ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,453
画像 106,566
書籍 19,265
関連ファイル 97,099
Video 1,390
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
سەید عومەر؛ پیاوی پشت دەرگاکە
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەید عومەر؛ پیاوی پشت دەرگاکە

سەید عومەر؛ پیاوی پشت دەرگاکە
رۆژی 18-11-1980 هێزێکی یەکێتی لە ناوچەی پیرانەڕەش لە پشدەر بەرەوڕووی هێرشێکی هێلیکۆپتەرەکانی سوپای عێراق دەبنەوە، لەوێدا نۆ پێشمەرگە شەهید دەبن و 12ی دیکەش بریندار دەبن، یەکێک لە بریندارەکان عومەر سەید عەلی دەبێ کە تاوەکو ئێستاش کاریگەریی ئەو برینداربوونە بە جەستەیەوە دیارە.
نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان کە 19-05-2017 ماڵئاوایی لە ژیان کرد، لە کتێبی پەنجەکان یەکتر ئەشکێنن، دەنووسێت: سەید عومەریان لەناو دارەمەیت هێنایەوە ناوزەنگ، پشتی وەک بێژنگی لێ هاتبوو، چەند پارچەیەک لە بڕبرەی پشتی دابوو. هەردوو قاچی لەکارکەوتبوو، لە نەخۆشخانەکەی خۆمان تەداوییەکی سەرەتایی کرا، دەستبەجێ ڕەوانەی ئێرانمان کرد. پاش ماوەیەک لە ئێرانەوە چووە سوید، ماوەیەکی درێژ لە نەخۆشخانەدا مایەوە. هەرچەندە قاچەکانی کەوتنەوە کار، بەڵام هەرگیز وەکو جارانی لێ نەهاتەوە.
عومەر سەید عەلی دوای 37 ساڵ لە گەڕانەوەی لە لێواری مەرگ، لە دوای مەرگی نەوشیروان مستەفا دەبێتە کەسی یەکەمی بزووتنەوەی گۆڕان.
لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی جێگری سکرتێری یەکێتی، نەوشیروان مستەفا لە ساڵی 2006 یەکەم کەس کە چاوەڕێی کردبوو بچێتە گردی زەرگەتە، عومەری سەید عەلی بووە. بەڵام عومەری سەید عەلی لە 2009 ماڵئاوایی لە یەکێتی دەکات، کاتێکیش دەچێتە گردی زەرگەتە، نەوشیروان مستەفا ژوورە تایبەتەکەی خۆی دەداتێ‌.
دانیشتن لە پشتی دەرگا
دوای تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بەسەر دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، سەید عومەر هەر لەو ژوورەدا مایەوە، کاتێک دەچیتە ژوورەکەی کەس لەوێ‌ نابینی، بەڵام کە سەیری پشتی دەرگاکە دەکەی پیاوێکی تەمەن 72 ساڵ بە خۆی و گۆچانەکەیەوە لەسەر کورسییەک دانیشتووە، هەرگیز ناچێتە سەرووی میوانەکانی دانیشێ‌، تەنانەت کە هەفتەی ڕابردوو بووە ڕێکخەری گشتی، لەسەر کورسییەکەی نەوشیروان مستەفا دانەنیشت و هەر لە پشت دەرگای ژوورەکەی خۆیدا مایەوە.
دەگێڕنەوە ڕۆژێک نەوشیروان مستەفا کورسییەکەی عومەری سەید عەلی دەباتە لای سەرووی ژوورەکە و پێیدەڵێت سەید عومەر لەمەودوا ئێرە شوێنی تۆیە، لە وەڵامدا دەڵی ئەمڕۆ لەبەر دڵی تۆ لێرە دادەنیشم، بەڵام لە بەیانییەوە دەچمەوە شوێنی خۆم لە پشتی دەرگاکە.
هەر میوانێک بچێتە ژوورەکەی، ئەو شوێنی خۆی ناگۆڕێ‌. تەنانەت زۆرجاران نەوشیروان مستەفا بە چەند کاژێر لە ژوورەکەی ئەو دانیشتووە، لە زۆر پرسدا بۆ یەکلاکردنەوەی بڕیاری سیاسی، ئەو هەر لە شوێنی خۆی بووە. نەوشیروان مستەفا بۆچوونی عومەری سەید عەلی وەرگرتووە. بەشداری لە حکومەت، دانانی وەزیر و کاربەستانەکانی گۆڕان، زۆربەیان بە ڕای ڕێکخەری ئێستای بزووتنەوەی گۆڕان بووە.
یەکێتی‌ بچووک دەبێتەوە
سەرەتای ساڵی 2007، مەکتەبی سیاسی یەکێتی داوا لە باڵی ڕیفۆرم دەکەن هەڵوێست لە نەوشیروان مستەفا وەربگرن لە بەرامبەر ئەو ڕەخنە و نووسینانەی لەو کاتەدا ئاراستەی یەکێتیی دەکردن، بەڵام عومەری سەید عەلی ڕەتیدەکاتەوە هەڵوێست وەربگرێ‌ و دەڵێ‌: کاک نەوشیروان ژمارەیەکی قورسە لەنێو یەکێتی، بە چوونە دەرەوەی ئەو یەکێتی زەرەر دەکات.
رێکخەری نوێی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەموو کۆنگرەکانی یەکێتیدا بە ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە. لە ئابی 2009 لەبارەی ئایندەی ئەو حیزبەی جێیهێشت دەڵێ‌: ئایندەی‌ یەکێتی‌ بە باش نابینم‌، یەکێتی‌ بەرەو داخران و بچووکبوونەوە دەچێ.
سلێمانیچێتی دەکات؟
عومەری سەید عەلی لە نەوەی ساداتی بەرزنجەیە و خەڵکی سلێمانییە، بەوپێیەی قورسایی دەنگی بزووتنەوەکە لە سلێمانییە، دەبوو ڕێکخەری گشتیی گۆڕان خەڵکی سلێمانی بێت. عومەر سەید عەلی لەبارەی تۆمەتبارکردنی بە شارچێتی ‌لە هەڤپەیڤینێکی ڕۆژنامەڤانیدا دەڵێ‌: ئەگەر ئێمە سلێمانیچێتی‌ ئەکەین، ئەی‌ بۆچی‌ هەرچی‌ خەڵکی‌ شارەکان و شوێنەکانی‌ دیکەیە لە کوردستانی‌ عێراق لەم شارەدا زەوی‌ وەردەگرن، خانوو دەکەن، پۆستی‌ ئیداری‌ و حیزبی‌ وەردەگرن و کەس نەیگوتووە بەری‌ چاوتان کلی‌ پێوەیە؟ باشە خەڵکی‌ سلێمانی چەند کەسی لە کەرکووک، هەولێر و دهۆک زەوییان وەرگرتووە؟ ئەگەر هەیە با ناوی‌ پەنجا کەسمان بدەنێ‌ کە بە هەزاران کەس لە خەڵکی ئەو شارانە لێرە زەوییان وەرگرتووە.
سەید عومەر پیاوێکی هێمنە
فەرەیدوون عەبدولقادر ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە هاوڕێی شاخ و شاری ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕانە، باسی کەسایەتیی ئەو بۆ (رووداو) دەکات و دەڵێت: کاک عومەر پیاوێکی ڕاستگۆیە، بە حوکمی پەیکەری ڕێکخراوەیی گۆڕان هەموو بڕیارێکی بە دەست نییە، بۆیە زیاتر پابەندی بڕیاری سەرکردایەتی گۆڕان دەبێ‌.
فەرەیدوون عەبدولقادر کە لە نیوەی دووەمی ساڵانی حەفتادا ماوەی سێ‌ ساڵ لەگەڵ عومەری سەید عەلی لە زینداندا بووە، دەڵێ: کاک عومەر پیاوێکی هێمن و لەسەرخۆیە. ئەوکاتەی سەرۆکی شاندی یەکێتی بوو بۆ دانوستاندنی ئاشتی لەگەڵ پارتی، لە هەموومان هێورتر بوو.
پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ یەکێتی پاشەکەوت کردووە
عومەری سەید عەلی ماوەیەک بەرپرسی دارایی یەکێتی بووە، بەڵام لە هیچ دۆسیەیەکی گەندەڵی و بەکارهێنانی سامانی گشتی و پارەی حیزبدا ناوی نەهاتووە. لە هەڤپەیڤینێکدا دەڵێت ئەو ڕۆژەی وەکو کارگێڕی مەکتەبی سیاسی وازی لە یەکێتی هێناوە، پێنج ملیۆن دۆلار پاشەکەوتی لە نەسریەی مەکتەبی سیاسی کردووە.
دەستبەرداری ئەڤەلۆنەکەی نابێ

رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان منداڵی نییە، لەگەڵ خێزانەکەی لە خانوویەکی حکومەتدا دەژین، لەبەر تەندورستی کە خۆپارێزی لە چەوری و سوێری دەکات، وەکو هاوڕێیەکانی باسی دەکەن، هەر خواردنێک ئامادە بێ، بە مەرجی ئەوەی چەور و سوێر نەبێ‌ دەیخوات، زۆرجار نانخواردن لە بیر دەکات، ئەوانەی کاری لەگەڵ دەکەن بەبیری دەهێننەوە کە لەبەر دەرمانەکانی نانەکەی بخوات.
عومەر سەید عەلی، ئۆتۆمبێلێکی ئەڤەلۆنی ڕەنگ سپی مۆدێل 2011 بەکاردەهێنێ‌ کە لەگەڵ گۆچانەکەی بوونەتە دووانەیەکی دانەبڕاو لێی.
تەکەتول لەگەڵ خۆیشی دەکات
عومەر سەید عەلی لە گفتوگۆکردن و مامەڵەکردندا بە پیاوێکی نەرم و لە هەمانکاتدا عیناد ناسراوە. وشەی سەروەری و گەورەم وەکو ڕێزێک بۆ بەرامبەرەکەی زۆر بەکاردێنێ‌. بەدرێژایی ئەو ماوەیەی کە بەرپرسیارێتی لە نێو یەکێتی هەبووە و ئێستاش لە نێو گۆڕان، ژوورەکەی جمەی هاتووە لە بەرپرس و کادیر، نەوشیروان مستەفا بۆ پێکەنین لای هاوڕێیەکانی گوتوویەتی سەید عومەر لە ژوورەکەی خۆی بەتەنیاش بێت تەکەتول لەگەڵ خۆی دەکات. مام جەلالیش گوتوویەتی سەید عومەر لە دوو کەس سێ‌ کوتلە دروست دەکات.
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは6,573表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 31-07-2017
リンクされたアイテム: 3
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 伝記
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هاوڕێ باخەوان 31-07-2017上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( سەریاس ئەحمەد ) på 31-07-2017
最近の( سەریاس ئەحمەد )によって更新この商品: 31-07-2017
URL
このアイテムは6,573表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.162 KB 31-07-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,453
画像 106,566
書籍 19,265
関連ファイル 97,099
Video 1,390
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.469 秒(秒) !