەرە، فیکرەت چالاگان و بەلکیسە یورتسەڤەر بەڕێوەبەرانی سەس و بەرەکەت کار ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە، مەزهەر یەرلیکایا ئەندامی هەدەپە، شەهریبان باشاک، ئەتهەم ئوزگان، سەباحەدین کارلی، کەمال ئاکالان، پەرفوم چۆلاک و زیا جەبەجی دەستگیرکران. هەروەها بەهجەد یڵدرم پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەی سەمسوریش دەستگیرکرا. حاجی یوسف تۆپالئۆغلۆ پەیامنێری ئاژانسی دیهاش لە ناوچەی کەهتای سەمسور لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا. ڕاگەیەنرا لە کاتی دەستگیرکردندا هێزەکانی پۆلیس چەکیان لەسەر سەری تۆپالئۆغلۆ داناوە. لە ناوچەی وێرانشاری ڕوحالە گەڕەکی شرنەخ لە ئەنجامی سەرداگرتنی ماڵاندا عیرفان ئەردەم کە باوکی دوو منداڵە دەستگیرکرا. لە
ئامەدئامەدیش محەمەد شێرین تونچ یاریدەدەری هاوسەرۆکی هەدەپە، سونگول داغ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی پەیاس دەستگیرکران. لە ناوچەی کەرجەوسی ئێلح محەمەد یڵدرم نوێنەری کەجەدە لە کەرجەوس دەستگیرکرا. بەم شێوەیە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 61 کەس دەستگیرکران و دواتر ژمارەیەکیان ئازادکران.
[1]
باشووری کوردستان
- سەرۆکی تیمی لێکۆڵەرەوانی سەر بە
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجومەنی ئاسایشی ئاگادارکردووەتەوە کە تیمەکەیان ناسنامەی 160 ئەندامی
داعشداعشیان ئاشکراکردووە کە تۆمەتبارن بە کوشتنی ئێزدییەکانی
شەنگالشەنگال لە ساڵی 2014.
[2]
دووەم کۆنفرانسی بەشی یاسای زانکۆی کۆیە
- بەبەشداری زیاتر لە 200 کۆمپانیا، فێستیڤاڵی پایز لە شاری
سلێمانیسلێمانی کرایەوە کە بەشێکی زۆری کۆمپانیاکان ئێرانین.
[2]
- بە دروشمی (خاک و ئاومان دەکەینە سەرچاوەی ئابووریمان) سێهەمین پێشانگای کشتوکاڵی بۆ بەروومە خۆماڵییەکان بۆ 80 جوتیاری گەرمیان کرایەوە و وەزیری کشتوکاڵیش بەڵێنی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی و تەواوکردنی پرۆژە تەواونەکراوەکانیدا.
[2]
- بوومەلەرزەیەک چەند ناوچەیەکی
خانەقینخانەقینی هەژاند و زیانی گیانی و ماددی نەبووە. چەقی بوومەلەرزەکەش 34 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی خانەقینەوە دوور بووە.
[3]
- هیومان رایتس ۆوچ راپۆرتێکی لەبارەی مامەڵەی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاوارەکانی باکووری کوردستان لە کەمپی
مەخموورمەخموور و سنووردارکردنی هاتووچۆی ئاوارەکانی ئەو کامپە بڵاوکردووەتەوە. هیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەبەوەدەکات، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی مانگی تەممووزی 2019ەوە، بە شێوەیەکی هەڕەمەکیانە گەمارۆیان خستووەتە سەر جموجۆڵ و هاتووچۆی ئاوارەکانی کامپی مەخموور کە کوردانی باکووری کوردستانی تێدا نیشتەجێن.
[4]
- لە شاری
هەولێرهەولێر لە هۆڵی چالاکی قوتابخانەکان هونەرمەند
عەدنان کەریمعەدنان کەریم نوێترین ئەلبومی گۆرانی خۆی بە ناوی شەوبا بڵاوکردەوە.
[3]
- بە بڕیاری دادگای
کەرکوککەرکوک 50 دۆنم زەویی کشتوکاڵی لە جووتیارێکی کورد وەرگیرایەوە و بە عەرەبێکی هاوردە درا. ئەویش بەچاودێریی هێزە ئەمنییە عێراقییەکان زەوییەکەی کێڵا.
[4]
- لە
زانکۆی کۆیەزانکۆی کۆیە دووەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی بەشی یاسا سەبارەت بە نووسینەوەی دەستوورێکی هاوچەرخ بۆ هەرێمی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد و سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک لە بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی پرسی
دەستووردەستوور لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارن.
[5]
- ئەمڕۆ، ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد بەهاوکاری ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی، لە هۆڵی هۆتێل لەندەن ئای، لە شارۆچکەی
کەلارکەلاری ناوەندی ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان، لە هەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کۆنفرانسێکیان ئەنجامدا.
[6]
- لە ناوچەی
حەفتەغارحەفتەغاری شارۆچکەی
داقوقداقوق، بەدەستڕێژی گوللەی کەسانی نادیار پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی کوژران. وتیشی: کوژراوەکە ناوی (لەتیف مەجید)ە و پیشەی پێشمەرگەیە لە هێزەکانی حەفتا، هاوسەرەکەشی ناوی (ئەمەل ئەحمەد رۆستەم)ە و دانیشتووی گوندی مەنسوڕن.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، گوندەکانی قزعەلی و بیرکەت-ی سەر بە
گرێ سپیگرێ سپییان تۆپباران کرد.
[1]
- ناوەندی راگەیاندنی
قەسەدەقەسەدە ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامن. قەسەدە وتی، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر زڕگان و عەین عیسا.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- کونسوڵخانەی ئێران لە نەجەف سووتێنرا.
[7]
کونسوڵخانەی ئێران لە نەجەف سووتێنرا
- ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری خۆرهەڵاتی سووریا بەردەوام دەبێت تا سەرجەم ئامانجەکانی بەدیدەهێنێت.
[5]
- رێکخراوی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ، هیومان رایتس وۆچ رایدەگەیەنێت؛ تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا دوور لە یاسا خەڵکی لەسێدارەداوە و پێشێلکارییان بەرامبەر کورد کردووە. هیومن رایتس وۆچ لە راپۆرتێکدا روونیکردووەتەوە؛ گروپە چەکدارەکان لە ناوچەکانی
سەرێکانیسەرێکانی و گرێسپی رێگریان لە گەڕانەوەی خێزانە کوردییەکان کردووە و بە شێوەیەکی نایاسایی دەستی بەسەر ماڵ و موڵکی هاووڵاتیانی ناوچەکەدا گرتووە.
[5]
- سەید نەقوی حسێنی وتەبێژی کۆمسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێدا بەر لە دانیشتنی هاوبەشی کۆمسیۆنەکانی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان و شۆرا و ناوخۆی وڵات، ڕایگەیاند، لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکاندا نزیکەی 7 هەزار کەس دەستگیرکراون. ئەمەش لە کاتێکدایە چالاکوانان ڕایدەگەیەنن، ژمارەی دەستگیرکراوەکان زیاترە.
[1]
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی مەغریب ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی کاڵای تورکی بازاڕەکانیانی داگیرکردووەو بەپێی پێویست کاڵای ئەوان ڕێگەی نادرێت بچێتە تورکیاوە، پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ تورکیادا ڕادەگرن.
[6]