ناونیشانی پەرتووک: ئەنتۆلۆجیای هۆنراوەی کرێکاریی کوردی
ناوی نووسەر: عەبدوڵڵا سڵێمان (مەشخەڵ)
شوێنی چاپ: سوید
دەزگای پەخش: ناوەندی هونەر و ئەدەبی کرێکاریی هانا
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم پەرتووکە زیاتر لە هەژدە مانگ لە ئیشی چڕ و پڕ و پشکنینی ژمارەیەکی زۆر پەرتووک و گۆڤار و ڕۆژنامە و سایتە ئەلەکترۆنییەکان و پەیوەندیکردن بە دەیان شاعیر، ئامادەکراوە. ئەنتۆڵۆجیای هۆنراوەی کرێکاریی کوردی پوختەی کۆی بزووتنەوەی هۆنراوەی کرێکارییە لە 1924 و تا 2018. ئەمە جگە لە پێشەکی و سوپاسنامە و سەرچاوەکان و پێشەکییەکی هاوڕێ سلێمانی قاسمیانی (کاکە) ، و هەروەها لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی مێژوویی تێروتەسەلیش لەسەر بزووتنەوەی هۆنراوەی کرێکاریی کوردی لەلایەن خودی عەبدوڵڵا سڵیمان (مەشخەڵ) ەوە نووسراوە و تێدایە.شایانی وتنە ئەم پەرتووکە 594 لاپەڕەیە، ماوەیەکی زۆرە لەچاوەڕوانی چاپکردندا بوو و لە دەرگای گەلێ پەرتووکخانە و چاپخانە و ناوەند دراوە و بەبیانووی بێ ئیمکاناتی چاپ نەکراوە، تا سەرەنجام ناوەندی هونەر و ئەدەبی کرێکاریی هانا ئەم ئەرکەی لە ئەستۆ گرت و ئەم پەرتووکەی بەچاپ گەیاند. [1]