لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 24-12-2019
باکووری کوردستان
-
سەزای تەمەلیسەزای تەمەلی، هاوسەرۆکی
هەدەپەهەدەپە لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرۆک کۆماری تورکیا دژایەتی گەلی کورد گەلانی دیکە دەکات، بە دڵێکی ئارام وڵاتێکی دیکە داگیر دەکات. ئەو دەیەوێت مێژوو دووبارە بکاتەوە.
[2]
- ئەمڕۆ پارێزەرانی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری
پەکەکەپەکەکە، رازیە تورگوت، سەربای کۆکلو و رێزان ساریجا و ئیبراهیم بیلمەز، بۆ دیدار لەگەڵ بریگرتەکەیان لە زیندانی ئیمرالی، داواکارییان پێشکەشی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی شاری بۆرسا کرد.
[4]
- حەسیبە مەنگیرکائون هاوسەرۆکی
دەبەپەدەبەپەی شاری مێردین لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەکدا کە بۆ وەرگرتنی وتەی چووبووە ئاسیش، دەستگیر کرا.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند دوو لە ناوچە سنوورییەکانی خۆی دوو
کۆڵبەرکۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنووریەکانی
سەردەشتسەردەشت و خۆی بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانیی سنووری کۆماری ئیسلامی برینداربوون. “حامد عابد”، کاسبکاری کوردی خەڵکی شارۆچکەی “کۆتول”ی خۆی و “هیوا سەدیق زادە”، کۆڵبەری سەردەشتی لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارانەدا دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە و برینداربوون.
[1]
کۆڵبەر! ژیانی ئەمڕۆی دەفرۆشێت بۆ کڕینی نانی سبەی!
- کۆڵبەرێک بە ناوی عەزیز عەزیزی خەڵکی گوندی 'بەنەژاژی' سەربە شاری
بانەبانە لە پارێزگای
سنەسنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئاوایی گۆمانی سەر سنووری
چۆمانچۆمان بە تەقەی هێزە ئەمنیەکانی دەوڵەتی ئێران لە بە سەختی برینداربووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە. هەر ئەمڕۆ لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان، کۆڵبەرێک بە ناوی سەڵاح دەرزیانی لە بەرزاییەکانی کوێستانی تەتە لە ناوچەیەی 'قەتڵگا' کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە.
[4]
-
عەلی بەدرخانیعەلی بەدرخانی نووسەری کورد پاش کۆتاییهاتنی سزای 3 ساڵ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی
ورمێورمێ ئازادکرا.
[1]
باشووری کوردستان
- بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامی کۆنگرەی چوارەمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوبکرێتەوە. بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، لە بازنەی
سلێمانیسلێمانی ئەم کەسانە دەرچوون،
شاناز ئیبراهیم ئەحمەدشاناز ئیبراهیم ئەحمەد،
ئاراس شێخ جەنگیئاراس شێخ جەنگی، سالار عومەر نوری، سەرکەوت زەکی، شوانەی نۆکان، وەستا حەسەن، تەلار لەتیف، هەڵۆ
پێنجوێنپێنجوێنی،
مستەفا چاوڕەشمستەفا چاوڕەش، ئاسۆس عەلی. لە بازنەی هەولێریش کوڕەکانی
کۆسرەت رەسوڵکۆسرەت رەسوڵ زۆرترین دەنگیان هێناوە. لە کەرکوکیش سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی و
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی زۆرترین دەنگەکانیان هێناوە. وتەبێژی کۆنگرەش رایگەیاند، لەبەرئەوەی دەنگەکان زۆرن ئەمڕۆ ناتوانین ئەنجامی هەڵبژاردنەکە رابگەیەنین و سبەینێ پاش تەواوبوونی هەژماردنی هەموو دەنگەکان، سەرئەنجامەکەی رادەگەیەنین
[3]
- لە دانیشتنی ئەمڕۆی،
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 77 پەرلەمانتار، خولی پاییزەی بۆ ماوەی 30 رۆژ درێژ کردەوە. ئامانج لەمەش پەسەندکردنی پرۆژە یاسای چاکسازییە.
[3]
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 24-12-2019
- دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئەمساڵدا 75 دۆسیەی گەندەڵیی رەوانەی بەردەم دادگاکان کراون و یەکلا کراونەتەوە، هەروەها زیاتر لە دوومانگیشە پرۆژە یاسای هەموارکردنەوەی یاسای دەستەی دەستپاکی ئاراستەی پەرلەمان کراوە بەڵام تا ئێستا پرۆژەکە نەخراوەتە بەرنامەی کارەوە.
[4]
- ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00 دەرچوانی بەشی ئەندازیاریی کارەبا، نەوت و گاز و کیمیایی، لە زانکۆ و پەیمانگاکانی
کەرکوککەرکوک، لەبەردەم بینای ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک گردبوونەوە و ماوەی سێ کاتژمێر لەبەردەم بینای ئەنجومەن مانەوە. دەرچوانی بەشی ئەندازیاریی داوای دامەزراندن دەکەن و دەڵێن، لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکەیان، رێکاری تر دەگرنە بەر.
[4]
- بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن لە بانکی شیمالی شاری
هەولێرهەولێر کەسێک برینداردەبێت، تەقەکەرەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە و گوتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی تایبەتەوە بووە.
[5]
- ئەمشەو چەکدارانی
داعشداعش هێرشیان کردووەتە سەر کێڵگەی نەوتی خەبازە لەسنوری شارۆچکەی دوبز و لە ئەنجامدا پۆلیسێک بەناوی (
وەلید حەمیدوەلید حەمید) بە رەگەز کورد کە خەڵکی شارۆچکەی
خورماتووخورماتووە شەهید بووە و دوو پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
[6]
- سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری شارۆچکەی
مەخموورمەخموور رایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەک لە گوندی عەتیرە لە سنوری شارەدێی سەرگەڕانی شارۆچکەی مەخمور، 3 کەس کوژراو 2ی دیکەش برینداربوون.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- بە سەدان هاوڵاتیی ناوچەی دربێسی بە مەراسیمێکی شایستە تەرمی
شەڕڤانشەڕڤانی هێزەکانی عەلەوی ناوخۆیی شەهید ئەیاز عومەریان لە ئەنجومەنی کەسوکاری شەهیدان-ی دربێسی وەرگرت و بە کاروانێک بەرەو گۆڕستانی شەهید روستەم جودی بەڕێکرد.
[1]
تەرمی شەهید ئەیاز عومەر شەڕڤانی هێزەکانی عەلەوی ناوخۆیی بەخاک سپێردرا
دەرەوەی کوردستان
- روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، سوپای سووریا خاڵێکی چاودێری سوپای تورکیای لە گوندی سەرمانی باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلب گەمارۆ داوە، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی سوپای سووریا لە چەند رۆژی رابردوودا بە هاوکاری هێزەکانی رووسیا پێشڕەوی له و ناوچەیە کردووە.
[2]
- وێڕای هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ داخستنی بنکەی سەربازی ئینجەرلیک -
ئامەدئامەد، لە وڵاتەکەی کە لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە بەکاردەهێنرێت، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پێنتاگۆن گرێبەستێکی بۆ درووستکردنی تەلارێک له و بنکەیە لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای تورکی واژۆ کرد.
[2]
- فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بایکۆتی پرۆسەی دەنگدانیان لەسەر ماددەکانی 15 و 16ی پڕۆژه یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد. بە گوێرەی ناوەڕۆکی ماددەی 15ی پڕۆژەیاساکە، بازنەی هەڵبژاردن لە پارێزگاوە بچووک دەکرێتەوە بۆ قەزا و تێیدا یەکەم و زۆرینە سەردەکەوێت و سەرجەم دەنگەکانی دیکە دەفەوتێن.
[2]
- سوپای نیشتیمانی لیبیا ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانیان زرێپۆشێکی تورکیایان لە تەرابلوس تێکشکاندووە.
[4]
- وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی ڕژێمی سوریا ئاشکرایکرد، کە ئەوان چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ لایەنی تورک ئەنجامداوەو ڕاشیگەیاندووە: تورکیا لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا سوود لە ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕووسیا وەردەگرێت و پاکتاوی ئەتنیکی پەیڕەو دەکات.
[4]