🏠 スタート
送信
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
お問い合わせ
について!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
もっと
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|について!|ライブラリ|📅
🔀 ランダムアイテム!
❓ ヘルプ
📏 利用規約
🔎 詳細検索
➕ 送信
🔧 ツール
🏁 言語
🔑 マイアカウント
✚ 新しいアイテム
👫 レイラ・ザーナ
レイラ・ザーナは、1980年代末から90年代初頭にかけて、トルコ政界に彗星のごとく登場し、クルド民族の若きヒロインとなった人物です。1991年、トルコ大国民議会(国会)選挙に同国東部クルド人居住地域から立候補し、30歳という若さでの当選。クルド人初の女性議員となった。しかし、議員就任式での議員宣誓を母語(クルド語)を交えて行ったこと、民族色を身にまとったことに端を発し、反レイラ・キャンペーン/反ク
👫 レイラ・ザーナ
📕 ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
👫 伝記
レイラ・ザーナ
📕 ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
📕 ライブラリ
クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
結果: Found 2, page 1 of 1 Items per page:
ソート順














ℹ️
🔄 リフレッシュ
📥 Export Page to MS Excel
Facebook Facebook
Twitter Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
📋 Copy Link to Clipboard

📅 22-09-2017 ℹ️ | グループ: 日程&イベント | 記事言語: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ ランキングアイテム
⭐⭐⭐⭐⭐ 優秀
⭐⭐⭐⭐ 非常に良い
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 悪い
⭐ 悪い
☰ もっと
⭐ は、私のコレクションに追加
💬 は、この項目についてのあなたのコメントを書く!

✍️ アイテム履歴
🏷️ Metadata
RSS

📷 選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
🔎 選択した項目は、Googleで検索!
✍️✍️ このアイテムを更新します!
| 👁️‍🗨️ | 👂

هەڵبژاردنی هاوسەرۆکایەتی کۆمۆنۆکان لە رۆژئاوای کوردستان
باکووری کوردستان
- شەوی ڕابردوو لە شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا، پاسەوانەکانی ئەردۆغان هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک چالاکوان کە گردبوونەوەیەکیان دژی ئەردۆغان ڕێکخستبوو، چەند کەسێک لەو چالاکوانانە ئاڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگەیەپەگەیان هەڵکردبوو.[3]
- کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکەکەجەکە سەبارەت بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بۆ سەر باشوری کوردستان ڕایگەیاند، هێرش بۆسەر پارچەیەکی کوردستان هێرشکردنە بۆسەر هەموو کوردستان.[3]
باشووری کوردستان
- ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد ریفراندۆمریفراندۆم ئەنجام نەدات، چونکە بارودۆخی ناوچەکە دەخاتە مەترسیەوە و دەڵێت ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش نیگەرانن لە پلانی تاکلایەنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەفتەی داهاتوودا.[1]
- لە هەولێرهەولێر بە بەشداریی دەیان هەزار بەشداربوو، کەڕنەڤاڵی سەربەخۆییی کوردستان بەڕێوەچوو، مەسعود بارزانی، ڕایگەیاند، کە فشاری زۆریان بۆ دێت بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم، بەڵام ئێستا کات درەنگە و ڕیفراندۆم لە دەستی حزبەکان دەرچووە و بڕیار لای گەلە..[2]
- میر تەحسین بەگمیر تەحسین بەگ، میری ئێزیدییانی کوردستان و جیهان رایگەیاند: کە هەموو دەنگ بە بەڵێ دەدەین بۆ سەربەخۆبوونی کوردستان.[2]
- ئەمڕۆ بەسەدان هاوڵاتی دانیشتووی شاری موسڵموسڵ دەستیان داوەتە خۆپێشاندان و دژایەتی خۆیان بۆ ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.[2]
- سەرۆکی، پارتی گەلی کۆماری تورکیا جەهەپەجەهەپە، رایگەیاند، ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان، ململانێی کورد و عەرەب لە ناوچەکە هەڵدەگیرسێنێت.[4]
- حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی، هەنگاوی دووەمی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسيۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجەحەویجەی راگەیاند.[2]
- ئەندامێکی داواکاری گشتیداواکاری گشتی هەرێم داوا لەسەرۆکایەتی هەرێم دەکات بەجددی لەسەر کێشەی بۆردومانکردنی تورکیا بێتەدەنگ و رێگریی بکات لە بۆردومانکردنی خاکی هەرێم لەلایەن سوپای تورکیاوە.[1]
- لە میانەی دیمانەیەکدا لەگەڵ بەشی تورکی کەناڵی BBC یوسف محەمەدیوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری ریفراندۆمەکە نایاساییە و بۆتە هۆی چەندین کێشەی گەورە ئەوەشی وت، پێویستە ریفراندۆمی سەربەخۆیی دوابخرێت.[1]
- سەرۆکوەزیرانی تورکیا جارێکی دیکە گشتپرسیی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان رەتکردەوە و رایگەیاند، هەڵەیەکی گەورەیە و کێشە بۆ برایانمان لە گەلی کورد دروست دەکات و بە بارزانیمان گوتووە پاشگەزببێتەوە.[5]
- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت یەکەمین هاوڵاتی کوردستان لە وڵاتی چین دەنگی بۆ ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان دا.[2]
- ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا هەڵوێستی لەبارەی گشتپرسیی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی راگەیاند و وەک چاوەڕوان دەکرا رەتیدەکاتەوە.[5]
- بەشێک لە هاوڵاتیانی شیلادزێشیلادزێ سەربە دهۆک لە بادینان خۆپیشاندانێکیان دژی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا ئەنجامدا.[3]
- ڕابون مەعروفڕابون مەعروف وتەبێژی جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادانەخێر لە ئێستادا لە دواهەمین ڕۆژی بانگەشەی ڕیفراندۆم، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ئەنجامدا و وتی: دەنگدان بە بەڵێ دەنگدانە بە 26 ساڵ زوڵم و ستەم.[3]
- لە دوو کات و شوێنی جیاوازدا، کاتژمێر 6:30 لە سەکۆی ئازادی لە پارکی ئازادی و کاتژمێر 8:30 لە شانۆی پارکی هەواری شار لە شاری سلێمانی، پەیڕەوانی بەهاییبەهایی لە شاری سلێمانی، چالاکییەکی هونەرییان ئەنجام دا، وەکودەستپێکێک بۆ بەڕیوەبردنی کۆمەڵێک چالاکی لە یادی دووسەدەمین ساڵەی لەدایکبوونی ڕێبەرەکەیان کە بە بەهائوڵڵا ناسراوە.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەمڕۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆکایەتی کۆمۆنۆکان لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت.[2]
- ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستانی سوریا - ئەنەکەسەئەنەکەسە، هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی رۆژئاوای کوردستان بایکۆت دەکات، ئەندامێکی ئه و ئەنجومەنەش دەڵێت، هەڵبژاردنەکە هیچ شەرعیەتێکی نیە و تەنیا پەیەدەپەیەدە و نزیکەکانیان بەشدارن.[1]

⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 出来事の年表


🗄 ソース
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 22-09-2017
[2] ⚫ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[3] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 22-09-2017
[4] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان - 22-09-2017
[5] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 22-09-2017
📚 関連ファイル: 16
🖇 リンクされたアイテム: 17
📝 クルド文書
1.👁️YNDK پشتیوانی بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دووپاتدەکاتەوە
2.👁️ئاراس شێخ جەنگی، کادری پێشکەوتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک ئاراستەی مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) دەکات
3.👁️دەقی گوتارەکەی بارزانی لە هەولێر لە 22-09-2017
4.👁️ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژی ڕیفراندۆمدا زەماوەندی ئاڵا دەگیڕێت
5.👁️کرانەوەی قوتابخانەکان و دۆخی نالەباری تاکە قوتابخانەی باشماخ
🔧 クルド製
1.👁️وەرزی گوێز لە رۆژهەڵاتی کوردستان
☂️ パーティー&団体
1.👁️جووڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا
👫 伝記
1.👁️رابوون مەعروف
2.👁️میر تەحسین بەگ
3.👁️ڕزگار پاشا کۆيی
📅 日程&イベント
1.👁️28-07-2017
📊 統計と調査
1.👁️تەنیا 60 چاودێری نێودەوڵەتی هاتون بۆ چاودێری ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان
2.👁️قەدەغەکردنی هاوردە، تەماتەی پێنجوێن لە فڕێدان رزگارناکات
3.👁️لە بودجەی ساڵی داهاتووە.. ئەمریکا 365 ملیۆن دۆلار بۆ موچەی 36 هەزار پێشمەرگە تەرخاندەکات
4.👁️لە نەینەوا 300 هەزار کەس لە گشتپرسیدا دەنگ دەدەن
5.👁️موچەی 30 هەزار کەس دەبڕێت
📖 記事
1.👁️دیجلەهان و نەسلیهان دوو خوشکی بابان زادە لە ئەستانبوڵ
📂[ もっと...]

⁉️ レコードのプロパティ
🏷️ グループ: 📅 日程&イベント
🏟 パーティー: YPG
🗺 プロヴァンス: ⬇️ 南クルディスタン
🏙 都市: 🔥 Kerkuk
🏙 都市: ⚪ モスル
🏙 都市: ♖ エルビル

⁉️ Technical Metadata
©️ この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
✨ アイテムの品質: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
悪い👎
✖️
 40%-49%
悪い
✖️
 50%-59%
悪い
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常に良い
✔️
 80%-89%
非常に良い👍
✔️
 90%-99%
優秀👏
99%
✔️
は、 (Hawrê Baxewan) Sep 22 2017 12:00AM上で追加しました
👌 Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av (Evîn Îbrahîm Fetah) på Sep 22 2017 9:02AM
✍️ 最近の(Hawrê Baxewan)によって更新この商品: Sep 23 2017 3:47PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ この項目はKurdipediaのによると📏 規格はまだ確定されていません!
👁 このアイテムは8,943表示された回数

📚 Attached files - Version
タイプ Version 💾📖🕒📅 👫 エディタ名
📷 写真ファイル 1.0.162 KB Sep 22 2017 10:02AMHawrê Baxewan
📝 دەقی گوتارەکەی بارزانی لە هەولێر لە 22-09-2017 | グループ: クルド文書 | 記事言語: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ ランキングアイテム
⭐⭐⭐⭐⭐ 優秀
⭐⭐⭐⭐ 非常に良い
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 悪い
⭐ 悪い
☰ もっと
⭐ は、私のコレクションに追加
💬 は、この項目についてのあなたのコメントを書く!

✍️ アイテム履歴
🏷️ Metadata
RSS

📷 選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
🔎 選択した項目は、Googleで検索!
✍️✍️ このアイテムを更新します!
| 👁️‍🗨️ | 👂
دەقی گوتارەکەی بارزانی لە هەولێر لە 22-09-2017
📝 クルド文書

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
خوشک و برایانی خۆشەویست، سڵاو و رێزم بۆ ئێوەی شاری هۆلاکۆبەزێن هەیە. لە پایتەخی هەرێمی کوردستانەوە بە یەک دەنگ دەڵێین بەڵێ بۆ سەربەخۆیی.
رەنگە زۆر کەس بڵێن بۆ گەلی کوردستان بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی دا؟ ئێمە چەند ساڵێکە گەیشتینە ئەو باوەڕەی کە ئیدی ناتوانین لەگەڵ بەغدا بژین. زۆر هەوڵماندا، بەڵام نە دەستوور ماو نە شەراکەت، لەو دەستوورەشدا هاتووە: ئیلتزامکردن بە دەستوور، عێراق بە ئیتحادی دەهێڵێتەوە، ناڵێ وەعدەتە، دەڵێت ئیتیحادە، واتە بەیەکەوەژیانێکی ئارەزوومەندانە.
وامانزانی دوای 2003 دەرفەتێکی تازەیە بۆ هەموو خەڵکی عێراق و ویستمان دەرفەتێکی تازە دروست بکەین، خەڵکی کوردستان رۆڵێکی سەرەکیان بینی، ئێمە وامانزانی وێرانکردنی 4 هەزار و 500 گوند، بزرکردنی 12 هەزار گەنجی فەیلی، 8 هەزار بارزانیبارزانی، ئەنفالئەنفالکردنی 182 هەزار کەس لە ساڵی 1988، کیمیابارانی هەڵەبجەهەڵەبجە و سەرتاسەری کوردستان و ئەو هەموو کارەساتانەی بەسەر کوردستاندا هێندراون، ویژدانی جیهانیان هەژاندووە و بەغدای تازەش ئەم هەموو کارەساتانە قەرەبوودەکاتەوە، بەڵام بەداخەوە هەر پاش ماوەیەکی زۆر کورت بۆمان دەرکەوت زۆرێک لەوانەی ئەمڕۆ لە بەغدا دەسەڵاتدارن نەک هەموویان، زۆریان تەنیا دەموچاویان گۆڕاوە، ئەگینا هەڵگری هەمان عەقڵییەتی ئەنفال و کۆمەڵکوژییەکانن.
لە 2003 تاوەکو 2005 کە دەستوورێک بۆ عێراق نووسرایەوە، بە رەغمی هەموو کەموکوڕیەکانییەوە، بەڵام گەلی کوردستان لە دەنگداندا ئەو دەستوورەی رزگارکرد، ئێمە پێی رازی بووین، بەڵام بەغدا ئیلتزامی پێنەکرد، شەراکەت نەما، دەستوور نەما، ماددەی 140ی دەستوور جێبەجێ نەکرا، بەپێی دەستوور دەبووایە چەک و بودجەی پێشمەرگە بێت، بەڵام یەک فیشەکیان بۆ پێشمەرگە نەنارد، بڕینی بودجە ئەویش ئەنفالێکی دیکە بوو بەرامبەر کورد کرا.
بڕیاربوو دەوڵەتێکی فیدراڵی و دیموکراتی لە عێراق دروستبکرێت، بەڵام توخوا لە ئێوە دەپرسم دەوڵەتێکی فیدراڵی و دیموکراتی لە عێراق حاکمە یان دەوڵەتێکی مەزهەبی.
تا ئەمڕۆش کە پێشمەرگە لە شەڕێکی سەختی تیرۆریستانی داعشداعشدا بوون، ئەگەر بارێکی چەک بۆ پێشمەرگە بهاتبایە دەبوو بچێتە بەغدا و لەوێ بیپشکنن، ئەگەر ئەوان رازی نەبووبان فیشەکێکیش بۆ پێشمەرگە نەدەهات، ئەوەبوو حاڵی ئێمە بەدەست بەغداوە.
بڕیاری گشتپرسی کە 07-06-201707-06-2017 دەرکرا، پێشتر لەگەڵ هەموو لایەکمان باسکردبوو و پێمان گوتبوون بەجددی وەریبگرن، ئێمە بێتاقەت و ماندووبووین، ناتوانین بەمشێوەیە لەگەڵ بەغدا بەردەوامبین، بەڵام بە هێندیان وەرنەگرت، وایاندەزانی ئەمە کارتی فشارە و هەندێکیان وایان دەزانی ئەمە کارتی فشارە و یان هەندێکجار دەیانگوت ئەمە بۆ دەربازبوونە لە قەیرانی ناوخۆ. کاتێک لە 7ی حوزەیران بڕیاری گشتپرسی درا کە بڕیارێکی بووێرانە بوو، من سوپاسی هەموو ئەو حیزب و لایەنانە دەکەم کە ئەو بڕیارەیان دا. ئینجا هەموو لایەنەکانی دەرەوە و لە بەغداش هەندێکیان پێیانوابوو کە لەنێوخۆماندا دووبەرەکی دروستدەبێت و هەر خۆبەخۆ ناهێڵین ئەم پرۆسەیە سەربگرێت، بۆیە دیسان جارێکی دیکەش بە هێندیان وەرنەگرت و گرنگییان پێنەدا.
ئەو رۆژی کە بڕیارەکە (بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی) درا، ئەم لایەنانەی کە تەهدیدمان دەکەن و هەڕەشەمان لێدەکەن، رۆژێک نەهاتن بڵێن: بۆ ئەمەتان کرد؟ ئەرێ رێگەچارەیەکی دیکە هەیە؟ بەڵام کەوتنە تەهدید بۆ نەهێشتنی گشتپرسی، ئێستاش گشتپرسی لەدەستی من و حیزبەکان و هەمووان دەرچووە و کەوتووەتە دەستی ئێوە (خەڵکی کوردستان).
پێشان هەڵوێستی نێودەوڵەتی زۆر نەرم بوو، زۆر سەیرە لای من تائێستاش کەس ناڵێ ئێمە دژی گشتپرسین و دەڵێن کاتەکەی موناسیب نییە، بەڵام بەڕاستی ئێمە نازانین ئەو رۆژەی کە موناسیبە، رۆژی بەختی کوردستان کەیە؟ ئەمە 100 ساڵە ئەو رۆژە نەهات، بەغداش بەو هەڵوێستەی دەرەوە تەشجیع بوو، ئەگینا پارساڵ وەکو ئەمڕۆژانە ئێمە بە شاندێکی گەورە چووینە بەغدا، هەڵوێستی هەموو لایەنە سیاسییەکان لە بەغدا زۆر نەرم بوو، ئێستاش بووەتە قەزیەی جەماوەر و لەدەست ئەشخاس و ئەحزاب دەرچووە، شەو و رۆژ داوای دواخستنی گشتپرسیمان لێدەکەن، فشار بەردەوامە، دەڵێن گشتپرسی دوابخەن، پاشان لەگەڵ بە‌غدا دەست بە گفتوگۆیەکی کراوە بکەن، ئێمە ناگەڕێینەوە بۆ ئەزموونێکی شکستخواردوو، ئێمەش دەڵێین ئامادەین بۆ گفتوگۆیەکی زۆر جددی و بە دڵێکی ساف و بە مێشکێکی کراوە، بەڵام دوای 25ی ئەیلوول.
تازە رۆر درەنگە و کات بۆ ئەو جۆرە قسانە نەماوە و سەرەڕای ئەمانەش دەمەوێت یەک شت بە خوای خۆم بە ئێوەش بڵێم، من ئەو کەسە نیم خۆم شەرمەزای میللەتی خۆم بکەم. کە ئێستا حیساب بۆ خواستی گەلەکەمان نەکا، کە زۆر بە ئاشتی و دیموکراتیانە تەنیا داوای ئەوە دەکات: رێگەم بدەن دەنگی خۆم بدەم، چم دەوێت؟ هەتا ئەوەشمان پێ رەوانابینن، چەند بیری لێدەکەمەوە بۆ قبوڵی ناکەن، وەڵڵاهی بەڕای من هۆکارەکەی تەنیا ئەوەیە کە دەیانەوێت ئیرادە و کەرامەتی ئێمە بشکێنن، ئەگینا هیچ شتێکی دیکە نییە، ئائا چ گوناهی تێدایە میللەتێک بڵێت: رێگەم بدەن من دەمەوێت سەربەخۆ بم. نابی ئەمەش بڵێی!
پاشان گشتپرسی بۆ دەستنیشانکردنی سنوور و ئەرزی واقیع نییە، هەنگاوی یەکەمە، گەڵێک دەڵێت: من دەمەوێت سەربەخۆبم. خواست و داواکاری ئێمە لە بەغدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەوەیە، لەدوای 25ی ئەیلوول وەرن گفتوگۆیەکی جددی بکەین لەسەر سنوور، لەسەر ناوچەکان، لەسەر نەوت، لەسەر غاز، لەسەر ئاو و لەسەر هەموو شتێک.
سەرەڕای ئەوانەش داوامان لێدەکەن بگەڕێینەوە بۆ خەتی سەوز، بگەڕێینەوە بۆ قوشتەپە و ئەوانە، بۆئەوەی هەرکاتێک ویستیان بە تۆپخانە لە هەولێر بدەن، نە گشتپرسی سنووری کوردستان دەستنیشان دەکات و نە قابیلی قبوڵە رۆژێک لە رۆژان بۆ یەک دەقیقەش لەبارەی سنووری کوردستان گفتوگۆ لەگەڵ هیچ لایەنێکدا بکەین لەسەر خەتی سەوز کە خۆیان پێیدەڵێن.
ئامادەین و بەجددی بەردەوام دەبین لەگەڵ سوپای عێراق و هاوپەیمانان لە دژی تیرۆریستانی داعش شەڕ بکەین. لێرەدا سوپاسی هاوپەیمانانیش دەکەم لەکاتی شەڕی ئێمە لەگەڵ داعش یارمەتی ئێمەیان دا.
بەڕێزان موعانات و کارەساتی گەلی ئێمە چیرۆکێکی زۆر قووڵە. لەوەتەی دەوڵەتی تازەی عێراق دامەزراوە، ئێمە هەر دەڵێین با برابین، با شەریک بین. لەکوێی دونیا دیوتانە میللەتێک 182 هەزار کەسی بێسەروشوێن کرابێت کە بەشی هەرەزۆریان ژن و منداڵ بوون، گەنجەکانی فەیلی و بارزانییەکان برانە ناوچەکانی عەکاشات و قائیم، تەجروبەی چەکی کیمیاییان لەسەر کراوە. لەکوێی دونیا هەیە دەوڵەتێک میللەتی خۆی بە ژەهری کیمیایی ئیبادە کردبێت، ئینجاش بچینەوە و بڵێین: ئێمە برای یەکین و دەستی برایەتیتان بۆ درێژدەکەین، ئەوانیش پێمان بڵێن: ملتان بشکێ، بڕۆنەوە ئێوە نانی ئێمە دەخۆن.
هەر لە شەڕی داعش تا ئەمڕۆ 1789 قارەمان شەهید بوون و 10 هەزار و 199 قارەمانیش بریندار بوون، کە زۆریان ژیانیان لێ تاڵبووە، وایان لێهاتووە ناتوانن بژین، بە جۆرێک پەکیان کەوتووە وەکو شەهید وان.
زۆر لەوانەی دەرەوە کە دەهاتنە لامان ماوەی نیو کاژێرێک هەر ستایشی قارەمانێتی پێشمەرگەیان دەکرد، بە هەقیقەتیش وایە، ئەوەی پێشمەرگە کردی، من تەعەدا دەکەم سوپایەکی دیکە لە هەموو جیهان هەبێت بتوانێت بەو چەکەی پێشمەرگە ئەو دوژمنە بشکێنێت. کوا دەبابە و مودەرەحە و تۆپی گەورەی بە ئێمەیان داوە؟ ئەوەی هەمانبووە ئەوەبووە کە لە سوپای سەددام دەستمان کەوت، ئەویش هەمووی کۆن و بێکەڵکە، پێشمەرگە بەکاریهێنا و ئەستوورە(ئەفسانە)ی داعشی تێکشکاند.
جارێکی دیکە دەڵێم، سوپاسی هاوپەیمانان دەکەین کە هاوکارییان کردین، بەڵام ئێمە خوێنمان دا. ئێشتاش قبوڵ ناکەن کەسوکاری شەهید و ئەنفالەکان و هەموو خەڵکی کوردستان بێن و تەنیا ئەوە بڵێن، تەنیا دەمانەوێت سەربەخۆبین. لێیان گەڕێن با رەئی خۆیان دەرببڕن، پاشان ئەنفالێکی ترمان بکەنەوە.
بەپێویستی دەزانم باسی چاوپێکەوتنێکی خۆمتان لەگەڵ سەرۆک بۆش بۆ بکەم. ساڵی 2006 جۆرج بۆش، سەرۆکی ئەمەریکا هاتە قاعیدەی ئەسەد لەسەر سنووری سووریا و ئوردن لە پارێزگای روماددی، داوایان کرد منیش چوومە ئەوێ، هەموو قیاداتی عێراقی هاتبوون. بۆش زۆر قسەی کرد و پاشان رووی لەمن کرد و گوتی: ئێمەی خەڵکی تێکساس و ئێوەی خەڵکی کوردستان زۆر وەکو یەکین، هەردووکمان ئازاین، نەوتمان هەیە، ئاڵای خۆمان هەیە، مەردین، بەڵام هەردووکیشمان عاقڵین. ئێمە بینیمان ئەگەر لەگەڵ واشنتن بین بەهێزتر دەبین، ئێوەش بینیتان ئەگەر لەگەڵ بەغدابن بەهێزتر دەبن، منیش پێمگوت؛ جەنابی سەرۆک وەڵڵا ئەوەی بەغدا بەسەر ئێمەی هێناوە، واشنتن بەسەر ئێوەی تێکساسی هێنابا، بە حەیاتت نەدەچوویتە واشنتن.
بەڵێ ئێمە چووینەوە بەغدا، بە‌ڵام فەرهەنگێکیان دروستکردووە، کە لە هەڵبژاردن نزیک دەبینەوە، کامەیان زیاتر جنێو بە کوردستان بدات، تەهدید بکات، نکۆڵی لە مافی خەڵکی کوردستان بکات، دەنگی زیاتر دێنێت، دەوەرە لەگەڵ کۆمەڵگایەکی وا پێکەوە بژی.
لە 2003 ەوە هەرچیان پێگوتین، گوتمان باشە و هەرچی وەعدێکیان پێداین جێبەجێیان نەکرد و هەمووشی بە زەردی ئێمە تەواو بوو. ئێستاش چەند دوابکەوین ئێمە زەرەرمەندین. بۆیە هەرچی زووترە دەستی ئێوە خۆشبێت، رۆژی 25ی مانگ بڕۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و چارەنووسی خۆتان دیاری بکەن، ئەوەی لەگەڵ ئەمەبێ ئەوە سندوقەکان، ئەوەی بشترسێت با نەچێت یان با بڵێ نەخێر.
لە راگەیێندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا هاتووە کە نیگەرانن لەوەی تەرکیز لەسەر شەڕی داعش نەمێنێت، هەروەها ئاوارەکان ناتوانن بگەڕێنەوە. من لێرە بە ناوی پێشمەرگە قارەمانەکان و بە ناوی گەلی کوردستانەوە بە مەجلیسی ئەمن دەڵێم: ئێمە تائکید دەکەینەوە لە شەڕی دژی داعش سوورتر دەبین، زیاتریش لە جاران شەڕی داعش دەکەین.
بەنیسبەت ئاوارەکانیش، ئەو ئاوارانەی لە کوردستانن، میوان و برای ئێمەن، تەوسیەی من بۆ هەر هەمووتان ئەوەیە وەکو چاوی خۆتان بیانپارێزن، ئیحترامیان بگرن، موشکیلەی ئاوارەکان لە کوردستان نییە، لە فەللوجەیە، لە تکریتە، لە بەغدایە، با لەوێ بگەڕێنەوە، ئەگینا ئێمە چ موشکیلەمان نییە.
دراوسێکانمان، برادەرینە ئەوە 25 ساڵە، ئایا ئەم ماوەیە بەس نییە بۆئەوەی بۆتان دەرکەوێت کە ئێمە عاملی تەهیدید نین بۆ ئێوە. بۆ پێکەوە دانەنیشین و هەرچی گرفت و مەترسی هەیە بەلاوەی بنێین؟ بۆ بە زمانی تەهدید قسەمان لەگەڵ دەکەن، چ سوودێکی هەیە؟
زۆرێک دەپرسن... بەڵێ وەڵڵاهی تۆ داوای سەربەخۆیی بکەیت موجازەفەی تێدایە. بەڵام دانیشی و چاوەڕوانبی چ دەبی؟ یان خەڵکی تر بڕیار لە چارەنووسی تۆ بدات، ئەو مەجازەفەیە مردنە، مەرگە، سەت جار لەوە خەتەرترە تۆ موجازەفە بکەیت و بڕیاری خۆت بدەی.
سیستەمی ئایندەمان بەشێوەیەک دەبێت فەرهەنگی دەوڵەمەندی خەڵکی کوردستان دەوڵەمەندتر بکرێت. دەوڵەتێکی دیموکراتی، فیدراڵی، پەرلەمانی دەبێت، بەجۆرێک مافی هەموو لایەک زامن بێت.
دەمەوێت ئاماژە بە رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکان بکەم، پێشمەرگە قارەمانەکانی ئەوانەی شەهید و بریندار بوون، یان ئەوانەی ئەمڕۆ لە سەنگەرەکانن بۆ ئەوەی هەموومان پێکەوە بە ئازادی کۆببینەوە، من دڵنیام هەروەک چۆن لە 1961 ەوە نەیانهێشت کوردستان بکەوێتە دەستی دوژمن، ئەگەر بۆ ماوەیەکشی کەوتبێتە دەست دوژمن، قەت نەیانهێشتووە دوژمن لە کوردستان ئیستراحەت بکات. دڵنیام ئەمڕۆ و لە ئایندەش پێشمەرگە قارەمانەکان ناهێڵن کوردستان بکەوێتە دەستی دوژمنان.
قارەمانێتی و خۆڕاگری پێشمەرگەکان و ئێوەی جەماوەری خۆڕاگری کوردستان لە هەموو هێزێک بەهێزترە. دەبێت بۆ سەربەخۆیی کوردستان بۆ هەموو باجێک ئامادەبین، چونکە ئێمە لە دوڕیانێکداین، یان ژیانی بندەستی هەڵدەبژێرین یان ژیانی سەربەستی و سەربەخۆیی. باجی ژیانی بندەستی لەدەستدانی ئیرادە و کەرامەتە، بەڵام دەژی. باجی سەربەخۆیی و سەربەستی، سەرفرازی و شەرەفە، بەڵام مومکینە بمرین.
لەم رۆژانەی کۆتایی حەتمەن ئێوەش گوێتان لە تەهیدادتی جۆراوجۆر بووە. تەهدید دەکرێ بەوەی سزامان دەدەن. وەڵامی منیش ئەوەیە؛ ئەوە سەت ساڵە سزامان دەدەن، ئەرێ تێر نەبوون؟ تێرنەبوون لە سزادانی خەڵکی کوردستان؟ ئەگەر پێتانخۆشە دیسان بگەڕێنەوە بۆ سزادان، واز لە خەڵکی کوردستان بێنن وەرن من سزابدەن.
من سوپاسی هەموو حیزب و لایەن و پێکهاتەکان دەکەم، بۆ ئەو هەڵوێستە نیشتمانپەروەرانەی کە دەیبینم. بەڕاستی ئێوە ریفراندۆمریفراندۆمتان کرد، ئەمە ریفراندۆمە.
لە کۆتاییدا سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدان، بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان، بۆ ئێوەی خۆشەویست و هەموو جەماوەی کوردستان دەنێرین. هەربژین و هەر ساخبن. جارێکی دیکەش دەڵێم شەرەفمەندین هەولێر هەر هەولێرە...[1]
22-09-2017

⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 ソース
[1] 📃 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 22-09-2017
🖇 リンクされたアイテム: 3
🏰 場所
1.👁️هەڵەبجە
📅 日程&イベント
1.👁️07-06-2017
2.👁️22-09-2017
📂[ もっと...]

⁉️ レコードのプロパティ
🏷️ グループ: 📝 クルド文書
📅 Publication date: 22-09-2017
📝 Document Source: 📄
📄 ドキュメントの種類: ⊶ 元の言語
🏟 パーティー: K. D. P.
🗺 プロヴァンス: ⬇️ 南クルディスタン
🏙 都市: ♖ エルビル

⁉️ Technical Metadata
©️ この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
✨ アイテムの品質: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
悪い👎
✖️
 40%-49%
悪い
✖️
 50%-59%
悪い
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常に良い
✔️
 80%-89%
非常に良い👍
✔️
 90%-99%
優秀👏
99%
✔️
は、 (Evîn Îbrahîm Fetah) Sep 22 2017 8:42PM上で追加しました
👌 Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av (Hawrê Baxewan) på Sep 22 2017 10:20PM
✍️ 最近の(System Administrator)によって更新この商品: Sep 23 2017 9:58PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 このアイテムは7,449表示された回数

📚 ライブラリ
  📖 もっと...


📅 出来事の年表
  🗓️ 16-05-2021
  🗓️ 15-05-2021
  🗓️ 14-05-2021
  🗓️ 13-05-2021
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021


💳 寄付
👫 Kurdipediaメンバー
💬 あなたのフィードバック
⭐ ユーザーコレクション
📊 統計 記事 382,917
画像 63,070
書籍 12,007
関連ファイル 50,744
📼 Video 202
🗄 ソース 16,171
📌 Actual
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
アマンジ・シャクリー
福音館書店
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
レイラ・ザーナ
レイラ・ザーナは、1980年代末から90年代初頭にかけて、トルコ政界に彗星のごとく登場し、クルド民族の若きヒロインとなった人物です。1991年、トルコ大国民議会(国会)選挙に同国東部クルド人居住地域から立候補し、30歳という若さでの当選。クルド人初の女性議員となった。しかし、議員就任式での議員宣誓を母語(クルド語)を交えて行ったこと、民族色を身にまとったことに端を発し、反レイラ・キャンペーン/反クルド人・キャンペーンが大々的に展開され、1994年に投獄された。分離主義テロリストとして死刑を求刑されるが、欧州諸国の圧力で禁固15年の判決に。そして2004年6月、欧州人権法廷による裁判のやり直しを命ずる裁定に基づき、ようやく釈放され、再審理が始まっています。
 一方、レイラは、獄中にある間、サハロフ賞をはじめとするさまざまな国際平和賞を受賞しています(ローザ賞、アーヘン・アールタナティヴ賞、ラフト人権賞、ブルーノ・クライスキー賞ほか)。ノーベル平和賞にノミネートされたこともあります。
 レイラ・ザーナはテロリストなのか、それとも民主化の旗手なのか。レイラ・ザーナは何を主張しているのか。
レイラ・ザーナ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
作者: 松浦範子
出版社/メーカー: 新泉社
発売日: 2003/03/15
メディア: 単行本
購入: 1人 クリック: 4回
この商品を含むブログ (4件) を見る
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
作者: 松浦範子
出版社-メーカー: 新泉社
発売日: 2008-12-25
メディア: 単行本
クリック: 7回
この商品を含むブログ (1件) を見る
クルド人のまち―イランに暮らす国なき民

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| ページ生成時間:8,564 秒(秒) !
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)