25 سەر ئەسپی کاسبکارانی کورد کوژراون
- بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە سەربازییەکانی ئێران لە ناوچەی قەمتەرەی سنوورەکانی
پیرانشارپیرانشار دەستڕێژی گوللەیان کردووە لە دەستەیەک لە کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد. لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژییەدا لانیکەم 25 سەر ئەسپی کاسبکارانی کورد کوژراون.
- لە ئەجامی چالاکی گەریلاکانیان لە
سێرتسێرت و
جولەمێرگجولەمێرگ لە باکوری کوردستان، نۆ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
- بەهۆی نەبوونی ئاو و کارەباو کەمی خزمەتگوزارییەوە، لە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ لەلایەن ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتییەوە خۆپیشاندان بۆ بەردەم قائیمقامیەتی شارۆچکەکە ئەنجامدرا.
[1]
- لە نێوان هەردوو گوندی جەلی و گوندی هیزۆپی بچووک لە نزیک
کۆیەکۆیە، تەرمی ئافرەتێک لەنێو زەویی جووتیارێکدا دۆزرایەوە کە بە دوو گوللە کوژرابوو.
-
نادیە مورادنادیە موراد، کچە رزگاربووی دەستی
داعشداعش و باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پەرلەمانی ئیسرائیل گوتارێکی پێشکەشکرد. لە گوتارەکەیدا باسی لێکچوونەکانی جینۆسایدی جووەکان هۆلۆکۆستی لەگەڵ جینۆسایدی کوردانی ئێزدی کرد لەلایەن داعشەوە.
[2]
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 出来事の年表