گەریلاکانی هەپەگە لە گەڤەر، شەمزینان، باگۆک و خارپێت لەدژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا 27-05-2018
📝 Dokumenter
گەریلاکانی
هەپەگەهەپەگە لە گەڤەر،
شەمزینانشەمزینان، باگۆک و خارپێت لەدژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا و لەو چالاکییانەدا حەوت سەرباز و ئەندامی تیمی تایبەت کوژران.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی چەند چالاکییەکی گەریلاکانییان لەچوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریی و شەهید دەلال ئامەد و شەهید بەستا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وردەکارییەکانی ئاشکراکرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەدرا: هێزەکانمان دوێنێ کاتژمێر 12:10 خولەکی شەو گەریلاکانمان لەدژی بارەگای سوپای تورک لە شەمزینانی سەربە جولەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لەو چالاکییەدا نەزانرا، سوپای تورک پاش ئەو چالاکییە ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوچەکەدا دەستپێکرد و شەڕێک لەنێوان گەریلاکانمان و سوپای تورک ڕوویدا، لە ئەنجامدا سێ ئەندامی تیمە تایبەتەکانی سوپای تورک کوژران و هەشت ئەندامی دیکەیان برینداربوون، لەو شەڕەدا دوو لە هەڤاڵانی ئێمەش کە قارەمانانە شەڕیان کرد شەهدیبوون، دواتر ناسنامەی ئەو شەهیدانە بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین.
لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاند: نیوەشەوی ڕابردوو کاتژمێر 12:10 خولەک گەریلاکانی یەژاستار لەسەر گردی هارونی سەربە شەمزینان دوو چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییانەشدا دوو سەربازی سوپای تورک کوژران.
هەروەها، هاتووە: 25ی ئایار کاتژمێر 02:30 خولەکی پاش نیوەڕۆ لە دەوروبەری گەڤەری سەربە جولەمێرگ چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.
هەپەگە، هەروەها ئاشکرایکرد: 25ی ئایار کاتژمێر 07:10 خولەکی ئێوارە لەسەر ڕێگای چەولیگ بۆ خارپێت چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لە پێگەکان و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای تورک درا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لەو چالاکییەدا نەزانرا.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد و شەهید بەستادا، گەریلاکانمان 25ی ئایار کاتژمێر 06:00ی پاشنیوەڕۆ لە دەوروبەری باگۆک چالاکییەکیان لەدژی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.
[1]
27-05-201827-05-2018 ⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!