$باکووری کوردستان$
- لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# لە چەلێ-ی سەر بە #جولەمێرگ#، سەربازێکی تورک کوژرا.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران$
- ئاڵۆزییەکانی شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامن، شەقامەکانی زۆربەی شارەکان بە هێزە سەربازییە جۆراوجۆرەکان تەنراون، هەر چەند مەترێک سەربازێک بە چەکەوە لە ئامادەباشدایە.[1][4]
$باشووری کوردستان$
- چوارەمین کۆنگرەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- #ڕژاک# بە دروشمی بە هۆشیارکردنەوە و ڕێکخستنی ژنان، سیستمی خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتییانەی گەل بنیاتدەنێین لە شاری #سلێمانی# بەڕێوەدەچێت.[1]
- لە هۆڵی سینەما سالم، لە باڵەخانەی سەردەم لە شاری سلێمانی، جولانەوەی #نەوەی نوێ#، بەستنی یەکەمین کۆنگرەی خۆی دەستپێکرد. ڕێگە نەدرا جگە لە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندنەکانی دیکە ڕووماڵی بکەن.[1]
- #شاسوار عەبدولواحید# بەزۆرینەی دەنگ بە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڵبژێردرا.[4]
- بومەلەرزەیەک کە پێشبینی دەکرێت گوڕەکەی نزیکەی 4 پلەی ڕێختەربێت، سنوری پارێزگای #هەڵەبجە# و دەوروبەری گرتەوە و هاوڵاتیان بە هەستیان پێکرد.[2]
- نوری مالیکی جێگری سەر کۆماری عێراق بە شاندی هاوبەشی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراتی و دادپەوەری ڕاگەیاندووە کە لەم ڕۆژانەدا فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بە کرداریی دەکرێنەوە.[2]
- سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، دەبێت کێشەکانی هەولێر و بەغدا بەشێوەیەکی ئاشتییانە لەڕێگەی دانوستاندنێکی سیاسی لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەربکرێن.[3]
- #پارتی دیموکراتی کوردستان# چونی شاندی هاوبەشی #بزووتنەوەی گۆڕان# و #کۆمەڵی ئیسلامی# و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بۆ بەغدا بە باش نازانێت و بەرپرسێکی پەیوەندییەکانیانیشیان دەڵێتدەیان شاندی تری حزبی بچێتە بەغدا کاریگەریی لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان نابێت.[2]
- #ئارام شێخ محەمەد# جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەک کەسایەتی شارۆچکەی #خورماتوو# لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر کۆبوونەوە و ڕەوشی خورماتوو-یان تاوتوێ کرد.[1]
- سێ شوفێرە ڕفێندراوە کوردەکەی #گەرمیان# دوای تێپەڕبوونی نزیکەی 48 کاژێر بەسەر ڕفاندنیان ئازادکران، تاوەکو ئێستاش چارەنووسی شوفێرێکی تورکمان دیارنییە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表