🏠|📧|について!|ライブラリ|📅
🏠 スタート|📧 お問い合わせ|💡 について!
|
📅 歴史の中で今日の05-04
📅出来事の年表
📅
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📂 もっと ...
📅05 April
📝 クルド文書
📊 統計と調査
✌️ 殉教者
💚 殉教者(アルAnfal)
☪ ISISの犠牲者
😞 内戦の犠牲者
👩 暴力被害者
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 寄付は、私たちはより良いKurdipediaを構築するのに役立ちます。小さくても寄付は違いを生むことができます。我々はKurdipedia組織と内容を向上させ、向上させるために献身的なスタッフの採用、デザイン、当社のウェブサイトの日々のオペレーションを確立し、促進するために、我々のサービスのために更新され、高速な技術を実現するためにあなたの寄付が必要です。|📕 ライブラリ最大クルドデジタルライブラリ - (10,770)書籍||
📕 クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
作者: 松浦範子
出版社-メーカー: 新泉社
発売日: 2008-12-25
メディア: 単行本
クリック: 7回
この商品を含むブログ (1件) を見る
📕 クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
🏷️ グループ: ライブラリ
クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
は、より多くの情報と大きな画像をクリック!
📕 クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
作者: 松浦範子
出版社/メーカー: 新泉社
発売日: 2003/03/15
メディア: 単行本
購入: 1人 クリック: 4回
この商品を含むブログ (4件) を見る
📕 クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
🏷️ グループ: ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
は、より多くの情報と大きな画像をクリック!
👫 レイラ・ザーナ
レイラ・ザーナは、1980年代末から90年代初頭にかけて、トルコ政界に彗星のごとく登場し、クルド民族の若きヒロインとなった人物です。1991年、トルコ大国民議会(国会)選挙に同国東部クルド人居住地域から立候補し、30歳という若さでの当選。クルド人初の女性議員となった。しかし、議員就任式での議員宣誓を母語(クルド語)を交えて行ったこと、民族色を身にまとったことに端を発し、反レイラ・キャンペーン/反クルド人・キャンペーンが大々的に展開され、1994年に投獄された。分離主義テロリストとして死刑を求刑されるが、欧州諸国の圧力で禁固15年の判決に。そして2004年6月、欧州人権法廷による裁判のやり直しを命ずる裁定に基づき、ようやく釈放され、再審理が始まっています。
 一方、レイラは、獄中にある間、サハロフ賞をはじめとするさまざまな国際平和賞を受賞しています(ローザ賞、アーヘン・アールタナティヴ賞、ラフト人権賞、ブルーノ・クライスキー賞ほか)。ノーベル平和賞にノミネートされたこともあります。
 レイラ・ザーナはテロリストなのか、それとも民主化の旗手なのか。レイラ・ザーナは何を主張しているのか。
👫 レイラ・ザーナ
🏷️ グループ: 伝記
レイラ・ザーナ
は、より多くの情報と大きな画像をクリック!
📕 カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
アマンジ・シャクリー
福音館書店
📕 カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
🏷️ グループ: ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
は、より多くの情報と大きな画像をクリック!
📊 記事 371,817 | 画像 58,112 | 書籍 10,770 | 関連ファイル 40,160 | 📼 Video 165 | 🗄 ソース 14,031 |
結果: Found 92, page 1 of 10 Items per page:
ソート順














ℹ️
🔄 リフレッシュ
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📊 ئەنجامی دەنگەکانی هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان | 🏷️ グループ: 統計と調査 | 記事言語: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
ئەنجامی دەنگەکانی هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان
📊 統計と調査

دوای دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، عومەر سەید عەلیعومەر سەید عەلی بە 38 دەنگ، بوو بە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان.
رۆژی سێشەممە، 25-07-2017، لە ساڵیادی یەکەم بەشداریی گۆڕان لە پرۆسەی هەڵبژاردن، کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆبووەوە و رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن هەڵبژێردران.
بەپێی جیاکردنەوەی دەنگەکان، عومەر سەید عەلی بە 38 دەنگی ئەندامانی بزووتنەوەی گۆڕان بە رێکخەری نوێی بزووتەنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.
ئەنجامی دەنگەکانی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بەمشێوەیەیە:
محەمەد تۆفیق رەحیممحەمەد تۆفیق رەحیم، بە 34 دەنگ بۆ کاروباری ژوورەکان هەڵبژێردرا
جەمال حاجی محەمەدجەمال حاجی محەمەد، بە 39 دەنگ بە جڤاتی نیشتمانی، هەڵبژێردرا
رەئووف عوسمان، بە جڤاتی گشتی هەڵبژێردرا
جەلال جەوهەرجەلال جەوهەر، بە 37 دەنگ بوو بە سکرتێری فراکسیۆنەکانی گۆڕان
عوسمان حاجی مەحمودعوسمان حاجی مەحمود، بە 45 دەنگ بوو بە سکرتێری کاروباری باژێڕوانەکان
شۆڕش حاجیشۆڕش حاجی، بە 34 دەنگ بۆ پۆستی کاروباری خەڵک هەڵبژێردرا.
دەنگی سپی، 6 دەنگ
25-07-2017
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 ソース
[1]📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 25-07-2017

⁉️ レコードのプロパティ
🏷️ グループ:📊 統計と調査
🏳️ 記事言語:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 25-07-2017
🏟 パーティー🕯 チェンジムーブメント - ゴラン
🗺 プロヴァンス⬇️ 南クルディスタン

⁉️ Technical Metadata
✨ アイテムの品質: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
悪い👎
✖️
 40%-49%
悪い
✖️
 50%-59%
悪い
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常に良い
✔️
 80%-89%
非常に良い👍
✔️
 90%-99%
優秀👏
89%
✔️
は、 (Hawrê Baxewan) Jul 25 2017 1:44PM上で追加しました
👌 Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av (Hawrê Baxewan) på Jul 29 2017 1:11AM
✍️ 最近の(Hawrê Baxewan)によって更新この商品: Jul 23 2018 10:55AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 このアイテムは3,219表示された回数

✍️ このアイテムを更新します!
☰ もっと
⭐ は、私のコレクションに追加
💬 は、この項目についてのあなたのコメントを書く!

✍️ アイテム履歴
🏷️ Metadata
RSS

📷 選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
🔎 選択した項目は、Googleで検索!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ランキングアイテム
⭐⭐⭐⭐⭐ 優秀
⭐⭐⭐⭐ 非常に良い
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 悪い
⭐ 悪い
ئەنجامی دەنگەکانی هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان
📊 統計と調査

📚 関連ファイル: 0
🖇 リンクされたアイテム: 4
📝 クルド文書
1.👁️بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بڕیاری کۆتایی خۆی دا
☂️ パーティー&団体
1.👁️بزووتنەوەی گۆڕان
👫 伝記
1.👁️عومەر سەید عەلی
📅 日程&イベント
1.👁️25-07-2017
📂[ もっと...]
📝 بزوتنەوەی گۆران زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری لە پارتی وەرگرتوە بۆ حەملەی هەڵبژاردن | 🏷️ グループ: クルド文書 | 記事言語: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

بزوتنەوەی گۆران زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری لە پارتی وەرگرتوە بۆ حەملەی هەڵبژاردن

هەر ئەمڕۆ خانەی راپەراندن وعومەری سەید علی، فراکسیۆنی پەرلەمانی بەغدای بزوتنەوەی گۆرانیان، بە فرۆکەی تایبەتی نێچیرناردە بەغدا تا دەنگ بدەن بە فواد حسین.
یەکەم - ئەمڕٶ خانەی راپەڕاندن بە سەرپەرشتی عومەری سەی علی لەگەل فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆرانی بەغداکۆبونەتەوە، لەوێدا داوا کراوە کە هە رئەمڕۆ بچنە بەغداو لەوێ سوێندی یاسایی بخۆن و دەنگیان بدەن بە فواد حسین، دوای بەدوادا چونەکانم لە فرٶکەخانەی سلێمانیسلێمانی، هەریەک لە هوشیار عبدوڵا، کاوە محەمەد، دکتۆر یوسف و بەهار بە فرۆکەی تایبەت گەیەنراوەنەتە بەغدا، فرۆکەکەیش فرۆکەیەکی تایبەت بوەو پارتی ناردویەتی، هەرچەندە سەرەتا وتویانە ئەم فڕۆکەیە وەزیری کۆچ وکۆچبەران ناردویەتی،بەلام دوای لێکۆڵینەوەو داواکردنی پارەی بەنزین ونیشتنەوە وتویانەلە سەرۆکایەتی وەزیرانەوە هاتوین لە هەولیر،،پەیوەندیان بە مەکتەبی نێچیرەوە کردوەو ئەوانیش پشتراستیان کردۆتەوە.
دووەم- پێش هەلبژاردنەکان پارتی لە ڕێگای مستەفای سەید قادرەوە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری بۆ بزوتنەوەی گۆران ناردوە بۆ حەملەی هەلبژاردن، دیارە لە بەرامبەر ئەم پارەیەدا دەبێت دەنگیان بدەن بە فواد حسین.
هەرچی گروپی هێرۆو مەلا بەختیارمەلا بەختیارە بە توندی دژی دانانی بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵحن وکار دەکەن بۆ دانانی فواد حسین،لێرەیشدا گۆران و ماڵ مام جەلالمام جەلال یەک کار دەکەن شان بەشانی یەکتر.
نازانم بزوتنەوەی گۆران بۆچی ئاوا دەکات؟ قازانجی چیەو بۆچی خۆی دەخاتە ناو ئەم ململانێیەی پارتی و یەکێتی؟ بۆچی ئەو هەمو وپارەیەی لە پارتی وەرگرتوە،وائێستا دەبێت بە فرۆکەی تایبەتی نێچیر بچنە بەغداو دەنگ بدەنە فواد حسین.
ئەمەی دەیڵێم مەسئولم لێی وهیچ هێزێک نیە بڵیت وانیە.
ئارام ئەحمەد
01-10-201801-10-2018
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ レコードのプロパティ
🏷️ グループ:📝 クルド文書
🏳️ 記事言語:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 01-10-2018
📄 Document style📠
📄 ドキュメントの種類⊶ 元の言語
🏟 パーティー K. D. P.
🏟 パーティー🕯 チェンジムーブメント - ゴラン
🌐 方言🏳️ クルド - Sorani

⁉️ Technical Metadata
©️ この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
✨ アイテムの品質: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
悪い👎
✖️
 40%-49%
悪い
✖️
 50%-59%
悪い
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常に良い
✔️
 80%-89%
非常に良い👍
✔️
 90%-99%
優秀👏
99%
✔️
は、 (Hawrê Baxewan) Oct 2 2018 11:25AM上で追加しました
👌 Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av (Ziryan Serçinarî) på Oct 2 2018 1:06PM
✍️ 最近の(Ziryan Serçinarî)によって更新この商品: Oct 2 2018 1:06PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 このアイテムは2,430表示された回数

📚 Attached files - Version
タイプ Version 💾📖🕒📅 👫 エディタ名
📷 写真ファイル 1.0.1116 KB Oct 2 2018 11:26AMHawrê Baxewan
✍️ このアイテムを更新します!
☰ もっと
⭐ は、私のコレクションに追加
💬 は、この項目についてのあなたのコメントを書く!

✍️ アイテム履歴
🏷️ Metadata
RSS

📷 選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
🔎 選択した項目は、Googleで検索!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ランキングアイテム
⭐⭐⭐⭐⭐ 優秀
⭐⭐⭐⭐ 非常に良い
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 悪い
⭐ 悪い

بزوتنەوەی گۆران زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری لە پارتی وەرگرتوە بۆ حەملەی هەڵبژاردن

📚 関連ファイル: 0
🖇 リンクされたアイテム: 1
📅 日程&イベント
1.👁️01-10-2018
📂[ もっと...]
📝 بزوتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی دەکات | 🏷️ グループ: クルド文書 | 記事言語: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

بزوتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی دەکات

بەڕێزان: ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
دوابەدوای کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەم، و هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی یەکێتی، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین ئومێدەوارین ئەم رێکارە رێکخراوەییانە هۆکاری چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری سیاسیی و لێکتێگەیشتنی زیاتری نێوانمان بێت.
هاوکاتیش، هەلومەرجی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عیراق و، روداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لێمان دەخوازێت بەهەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرزی نیشتمانیەوە روبەڕووی ئاڵنگاری و پێشهاتەکان ببینەوەو، هەمومان بەیەکەوە ببینە هێزی چەسپاندنی چاکسازی گشتگیر لە هەرێم تا لە سایەیدا نمونەیەکی سەرکەوتوی سیاسی و حوکمڕانی نیشان بدەین، و خەڵکی خۆشمان هەست بە لایەنی کەمی ژیانێکی شایستە و رێزلێگیراو بکەن.
هیواخوازین بونی ئێوە لە بەرپرسیارێتی سیاسیی یەکێتیدا زەمینەسازی زیاتر بکات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی سیاسیی نێوان پارتە سیاسیەکانی هەرێم، و گۆڕان و یەکێتی بەتاییەت، ئێمەش دەمانەوێت سەقامگیری و یەکگرتویی نێوانتان بێتە مایەی خێر بۆ لایەنگرانتان و خەڵکی کوردستان و حکومەتی هەرێم و بەپیرەوەچونی داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان.
دوبارە پیرۆزبایتان لێ دەکەین و ئومێدمان سەرکەوتنتانە.
بزوتنەوەی گۆڕان
11-03-202011-03-2020
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ レコードのプロパティ
🏷️ グループ:📝 クルド文書
🏳️ 記事言語:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 11-03-2020
📄 Document style📠
📄 ドキュメントの種類⊶ 元の言語
🏟 パーティー🕯 チェンジムーブメント - ゴラン
🗺 プロヴァンス⬇️ 南クルディスタン
🌐 方言🏳️ クルド - Sorani

⁉️ Technical Metadata
©️ この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
✨ アイテムの品質: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
悪い👎
✖️
 40%-49%
悪い
✖️
 50%-59%
悪い
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常に良い
✔️
 80%-89%
非常に良い👍
✔️
 90%-99%
優秀👏
99%
✔️
は、 (Benaz Jola) Mar 11 2020 5:56PM上で追加しました
👌 Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av (Hawrê Baxewan) på Mar 11 2020 6:11PM
✍️ 最近の(Hawrê Baxewan)によって更新この商品: Mar 11 2020 6:11PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 このアイテムは23表示された回数

✍️ このアイテムを更新します!
☰ もっと
⭐ は、私のコレクションに追加
💬 は、この項目についてのあなたのコメントを書く!

✍️ アイテム履歴
🏷️ Metadata
RSS

📷 選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
🔎 選択した項目は、Googleで検索!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ランキングアイテム
⭐⭐⭐⭐⭐ 優秀
⭐⭐⭐⭐ 非常に良い
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 悪い
⭐ 悪い

بزوتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی دەکات

📚 関連ファイル: 0
🖇 リンクされたアイテム: 3
☂️ パーティー&団体
1.👁️بزووتنەوەی گۆڕان
2.👁️یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
📅 日程&イベント
1.👁️11-03-2020
📂[ もっと...]
📝 بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بڕیاری کۆتایی خۆی دا | 🏷️ グループ: クルド文書 | 記事言語: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بڕیاری کۆتایی خۆی دا
📝 クルド文書

دەقی ڕاگەیەنراوی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان.
راگەیەندراوی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانجڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. لە کۆبونەوەکەدا هەلومەرجی سیاسی کوردستان و قەیرانی دارایی و نیگەرانیی هاوڵاتیانی کوردستان تاوتوێکران. جڤاتی نیشتمانی جەختی لەسەر باشکردنی ژیان و بژێوی هاوڵاتیان کردەوەو دوای تاوتوێکردنی راپۆرتی جڤاتی گشتی بڕیاریدا ئەم راگەیەنراوە بخاتە بەردەم رای گشتی و هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان.
بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆکردنی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە بژاردەیەکی گونجاو دەزانێ بۆ چارەسەری قەیرانەکانی هەرێمی کوردستانهەرێمی کوردستان لە رێگەی:
یەکەم: هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پاشەکەوتی موچە، کە حکومەتی هەرێمحکومەتی هەرێم بە نایاسایی بەسەر خەڵکی کوردستاندا سەپاندویەتی.
دوەم: دەستەبەرکردنی شەفافیەت لە داهاتی نەوت و غازو داهاتە ناوخۆییەکانی تر لە رێگای جێبەجێکردنی یاسای ژمارە (2) ی ساڵی (2015)ی پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان تایبەت بە سندوقی کوردستان بۆ داهاتە نەوتی و گازییەکانی کوردستان و یاسا کارپێکراوەکانی وەزارەت و دەستەکانی هەرێمی کوردستان. ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانرێ پارەی کۆمپانیاو کاسبکاران‌ بدرێتەوەو پارەی پرۆژە پەکخراوەکان خەرج بکرێ و خزمەتگوزاری لە هەمو کەرتەکاندا چاکبکرێت.
سێیەم: راگەیاندن و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ئامانجی هەمو خەڵکی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانە. ریفراندۆم ئامرازێکە پێش راگەیاندنی سەربەخۆیی ئەنجام دەدرێ. بەڵام بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە (25-9-2017) لە دەرەوەی زەمینەسازی یاسایی و هەلومەرجی لەباری سیاسی و ئابوری و ئەمنی و کۆمەڵایەتی دراوە، بە تایبەتی کێشەی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان. بۆیە پێویستە ئەم پرسە بۆ کات و هەلومەرجێکی لەبار دوابخرێ و بخرێتەوە بەردەم پەرلەمانی کوردستان.
چوارەم: پەرلەمانی کوردستان، دوای رێکەوتنی سیاسی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکان، ئاسایی بکرێتەوەو درێژە بە کاری یاسادانان و چاودێری بکات و بەردەوام بێت لە هەموارکردنی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بۆ چەسپاندنی سیستمی پەرلەمانی دیموکراسی لە کوردستان.
پێنجەم: هەڵبژاردنە گشتییەکان لە وادەی یاسایی دیاریکراوی خۆیاندا ئەنجام بدرێن.
بزوتنەوەی گۆران
2017-08-12
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 ソース
[1]📃 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن

⁉️ レコードのプロパティ
🏷️ グループ:📝 クルド文書
🏳️ 記事言語:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 12-08-2017
📄 ドキュメントの種類⊶ 元の言語
🏟 パーティー🕯 チェンジムーブメント - ゴラン
🗺 プロヴァンス⬇️ 南クルディスタン
🌐 方言🏳️ クルド - Sorani
🏙 都市⚪ Sulaimaniyah

⁉️ Technical Metadata
©️ この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
✨ アイテムの品質: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
悪い👎
✖️
 40%-49%
悪い
✖️
 50%-59%
悪い
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常に良い
✔️
 80%-89%
非常に良い👍
✔️
 90%-99%
優秀👏
95%
✔️
は、 (Seryas Ehmed) Aug 13 2017 1:10AM上で追加しました
👌 Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av (Hawrê Baxewan) på Aug 13 2017 3:32PM
✍️ 最近の(Hawrê Baxewan)によって更新この商品: Aug 13 2017 3:32PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ この項目はKurdipediaのによると📏 規格はまだ確定されていません!
👁 このアイテムは6,937表示された回数

✍️ このアイテムを更新します!
☰ もっと
⭐ は、私のコレクションに追加
💬 は、この項目についてのあなたのコメントを書く!

✍️ アイテム履歴
🏷️ Metadata
RSS

📷 選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
🔎 選択した項目は、Googleで検索!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ランキングアイテム
⭐⭐⭐⭐⭐ 優秀
⭐⭐⭐⭐ 非常に良い
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 悪い
⭐ 悪い
بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بڕیاری کۆتایی خۆی دا
📝 クルド文書

📚 関連ファイル: 0
🖇 リンクされたアイテム: 43
📷 イメージと説明
1.👁️هەوادارێکی بزووتنەوەی گۆڕان
2.👁️هەوادارێکی بزووتنەوەی گۆڕان 2
3.👁️هەوادارێکی بزووتنەوەی گۆڕان 3
📝 クルド文書
1.👁️بزوتنەوەی گۆڕان، بەیاننامەیەک لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت کە بەشداری گۆڕان لەحکومەت مەکرەمەی پارتی نیە و ئیستحقاقی هەڵبژاردنی خۆیەتی گۆڕان، جەخت دەکاتەوە حساب بۆ هیچ جۆرە هەڕەشەو گوڕەشەیەک ناکات
2.👁️بەبۆنەی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و جێگرەکانیان، بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
3.👁️بەڕێز.. کاک نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
4.👁️بەیاننامەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجە
5.👁️بەیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە رێکەوتنی یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان
6.👁️پرسەنامەی رێکخراوی کوردیپێدیا بۆ بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەی گۆڕان
7.👁️پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران
8.👁️پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ رێکخەری گشتی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان، عومەری سەید عەلی
9.👁️دەقی راگەیاندراوی کۆتایی کۆنگرەی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
10.👁️دەقی راگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
11.👁️دەقی رێککەوتنامەکەی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران
12.👁️دەقی رێککەوتنەکەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان - 09-12-2014
13.👁️راگەیاندنی ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان؛ سەبارەت بە هەڵبژاردنی نوێنەرانی یەکەمین کۆنگرەی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان
14.👁️راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە
15.👁️راگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی سەرکردایەتیی یەکێتی و بزووتنەوەی گۆران لە 23-06-2017
16.👁️راگەیاندنێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەربارەی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی چەقبەستوی سیاسی لە هەرێمی کوردستان‌
17.👁️راگەیانراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە
18.👁️راگەیەندراوی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا
19.👁️راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گیرانی هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان
20.👁️راگەیەندراوی کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان 12-11-2016
21.👁️راگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان
22.👁️راگەیەندراوێکی هاوبەش لەلایەن لایەنەکانی (بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان)
23.👁️روونکردنەوەیەک لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە دەربارەی لێکدوانەکانی محەمەدی حاجی مەحمود
24.👁️رێکخراوی کوردیپێدیا پرسەنامەیەک ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات
25.👁️فوئاد مەعسوم سەرکۆماری عێراق بروسکەیەکی ماتەمەینی ئاڕاستەی خانەوادەی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کرد
26.👁️لیستی ناوی بندیوارەکانی کۆمەڵی ئیسلامی کە بە پلەی لیوا و عەقید و لیستی 110 ڕاگەیاندکار و چالاکوانی بزووتنەوەی گۆڕان کە خانەنشینن لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە کە لە ڕێکەوتی 8/5/2014 نووسراوی فەرمییان بۆ کراوە
27.👁️هەواڵەکانی بزووتنەوەی گۆڕان چەواشەکارییە
28.👁️هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە کێشە و ناکۆکییەکانی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
29.👁️ڕاگەیەنراوێک لە لایەن تیمی وەزاریی بزوتنەوەی گۆڕان لە کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
🔣 その他
1.👁️بزووتنەوەی گۆڕان بەرنامەی دوای نەوشیروان مستەفا دادەڕێژێت
☂️ パーティー&団体
1.👁️بزووتنەوەی گۆڕان
📕 ライブラリ
1.👁️بزووتنەوەی گۆڕان... بەرەو کوێ؟
2.👁️پرۆگرامی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان
3.👁️دەستوری ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان
📅 日程&イベント
1.👁️12-08-2017
📊 統計と調査
1.👁️ئەنجامی دەنگەکانی هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان
2.👁️بزووتنەوەی گۆڕان تێچووی کۆنگرەکەی راگەیاند
📖 記事
1.👁️پەیامی پیرۆزبایی حدک بۆ رێکخەری گشتیی نوێی بزوتنەوەی گۆڕان
2.👁️دارە قوڵەی بزووتنەوەی هەقە و تۆپخانەکەی بزووتنەوەی گۆڕان
3.👁️راپۆتی چاودێریکردنی هەڵبژاردنی ئەندامانی یەکەمین کۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان
📂[ もっと...]
📝 بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێک سەبارەت بە رووداوەکانی ئەمڕۆ بڵاودەکاتەوە | 🏷️ グループ: クルド文書 | 記事言語: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێک سەبارەت بە رووداوەکانی ئەمڕۆ بڵاودەکاتەوە
📝 クルド文書

راگەیەندراوێک بۆ رای گشتی دەربارەی روداوەکانی ئەمڕۆ هاونیشتمانیانی کوردستان لە ئێستادا، بەهۆی ئەنجامدانی ئەو ریفراندۆمریفراندۆمە بێ بەرنامەیەی پارتی و یەکێتی و هاوڕاکانیان لەم هەلومەرجە نەگونجاوەدا، هیچ کاتێک خەڵکی کوردستان و دەسکەوتەکانمان و دواڕۆژی گەلەکەمان هێندەی ئێستا لە بەردەم مەترسی و هەڕەشەی ترسناک و نادیاردا نەبوە.
هەمو ئەوانەش لە ئەنجامی سیاسەتی شکستخواردو و هەستنەکردن بە بەرپرسیارێتی دەسەڵاتدارانی کوردستانە.
لە ئێستادا نەک تەنها ژیان و ئاسایشی هاوڵاتیان‌، بەڵکو هەمو دەسکەوتەکانمان و ئەزمونی حوکمڕانی لەبەردەم ئاڵنگاری گەورەدان.
بەرپرسیارێتی ئەو ئەگەرانەش لە ئەستۆی ئەوانەدایە کە خوێن و فرمێسکی گەلەکەمانیان بۆ بەرژەوەندی کەسی و حیزبی بەکارهێنا.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان و خەڵکی خۆراگری کوردستان بە گشتی‌و، هاوڵاتیانی پارێزگای کەرکوک بە تایبەتی، لە شەڕی روبەڕوبونەوەی تیرۆریستان و داگیرکەرانی کوردستاندا ببونە سیمبوڵی خۆڕاگری و شانازی گەلەکەمان، بەڵام دەسەڵاتدارانی کوردستان لە ئەنجامی سیاسەتە بەرژەوەندیخوازو شکستخواردوەکانیان و نەخوێندنەوە بۆ ئەگەرو پێشهاتەکان وایانکرد هەمو ئەو سەروەریانە بکەونە مەترسییەوە.
ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان بە توندی ئیدانەی ئەم پەلامارانە دەکەین و هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری شەهیدەکان و بریندارەکان و ئاوارەبونی هاوڵاتیان و بەتاڵانبردنی موڵکوماڵیان رادەگەیەنین.
هەروەها داوادەکەین، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەم شەڕە وێرانکارییە رابگرن و رێگەنەدەن حکومەتی عیراق ژیان و ئاسایشی هاوڵاتیان بخاتە مەترسییەوە.
هەروەها داوا لە حکومەتی بەغدا دەکەین دەستبەجێ پەلامارەکانیان بۆ سەر خاک و هاوڵاتیانی کوردستان رابگرن و لەو شوێنانە بکشێنەوە کە کۆنتڕۆڵیان کردوەو گفتوگۆ بکەنە بەدیلی شەڕو خوێنڕشتن.
ناکرێ ئەنجامدانی ریفراندۆم بکرێتە پاساو بۆ پێشێلکردنی دەسکەوت و مافە نیشتمانی و نەتەوەییەکانمان‌. لەو پێناوەشدا بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیە بە ئەرکی نیشتمانی خۆی هەستێ بۆ گفتوگۆ لە پێناوی چارەسەرکردنی کێشەکان.
هەموو هێزو کەسایەتی و لایەنە سیاسییە نیشتمانییەکانی کوردستان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بە ئەرک و بەرپرسیاریێتی نیشتمانی خۆیان هەستن‌ و نەخشەیەکی گشتگیر بۆ دەربازکردنی گەلەکەمان داڕێژین‌ و هەنگاوی کرداری بنێین بۆ دەرچون لەم قەیرانە ترسناکە.
نابێ لەژێر هیچ فشارێکدا دەسبەرداری مافە دەستوریییەکانمان و ئەو دەسکەوتانە بین، کە بە خوێنی رۆڵەکانی گەلەکەمان بەدەستهاتون.
هەمو دامودەزگاکانی دەسەڵات و حوکمڕانی هەڵبوەشێتەوەو لەسەر بنەمایەکی نیشتمانی تەندروست دابڕێژرێنەوە و دەسەڵاتدارانی هەرێم، ئەوانەی بەرپرسن لەوەی ئەم رۆژەیان بەسەر گەلەکەماندا هێنا دەستلەکاربکێشنەوە، وەک چۆن خۆیان لە راگەیاندنەکاندا دەیانوت ئەنجامی خراپی ریفراندۆم لە ئەستۆ دەگرن. هەروەها داوادەکەین حکومەتێکی رزگاری نیشتمانی کاتی دابمەزرێ تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەردی گشتی.
بزوتنەوەی گۆڕان
16-10-2017
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ レコードのプロパティ
🏷️ グループ:📝 クルド文書
🏳️ 記事言語:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 16-10-2017
📄 Document style📠
📄 ドキュメントの種類⊶ 元の言語
🏟 パーティー🕯 チェンジムーブメント - ゴラン
🗺 プロヴァンス⬇️ 南クルディスタン
🌐 方言🏳️ クルド - Sorani

⁉️ Technical Metadata
©️ この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
✨ アイテムの品質: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
悪い👎
✖️
 40%-49%
悪い
✖️
 50%-59%
悪い
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常に良い
✔️
 80%-89%
非常に良い👍
✔️
 90%-99%
優秀👏
95%
✔️
は、 (Hawrê Baxewan) Oct 16 2017 3:10PM上で追加しました
👌 Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av (Hawrê Baxewan) på Oct 16 2017 11:06PM
✍️ 最近の(Hawrê Baxewan)によって更新この商品: Oct 16 2017 11:06PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 このアイテムは1,723表示された回数

✍️ このアイテムを更新します!
☰ もっと
⭐ は、私のコレクションに追加
💬 は、この項目についてのあなたのコメントを書く!

✍️ アイテム履歴
🏷️ Metadata
RSS

📷 選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
🔎 選択した項目は、Googleで検索!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ランキングアイテム
⭐⭐⭐⭐⭐ 優秀
⭐⭐⭐⭐ 非常に良い
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 悪い
⭐ 悪い
بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێک سەبارەت بە رووداوەکانی ئەمڕۆ بڵاودەکاتەوە
📝 クルド文書

📚 関連ファイル: 0
🖇 リンクされたアイテム: 1
📅 日程&イベント
1.👁️16-10-2017
📂[ もっと...]
📝 بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی خۆی لەبارەی ریفراندۆمەوە راگەیاند | 🏷️ グループ: クルド文書 | 記事言語: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی خۆی لەبارەی ریفراندۆمەوە راگەیاند

راگەیاندراوێک بۆ رای گشتی
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان لە یەکەم ساتی راگەیاندنیەوە لە بەرنامەی سیاسی خۆیدا مافی چارەنوس و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانی کردوە بە یەکێک لە ئامانجە نەتەوەییەکان. ریفراندۆمیش وەک هەنگاوێک بەرەو بەدیهێنانی ئەم ئامانجە نەتەوەییە دانراوە. بەڵام سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوئاوازەکانیان ئەم پرۆسەیان بۆ دەسکەوتی کەسیی و حزبی و خۆدزینەوە لە چارەسەرکردنی کێشە ئابوری و یاسایی و سیاسییەکانی کوردستان بەکارهێناوە و ناشیرینیان کردوە. هەروەها هەنگاوەکانیان بەو ئاڕاستەیە بوە کە یەکڕیزی گەلەکەمان و یەک دەنگی خەڵکی کوردستان بخەنە بەردەم مەترسیەوە.
ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانکۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و بەشێک لە کەسایەتییە رۆشنبیر و نیشتمانپەروەرەکانی کوردستان هەوڵی زۆرمانداوە گەلەکەمان بە یەکڕیزی و نەخشەیەکی تۆکمەوە هەنگاو بنێت بەرەو دروستکردنی پایەکانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان و خۆمان بۆ ئایندەیەکی شایستە بە قوربانییەکانی گەلی کوردستان ئامادە بکەین. هەر بۆیە داوای دواخستنی ئەنجامدانی ریفراندۆممان بۆ کاتێکی گونجاو کرد و داوامانکرد پێشوازی لە دەستپێشخەری هێزە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتوەکان بکرێت. بەڵام ئەو هەوڵانە فەرامۆشکران و گرنگی ئەو هەنگاوانە رەچاو نەکران. بۆیە هەر دەرەنجامێکی نەخوازراوی ئەم پرۆسەیە لە ئەستۆی ئەوانەدایە کە لەم کاتەدا بڕیاریان لەم پرسە داوە.
لێرەش بەپێویستی دەزانین بڵێین کە حکومەتی بەغداش بەدەر نییە لە پێشێلکردنی دەستور و مافی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینەکانی ترو جێبەجێ نەکردنی ئەو مادە دەستورییانەی کە مافە نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستان دەستەبەر دەکەن.
لەکۆتاییدا ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان جارێکی تر جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕمان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، بە کەرکوککەرکوک و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکانەوە دەکەینەوە، چونکە لە دروستبونی دەوڵەتی نوێی عێراقەوە تاکو ئەمڕۆ ململانێی سەرەکی نێوان گەلی کوردستان و رژێمە یەک لە دوای یەکەکان لەسەر دیاریکردنی سنوری جوگرافیای باشوری کوردستان بوە. چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە کرۆکی چارەسەرکردنی کێشەی گەلی کوردستانە لە عێراقدا. بۆیە وەک بزوتنەوەی گۆڕان هاوڵاتیانی کوردستان ئازاد دەکەین لە چۆنیێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم پرسەدا.
جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان
24-09-2017
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ レコードのプロパティ
🏷️ グループ:📝 クルド文書
🏳️ 記事言語:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 24-09-2017
📄 ドキュメントの種類⊶ 元の言語
🏟 パーティー🕯 チェンジムーブメント - ゴラン
🗺 プロヴァンス⬇️ 南クルディスタン
🌐 方言🏳️ クルド - Sorani

⁉️ Technical Metadata
©️ この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
✨ アイテムの品質: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
悪い👎
✖️
 40%-49%
悪い
✖️
 50%-59%
悪い
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常に良い
✔️
 80%-89%
非常に良い👍
✔️
 90%-99%
優秀👏
99%
✔️
は、 (Hawrê Baxewan) Sep 24 2017 10:43PM上で追加しました
👌 Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av (Seryas Ehmed) på Sep 26 2017 11:50PM
✍️ 最近の(Seryas Ehmed)によって更新この商品: Sep 26 2017 11:50PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 このアイテムは5,714表示された回数

📚 Attached files - Version
タイプ Version 💾📖🕒📅 👫 エディタ名
📷 写真ファイル 1.0.178 KB Sep 25 2017 1:43PMHawrê Baxewan
✍️ このアイテムを更新します!
☰ もっと
⭐ は、私のコレクションに追加
💬 は、この項目についてのあなたのコメントを書く!

✍️ アイテム履歴
🏷️ Metadata
RSS

📷 選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
🔎 選択した項目は、Googleで検索!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ランキングアイテム
⭐⭐⭐⭐⭐ 優秀
⭐⭐⭐⭐ 非常に良い
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 悪い
⭐ 悪い

بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی خۆی لەبارەی ریفراندۆمەوە راگەیاند

📚 関連ファイル: 0
🖇 リンクされたアイテム: 1
📅 日程&イベント
1.👁️24-09-2017
📂[ もっと...]
📝 بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ ڕاگەیەنراوێک دەربارەی بارودۆخی هەرێم و پشتگیریی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکەنەوە | 🏷️ グループ: クルド文書 | 記事言語: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ ڕاگەیەنراوێک دەربارەی بارودۆخی هەرێم و پشتگیریی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکەنەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 18-12-2017 بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانکۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە سەرپەرشتی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و بە بەشداری ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی گرنگ و پەیوەست بە بارودۆخی هەرێم و عێراق تاووتوێکران باسی هەنگاونانی هاوبەش و پێویست کرا بۆ ئەگەرەکانی داهاتوو، هەروەها هەردوولا جەختیان کردەوە لە پشتگیری داواکارییە رەواکانی کۆمەڵانی خەڵک و سەرجەم چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان، کە بەشێوەیەکی مەدەنیانە ئەنجام بدرێت دوور لە تووندوتیژی لە هەرلایەکەوە بێت.
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان
18-12-201718-12-2017
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ レコードのプロパティ
🏷️ グループ:📝 クルド文書
🏳️ 記事言語:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 18-12-2017
📄 Document style📠
📄 ドキュメントの種類⊶ 元の言語
🏟 パーティー🕯 チェンジムーブメント - ゴラン
🏟 パーティー☪ クルドイスラムリーグ
🗺 プロヴァンス⬇️ 南クルディスタン
🌐 方言🏳️ クルド - Sorani

⁉️ Technical Metadata
©️ この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
✨ アイテムの品質: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
悪い👎
✖️
 40%-49%
悪い
✖️
 50%-59%
悪い
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常に良い
✔️
 80%-89%
非常に良い👍
✔️
 90%-99%
優秀👏
99%
✔️
は、 (Manu Berzincî) Dec 18 2017 1:35PM上で追加しました
👌 Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av (Hawrê Baxewan) på Dec 18 2017 8:07PM
✍️ 最近の(Hawrê Baxewan)によって更新この商品: Dec 18 2017 8:07PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 このアイテムは4,704表示された回数

📚 Attached files - Version
タイプ Version 💾📖🕒📅 👫 エディタ名
📷 写真ファイル 1.0.148 KB Dec 18 2017 1:36PMBenaz Jola
✍️ このアイテムを更新します!
☰ もっと
⭐ は、私のコレクションに追加
💬 は、この項目についてのあなたのコメントを書く!

✍️ アイテム履歴
🏷️ Metadata
RSS

📷 選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
🔎 選択した項目は、Googleで検索!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ランキングアイテム
⭐⭐⭐⭐⭐ 優秀
⭐⭐⭐⭐ 非常に良い
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 悪い
⭐ 悪い

بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ ڕاگەیەنراوێک دەربارەی بارودۆخی هەرێم و پشتگیریی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکەنەوە

📚 関連ファイル: 0
🖇 リンクされたアイテム: 1
📅 日程&イベント
1.👁️18-12-2017
📂[ もっと...]
📝 بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاکردەوە لەسەر کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێم | 🏷️ グループ: クルド文書 | 記事言語: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاکردەوە لەسەر کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێ
📝 クルド文書

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
جەماوەری کوردستان
پارتە سیاسیەکان
هەڵسوڕاوو کادرو ئەندامان و دەنگدەران
ئێمە کۆمەڵی ئیسلامیی و بزوتنەوەی گۆڕان پاش چەندین ساڵ لە خەبات لەپێناو بەرپاکردنی حوکمێکی رەشید و نەهێشتنی گەندەڵی و چەسپاندنی شەفافیەت و گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و نوسینەوەی دەستور و رێکخستن وبەسیستەمکردنی دامەزراوەکانی حوکمڕانی بەگشتی وهێزەکانی پیشمەرگه و ئاسایش بەتایبەتی و دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی وە خزمەتکردنی هاوڵاتیان، وە بێلایەنکردنی دەسەڵاتی دادوەری بۆپاراستنی ماف و ئازادییەکانی هاوڵاتیانی کوردستان.
بەشداریکردنی گۆڕان و کۆمەڵ لەحکومەتی بنکە فراوانی کابینەی هەشت، پێویستیەکی قۆناغەکە بوو، بۆ ئەوەی وێنەی سیستەمی حوکومرانی لەهەرێمی کوردستان و پرۆسەی سیاسی راست بکرێتەوه و رۆڵێکی کاریگەرمان لەپرسی چاکسازی و ریشەکێشکردنی گەندەڵی لەهەرێمی کوردستان هەبێت.
لێرەدا پێویستە ئه و راستیە بیربخەینەوە،کە دەسەڵات دارانی هەرێم بەشیوازێکی بەرفراوان درێژەیاندا بە گەندەڵی سیاسی،یاسایی،ئابوری و دارایی و،هەروەها بەدەر لە یاساکان ماوەی دووساڵی تریان بۆ سەرۆکی هەرێم درێژکردوەو،دواتر پەرلەمانی کوردستانیان پەکخست و کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمیان ئیفلیج کرد،وەک هەمیشە شەراکەتی راستەقینەیان قبول نەکرد وە ئامادەش نەبون چاکسازی راستەقینە ئەنجام بدریت.
دەسەڵاتداران بەهۆی عەقلییەت و شکستی فۆرمیی حکومڕانیان هەرێمیان توشی قەیرانیکی گەورەی ئابوری و دارایی کرد،دواجاربەهۆی سیاسەتی نا واقیعی و عینادی،هەڵەی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم کوردستانیان توشی شکست و هەرەسێکی مێژوویی،سیاسی،سەربازی، مەعنەویی،جەماوەری، ئابووری و دارایی کرد
لەدوای ڕووداوەکانی پاش ریفراندۆم، ویستمان دەرفەتێک بدەین تاکو دەسەڵات بەدەم ئەرکی قۆناغەکەوە بێت و حکومەتێکی کاتی دابمەزرێنین بۆئەوەی ئیدارەی گفتوگۆیەکی سەرکەوتوو لەگەڵ بەغداد بدات و کار بۆ چاککردنی مووچە و بژێوی خەڵکی بکات و ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکات،دوایی پاککردنەوەی لیستی دەنگدەران لەسەدان هەزار دەنگی ساختە، بەڵام پاش چەند مانگێک لە چاوەڕوانی دەرئەرنجام بێئومێد بوین لە مانەوه لەم حکومەتەدا و ئەم بڕیارەشمان پێشتر لەلایەن هەردوو لاوە وەرگیراوە لەبەر ئه و هۆکارانەی سەرەوە بە پێویستمانزانی دوای بخەین، بۆیە ڕایدەگەیەنین:
1. کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان وکۆمەلی ئیسلامی لەکابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
2. لە ئیستاشدا بەپێویستی دەزانین ئەم حکومەت هەڵبوەشێتەوە و حکومەتێکی کاتی پێکبهێنرێت.
3. پشتیوانی لە هەموو داواو داخوازییە رەواکانی خۆپیشاندەران دەکەین لە چوارچێوەی خەباتی مەدەنی بێ توندوتیژی.
4. هێزەکانی پێشمەرگه و ئاسایشی ناوخۆ بەرپرسیارن لە پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و هیچ پاساوێک نییە بۆ گرتن و ئازاردان وکوشتنی خۆپیشاندەران،هەر لێرەوە داوا دەکەین هەموو ئەوانەی لەسەر خۆپیشاندان دەستگیر کراون ئازاد بکرین.هاوکات دیاردەی سوتاندنی بنکه و بارەگای حکومی و حیزبی ئیدانه دەکەین وه به کارێکی ناشارستانی دەزانین.
5. هەر هەڵبژاردنێک لە کوردستان بێ پاککردنەوەی لیستی دەنگدەران هیچ ماهیەت و نرخێکی نیە و پێشتر ئەنجامەکەی مسۆگەر کراوە!
بۆ بەدیهێنانی ئامانجی گەلەکەمان وەتێپەراندنی ئەم قۆناغە لە خەباتی مەدەنی بەردەوام دەبین بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی بەختەوەر و ئازادو دادی کۆمەڵایەتی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەپێی دەستور و لەسەرو هەمویانەوە ماددەی 140 و هەموو فشارێک دەخەینە گەڕ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، وە حکومەت ناچارە مل بدات بۆ داخوازیە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، وه ئه مه ش ده که ینه سه ره تای قۆناغێکی نوێی سیاسی،وە کۆکردنەوەی هیزو لایەنە سیاسییەکان لە هاوپەیمانی و بەرەیەکدا بەئەرکێکی هەنوکەیی ئەمرۆ دەزانین
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانکۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
20-12-201720-12-2017
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ レコードのプロパティ
🏷️ グループ:📝 クルド文書
🏳️ 記事言語:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 20-12-2017
📄 Document style📠
📄 ドキュメントの種類⊶ 元の言語
🏟 パーティー🕯 チェンジムーブメント - ゴラン
🏟 パーティー☪ クルドイスラムリーグ
🗺 プロヴァンス⬇️ 南クルディスタン
🌐 方言🏳️ クルド - Sorani

⁉️ Technical Metadata
©️ この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
✨ アイテムの品質: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
悪い👎
✖️
 40%-49%
悪い
✖️
 50%-59%
悪い
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常に良い
✔️
 80%-89%
非常に良い👍
✔️
 90%-99%
優秀👏
97%
✔️
は、 (Hawrê Baxewan) Dec 20 2017 7:04PM上で追加しました
👌 Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av (Benaz Jola) på Dec 21 2017 9:21AM
✍️ 最近の(Benaz Jola)によって更新この商品: Dec 21 2017 9:21AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 このアイテムは1,895表示された回数

✍️ このアイテムを更新します!
☰ もっと
⭐ は、私のコレクションに追加
💬 は、この項目についてのあなたのコメントを書く!

✍️ アイテム履歴
🏷️ Metadata
RSS

📷 選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
🔎 選択した項目は、Googleで検索!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ランキングアイテム
⭐⭐⭐⭐⭐ 優秀
⭐⭐⭐⭐ 非常に良い
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 悪い
⭐ 悪い
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاکردەوە لەسەر کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێ
📝 クルド文書

📚 関連ファイル: 0
🖇 リンクされたアイテム: 1
📅 日程&イベント
1.👁️20-12-2017
📂[ もっと...]
📝 بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕاگەیەندراوێک لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکەنەوە. | 🏷️ グループ: クルド文書 | 記事言語: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕاگەیەندراوێک لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکەنەوە.
📝 クルド文書

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
راگەیەنراوێک بۆ ڕای گشتی
ئەمڕۆ گەلەکەمان لە باشوری کوردستان لەبەردەم مەترسییەکی جدیدایە، کە دور نیە ببێتە مایەی لەدەستدانی دەستکەوتەکانمان و بەفیڕۆدانی خوێن و فرمێسکی هەزاران تێکۆشەر و قوربانیانی خەڵکی کوردستان، هەموو ئەو مەترسیانەش لە ئەنجامی بڕیاری سیاسی نادروست و بەهەندنەگرتنی مەترسییەکان و گەڕانە بەدوای بەرژەوەندی کەسی و حیزبی دا، یەکێک لەو بڕیارە هەڵەو مەترسیدارانەش رەتکردنەوەی داواو دەستپێشخەری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەوڵە ناوخۆییەکان و ئەنجامدانی ریفراندۆم بو لەم هەلومەرجەدا بەبێ‌ زەمینەسازی.
بڕیاردان لەلایەن سەرکردایەتی چەند حیزبێکی کوردستان، کە هەر رۆژەی لەژێر ناوێکی داتاشراوەوە دەردەکەون، بەبێ‌ گوێدانە یەکڕیزیی نیشتمانی و بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی، هەنگاوێکی مەترسیدارە لەسەر دواڕۆژی گەلەکەمان، ئەم هەنگاوەیان بوەتە مایەی پەراوێز خستنی رۆڵی دامەزراوە شەرعیەکانی کوردستان. کاراکردنەوەی پەرلەمان لەدوای دو ساڵ پەکخستنی بەو شێوازەی ئێستا و هەوڵەکانیان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی گشتی و بەکارهێنانی پەرلەمان بۆ شەرعیەتدان بە بڕیارە کەسی و حیزبیەکانیان و پێشێلکردنی بنەماکانی دیموکراسی و مافی هاوڵاتیان، گورزێکی کوشندەی دیکەیە لە خەون و ئامانجەکانی گەلەکەمان. بۆیە ئێمە هەموو ئەو هەوڵ و هەنگاوانە بە تەواوی رەتدەکەینەوە.
ئێمە لە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانکۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان، کە سێ یەکی پەرلەمانی کوردستانی عێراق پێکدەهێنین و، نوێنەرایەتی رێژەیەکی بەرچاوی خەڵکی کوردستان دەکەین، رایدەگەیەنین کە سەرکردایەتی ئەو حیزبانە بەرپرسیارن لە هەر مەترسی و هەڕەشەیەک کە لە ئەنجامی بڕیاری هەڵەی ئەوانەوە روبەڕوی خەڵکی کوردستان دەبێتەوە. لەسەر حکومەتی فیدراڵی عێراقیش پێویستە هیچ هەنگاوێک نەنێت کە ببێتە مایەی تێکدانی ئارامی و خوێنڕژانی هاوڵاتیان، بەڵکو گفتوگۆو دانوستان تاکە رێگای چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵیە.
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
12-10-2017
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ レコードのプロパティ
🏷️ グループ:📝 クルド文書
🏳️ 記事言語:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 12-10-2017
📄 ドキュメントの種類⊶ 元の言語
🏟 パーティー🕯 チェンジムーブメント - ゴラン
🏟 パーティー☪ クルドイスラムリーグ
🗺 プロヴァンス⬇️ 南クルディスタン
🌐 方言🏳️ クルド - Sorani

⁉️ Technical Metadata
©️ この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
✨ アイテムの品質: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
悪い👎
✖️
 40%-49%
悪い
✖️
 50%-59%
悪い
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常に良い
✔️
 80%-89%
非常に良い👍
✔️
 90%-99%
優秀👏
95%
✔️
は、 (Hawrê Baxewan) Oct 13 2017 10:16AM上で追加しました
👌 Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av (Hawrê Baxewan) på Oct 13 2017 12:02PM
✍️ 最近の(Hawrê Baxewan)によって更新この商品: Oct 13 2017 12:02PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 このアイテムは2,176表示された回数

✍️ このアイテムを更新します!
☰ もっと
⭐ は、私のコレクションに追加
💬 は、この項目についてのあなたのコメントを書く!

✍️ アイテム履歴
🏷️ Metadata
RSS

📷 選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
🔎 選択した項目は、Googleで検索!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ランキングアイテム
⭐⭐⭐⭐⭐ 優秀
⭐⭐⭐⭐ 非常に良い
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 悪い
⭐ 悪い
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕاگەیەندراوێک لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکەنەوە.
📝 クルド文書

📚 関連ファイル: 0
🖇 リンクされたアイテム: 1
📅 日程&イベント
1.👁️12-10-2017
📂[ もっと...]
📝 بزوتنەوەی گۆڕان، بەیاننامەیەک لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت کە بەشداری گۆڕان لەحکومەت مەکرەمەی پارتی نیە و ئیستحقاقی هەڵبژاردنی خۆیەتی گۆڕان، جەخت دەکاتەوە حساب بۆ هیچ جۆرە هەڕەشەو گوڕەشەیەک ناکات | 🏷️ グループ: クルド文書 | 記事言語: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
بزوتنەوەی گۆڕان، بەیاننامەیەک لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت کە بەشداری گۆڕان
📝 クルド文書

هاوڵاتیانی سەربەرزی کوردستان
پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان
حزب و لایەنە سیاسیەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی
لەم چەند رۆژەدا کەبارگرژییەکی مەترسیدار باڵی بەسەر هەرێمەکەماندا کێشاوە، بزوتنەوەی گۆڕان لە چوارچێوەی ستراتیجیەتی کارکردنیدا هەر لەسەرەتای دروستبونیەوە، کەجەختکردنە لەسەر بنەماکانی کاری جەماوەری و مەدەنی و پاڵپشتیکردنی داخوازییە رەواکانی جەماوەر و، پشتگیری لە ناڕەزایەتییە ئاشتیخواز و شارستانییەکانیان بێ توندوتیژی کردووە.
لەم ساتەوەختەدا کە گۆڕان و لایەنەکانی تر سەرقاڵی هەوڵی بەردەوامن لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکاندا لە پێناو پاراستنی ئارامی و گیانی هاوڵاتیان کەپێشتریش لە هەوڵێکی چڕدا بوو لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان‌و بە تایبەت پارتیدا لەسەر مەترسییەکانی قۆناغەکەو چارەسەرنەکردنی کێشە کەڵەکەبوەکانی هەرێم، قەیرانی دارایی و بێموچەیی و بێکاری و نادادپەروەری کۆمەڵایەتی و قۆرخکاری بازاڕ و قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێم، کە دەمانزانی ئەو چارەسەر نەکردنە هەرێمەکەمان بەرەو ئایندەیەکی خەتەرناک دەبات و رقی جەماوەر لەم بارودۆخەدا لە لێواری تەقینەوەدایە، کەچی پارتی بە پێچەوانەی گیانی بەرپرسیارێتی و روحی پێکەوە ژیان و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان، لەبەیاننامەیەکی نامەسئولانەدا دور لەهەر جۆرە عورفێکی سیاسی دەستی داوەتە کۆمەڵێک تەشهیر و بوختان و چەواشەکاری.
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان:
بزوتنەوەی گۆڕان، کە لە زنجیرەیەک هەڵبژاردندا، متمانەو دەنگی راستەقینەی سەدان هەزار هاوڵاتی کوردستان بەدەستهێنا و لە ئاست داخوازییەکانیاندایە، لە پاش چوار ساڵ کاری ئۆپۆزسیۆنیی سەرکەوتوو سەربەرزانە لە پەرلەمانی کوردستانداو پاش ئەوەی وەک هێزی دووەمی هەرێم دەنگی شایستەی خۆی بەدەستهێنا، سەرباری هەموو جۆرە دەستکورتی و رێگری و دژایەتییەک، بڕیاریدا بەشداری لە کابینەی هەشتەمی هەرێمدا بکات لە پێناو چاکسازی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و بەدیهێنانی داخوازی هاوڵاتیانی کوردستان و بەشداریکردن لە بنیاتنانەوەی دامودەزگاکانی هەرێمدا. لەو پێناوەدا بەڵێنی کاری جدی و راستەقینەی دا، دوور لە بوغزی سیاسی و تۆڵەکردنەوە، بە گیانی بەرپرسیارێتی و کاری هاوبەش و تەباییەوە، بە ئومێدی چوار ساڵی پڕ لە ئارامی لە پێناو چاکسازی و دژایەتی گەندەڵی و جێگیرکردنی دامودەزگا شەرعیەکاندا.
گۆڕان بە گوڕوتینەوە، راستگۆیانە قۆڵی لێهەڵماڵی و ئامادەبوو چەند وەزارەتێک وەربگرێت و لەو رێگایەوە هەوڵەکانی خۆی لە پێناو چاکسازیدا چڕ بکاتەوە.
بەشداریکردنی گۆڕان لە کابینەی هەشتدا مەکرەمەو پاداشتی هیچ لایەنێک نییە، بەڵکو بەشێکە لە ئیستحقاقی هەڵبژاردن کە گۆڕانی وەک هێزێکی کاریگەری خاوەن جەماوەر دەرخست کە بە هیچ شێوەیەک بواری پەراوێزخستنی نیە. بەشداریکردنی گۆڕان لە حکومەتی هەرێمدا بەشێکە لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی کە بە خەڵکی کوردستان و دەنگدەرەکانی داوە.
بەهەمان شێوەش مانەوەی گۆڕان لە حکومەتدا تەنها پەیوەستە بە رادەی مانەوەی متمانە لە نێو هێزە بەشداربووەکانی کابینەکەو ئاستی جێبەجێکردنی داخوازییەکانی جەماوەرەوە. بە پێچەوانەوە هیچ هێزو لایەنێک بۆی نییە بڕیار لەسەر مەوقعی سیاسی گۆڕان بدات.
خەڵکی کوردستان، گەنجانی خێرلەخۆ نەدیوی نیشتمانەکەمان:
پارتی لەم بەیاننامەیەیدا، کە بەنەفەسی ساڵانی شەری نەگریسی ناوخۆدا نوسیوێتی، کەتوانای روبەڕووبونەوەو چارەسەرکردنی قەیرانەکان و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نەماوەو لە ئاست ئەو کێشە ناوخۆیی و دەرەکیانەی روبەروی هەرێمدا بونەتەوە دۆشداماوەو بێ ئاسۆیەو هیچ هەنگاوێکی راستەقینەی پێنانرێت، کە لە بناغەشدا خۆی هۆکاری سەرەکی دروستبوونی ئەو کێشانە بووە، بە زمانێک قسە دەکات وەک ئەوەی ئەو خاوەنی ئەم نیشتمانە بێت و سەرجەم هێز و لایەنەکانی تر میوانی سەر سفرەی ئەو بن.
هەر بۆیە لەم راگەیاندنە نەفەس کورتەدا دوور لە هەنگاونان و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکان و گەمارۆدانی بارگرژییەکان، کە بە رۆکی هەموو لایەنەکانی گرتووە، دوور لە قسەکردن لەسەر ئەسڵی کێشەکان و داخوازیە رەواکانی خەڵک، لە بری بەڵێندان بۆ گەڕاندنەوەی پارەوسامانی بەهەدەردراو و نەوتی تاڵانبراوی کوردستان و پێدانی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان‌و دوور لە پێدانی وەڵامێکی دروست بۆ سەرجەم نیگەرانیەکانی هاوڵاتیان، حەق بە خۆی ئەدات وەک تەنها هێزی بەرپرس قسە بکات، باس لە بەرگری کردن لە کوردستان دژ بە داعش بکات لە کاتێکدا هەموو خەڵکی کوردستان دەزانن لە شەو ورۆژێکدا چەندین شاری ئەم کوردستانەی بۆ داعش بە جێهێشت و گەر هێزی هاوپەیمانان و هێزە کوردستانییەکان و دۆستانی گەلەکەمان فریای دۆخەکە نەکەوتبان هەولێری پایتەختیش لە ژێر مەترسیدا بوو.
پارتی لەم راگەیاندنەدا لە بری مژدەی دەوڵەتی کوردی کە ساڵانێکە بازرگانی بەو دروشمەوە دەکات، پەیامی دوو ئیدارەیی و دوو هەرێمی بە گوێی گەلەکەمان دەدات و بە تەواوەتی کار بۆ لەتکردنی هەرێمەکەمان و لایەنە سیاسیەکان و قۆرخکردنی دەسەڵات دەکات، کە ئەوە پێچەوانەی یاسا بنەڕەتییەکان و ئیرادەو ویستی جەماوەری کوردستان و خەونی شەهیدە نەمرەکانمانەو لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا ئەزمونەکەمان لەکەدار دەکات.
ئێمە سەرباری ئەوەی نامانەوێت وەڵامی وشە ئاست نزم و دەستەواژە نابەرپرسەکانیپارتی بدەینەوە، کە لە ئاستێکی سیاسی نزم و دور لە گیانی پێکەوە کارکردن و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمانەکەماندا نوسراوەو نیشانەی هەناسە سواری و دورکەوتنەوەی یەکجارەکی ئەو حزبەیە لە داواکانی خەڵک و کاری هاوبەش لەگەڵ لایەنەکاندا لەسەر بنەمای رێزگرتن لە ئیرادەی یەکتر، بەڵکو بە عەقڵیەتی حزبی قائد و پاوانخوازی، کە هیچ سەنگێک بۆ لایەنەکانی تر دانانێت کار دەکات، بۆیە لێرەدا رایدەگەیەنین:
یەکەم: شەڕی ئێستای پارتی لەسەر کورسی سەرۆکایەتی هەرێم و دەستگرتنە بە کورسی دەسەڵاتەوە لە لایەن سەرۆکی پارتییەوە دوور لە یاساو پرنسیپی دەستاو دەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات، نەک لەسەر قوت و ژیان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
ئەو کودەتایەی پارتی بەرانبەر گۆڕان هەوڵدانە بۆ لەباربردنی پرۆسەی سیاسی و چاکسازی ریشەیی و ئیفلیجکردنی پەرلەمان و حکومەت کە گۆڕان تێیدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تردا کاری بۆ دەکات.
دووەم: بزوتنەوەی گۆڕان پێداگری لەسەر داخوازییە رەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و توێژەکانی تری کۆمەڵگا دەکات و داوا دەکات هەموو هەوڵ و تەقەلای حکومەت و لایەنەکان لەم قۆناغەدا چارەسەرکردنی دەستبەجێی ئەو قەیرانە سەختانە بێت کەبەرۆکی به هاوڵاتییان گرتوە. بزوتنەوەی گۆڕان وەک هەمیشە ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ کارکردن لەم پێناوەدا.
سێیەم: پرسی سەرۆکایەتی هەرێم کە بەشێوەیەکی نەخوازراو وەک بەشێک لە عەقڵییەتی پاوانخوازی هێنراوەتە نێو پرسەکانی تری کۆمەڵگاوە، دەبێت لە چوارچێوەی یاسا بەرقەرارەکانی هەرێم و هەوڵە سیاسیەکان لەماوەیەکی کورتدا دوور لە کۆبونەوەی نەزۆکی بێئاکام چارەسەر بکرێت.
چوارەم: گۆڕان بە هەموو شێوەیەک تەحریم و تەجریمی هەر جۆرە کارێکی توندوتیژی دەکات بۆ سەر هاوڵاتیان و تەقەلێکردن و شەهیدکردنیان، لە هەمان کاتیشدا دژی هەر جۆرە هێرش‌و پەلامارێکە بۆ سەر میدیاکاران و بارەگا حزبی و حکومییەکان.
پێنجەم: داوا لە هەموو لایەنە سیاسیەکان و دەزگا حکومیەکان دەکەین لەم قۆناغە سەختەدا بەئەرکی خۆیان هەستن و هەوڵەکانیان بۆ هێورکردنەوەو ئارامی بخەنە کار نەک قوڵکردنەوەی کێشەکان و زیادکردنی بارگرژی، کە لەبەرژەوەندی گەلەکەماندا نییە.
پشتیوانی لە هەوڵی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە دەکەین کە بەئەرکی خۆیان هەستاون و داواکارین گیانی هاوڵاتیان و موڵک و ماڵی گشتی و بارەگا حکومی و حزبییەکان بپارێزن.
شەشەم: گۆڕان حساب بۆ هیچ جۆرە هەڕەشەو گوڕەشەیەک ناکات. ئەو زمان و شێوازی قسەکردنەی مەکتەبی سیاسییەکەیان و بەشی زۆری بەرپرسانی پارتی و میدیاکانیان، لە ئاستێکی نزمی دیالۆگی سیاسیدایە کە شایانی لەسەروەستان نییە.
دەبێت پارتی بگەڕێتەوە بۆ سەر هۆشی خۆی و بە مەنتقی ململانێی سیاسی و دور لە تەخوین و غرور و لە چوارچێوەی کاری سیاسی لەکۆمەڵگایەکی دیموکراتی مەدەنیدا رۆڵی خۆی بگێڕێت و لە زمانی نابەرپرسانەو لە خۆباییانە دور بکەوێتەوەو پێکەوە ژیان و زمانی دەوڵەتداری بەکاربهێنێت.
حەوتەم: دڵنیاین کە ئەم ناڕەزایەتیە جەماوەرییانە خۆپیشاندانێکی عەفەوییەو بەشێک نییە لە پلانێکی پێشوەختی داڕێژراو بەڵکو رەنگدانەوەی باری ناهەمواری گوزەرانی خەڵک‌و دۆخی گەنجانە لە بێکاری‌و بێ موچەیی‌و ناچارکردنیان بۆ کۆچکردن. هەروەها پێمان وایە ئەم روداوە نەخوازراوانەش کە تێکەڵ بەو ناڕەزایەتیانە بون، ویست و داخوازی خۆپیشاندەران نیەو دوورکەوتنەوەیە لە شێوازە شارستانی و مەدەنیەکانی دەربرینی ناڕەزایەتیەکانیان.
ئەگەر دەستێکی شاراوەش هەبێت بۆ بەلاڕێدابردنی شێوازی دەربڕینی ناڕەزایەتیەکان، ئەوە پارتییە کە رێگرەو نایەوێت خەڵک ئازادانە گوزارشت لە ناڕەزایەتی و داواکارییە رەواکانی خۆیان لە سنوری قەلەمڕەوی ئەودا بکەن. بواری بەرتەسک کردنەوەی ئازادی رادەربڕینیش لەو دەڤەرە لە هیچ کەسێک شاراوە نییە. لەو شوێنانەش کە دەبو پارتی هاوشێوەی گۆڕان بارەگاکانی چۆڵبکات بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، ئەوان بە گولە وەڵامی بەردی خۆپیشاندەرانیان دایەوەو هەمو خەڵکی کورستانیش دەزانن کێیە داهێنەری نەریتی بارەگا سوتاندن‌و تەقەکردن لە خۆپیشاندەران.
بۆیە داواکارین لە چالاکوانانی خۆپیشاندانەکان بە گیانی بەرپرسیارێتی و دورکەوتنەوە لەو داوەی بۆ داخوازیەکانیان نراوەتەوە کاربکەن و ئاڕاستەی ناڕەزایەتیەکان لە چوارچێوەی داخوازییەکانیان بێت و هاوکاری دەزگا حکومییەکان بن لە پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و بارەگا حزبییەکان و ژیانی رۆژنامەنوسان.
سڵاو لە گیانی شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی داخوازییە رەواکانی جەماوەر
بزوتنەوەی گۆڕان
11-10-2015
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ レコードのプロパティ
🏷️ グループ:📝 クルド文書
🏳️ 記事言語:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 11-10-2015
📄 ドキュメントの種類⊶ 元の言語
🏟 パーティー K. D. P.
🏟 パーティー🕯 チェンジムーブメント - ゴラン
🗺 プロヴァンス⬇️ 南クルディスタン
🌐 方言🏳️ クルド - Sorani

⁉️ Technical Metadata
©️ この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
✨ アイテムの品質: 85% ✔️
85%
✖️
 30%-39%
悪い👎
✖️
 40%-49%
悪い
✖️
 50%-59%
悪い
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常に良い
✔️
 80%-89%
非常に良い👍
✔️
 90%-99%
優秀👏
85%
✔️
は、 (Hawrê Baxewan) Oct 11 2015 1:42PM上で追加しました
✍️ 最近の(Hawrê Baxewan)によって更新この商品: Oct 11 2015 1:43PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ この項目はKurdipediaのによると📏 規格はまだ確定されていません!
👁 このアイテムは4,915表示された回数

✍️ このアイテムを更新します!
☰ もっと
⭐ は、私のコレクションに追加
💬 は、この項目についてのあなたのコメントを書く!

✍️ アイテム履歴
🏷️ Metadata
RSS

📷 選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
🔎 選択した項目は、Googleで検索!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ランキングアイテム
⭐⭐⭐⭐⭐ 優秀
⭐⭐⭐⭐ 非常に良い
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 悪い
⭐ 悪い
بزوتنەوەی گۆڕان، بەیاننامەیەک لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت کە بەشداری گۆڕان
📝 クルド文書

📚 関連ファイル: 0
🖇 リンクされたアイテム: 3
📝 クルド文書
1.👁️بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بڕیاری کۆتایی خۆی دا
☂️ パーティー&団体
1.👁️بزووتنەوەی گۆڕان
📅 日程&イベント
1.👁️11-10-2015
📂[ もっと...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| ページ生成時間:0,266 秒(秒) !
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574