ئاسایشی پارتی: “کتێبی #سەردەشت عوسمان# لە تی ئێن تی و بۆمب و تلیاک مەترسیدارترە”
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی نیسان بەرگی دووەمی کتێبی سەردەشت عوسمان لە چاپ دەرهات، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 8 بەهزاد موحسین کە ئەندامی ستافی ئامادەکار و سەرپەرشتیاری چاپی کتێبەکەیە لە ڕێگای گەڕانەوەی لە سلێمانیەوە بۆ هەولێر لە سەیتەرەی بێستانە لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە دەستگیر دەکرێت و دەست بەسەر ژمارەیەک لە کتێبەکەدا دەگرن.
بەهزاد موحسن، مامۆستای زانکۆ لە کۆلیژی پەروەردەی شەقلاوە بەشی کوردی، ئەندامی ڕێکخراوی زار بۆ داکۆکی لە ئازادی، نوسەر و ڕۆژنامەنووس، بەدوای پەیوەندیکردن بە ئاسایشی هەولێر و تاقیبکردنی بەهزاد موحسین، ئاسایش ئەوە پشتراست دەکاتەوە کە ناوبراو لای ئەوانە و دەستیان بەسەر کتێبەکەدا گرتووە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاگەیاندنە بەهزاد ئازاد نەکراوە.
ئێمە وێڕای ئیدانەکردنی ئەم کردەوە سەرکوتگەرانەیە، کە جگە لە ترس و تۆقینی دەزگا ئەمنیەکانی پارتی لە بڵاوبوونەوەی ڕاستیەکان هیچ بیانوویەکی تری نییە. داوای دەستبەجێ ئازادکردنی بەهزاد و هەموو کۆپیەکانی ئەو کتێبە دەکەین. بانگەوازی سەرجەم ئازادیخوازان دەکەین کە دەنگی ناڕەزایی و بێزارییان لەم سەرکوتگەریە بەرزکەنەوە.
ئاسایشی پارتی بە بەهزادیان گوتووە کە کتێبی سەردەشت عوسمان لە تی ئێن تی و بۆمب و تلیاک مەترسیدارترە. ئاشکرایە کە ئەوە تەنها دەسەڵاتە لەرزۆک و زەندەقچووەکانن کە کتێب بە قاچاخ و مەترسی و ئامادەکارانی کتێب بە شایانی زیندانی و کەلەپچەکردن دەزانن. بژی ئازادی دەربڕین! کۆتایی بێت سەرکوتگەری و پێشیلکردنی ئازادی سیاسی!
ستافی ئامادەکاری بەرگی دووەمی کتێبی سەردەشت عوسمان
#19-04-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,942 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!