«حەماغای باغلۆجە» خزمەتکارێکی ئەبێ، ئاغەژن ئەینێرێ بۆ «#بۆکان#» بۆ لای «حەناجوو». هەندێ شتومەکی ژنانی بۆ بێنێ، کابرا تا ئەچێتە بۆکان و لای «حەنا»، لە فیکری ئەچێتەوە کە بۆ چییان ناردووە. هەر چەندە «حەنا» لێی ئەپرسێ: بۆ چی هاتووی. کەڵکی نابێ، ئەگەڕێتەوە. ئینجا دێن، پارەکەی بۆ ئەبەستنە گۆشەی دەسەسڕێکە و ئەیدەنێ. پێی ئەڵێن لە ڕێگادا هەربڵێ: «خەنە و وسمە و حەنابی» ئیتر لە فیکرت ناچێتەوە! ئەمیش دێت و لە ڕێگەدا دەسەسڕ هەڵئەسووڕێنی و هەر کەس قسەی لەگەڵ ئەکا، هەرئەڵێ: «خەنە و وسمە و حەنابی». بەمجۆرە دێتە «بۆکان» و بە ناو شار هەڵئەپەڕێ تا ئەگاتە لای «حەناجوو». ئیتر حەنا تێئەگا و بە ڕێی ئەکا. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=