#شنۆ#، یەکەمین شار کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەواوی ئێران، لە شەوی #24-09-2022# کاتژمێر 02ی سەرلەبەیانی ئازادکرا، ئەمە دوابەدوای ئەو خۆپێشاندانە سەرتاسەریەی ئێران، کە پاش کوشتنی کچە کوردی شاری سەقز مەهسا ئەمینی (#ژینا ئەمینی#) دێت، کە تەواوی ئێرانی تەنییەوە، لە پڕۆسەی ئازادکردنی شاری شنۆ چەندین شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
خۆپێشاندەران لە هەوڵی ئەوەدابوون کە بەندکراوە سیاسییەکان لە بەندیخانە ئازاد بکەن، هەروەها بنکەی سوپای پاسداران، ماڵ و دوکان و چەندین شوێنی بازرگانی شاری شنۆ لەلایەن خەڵکەوە سوتێندرا کە تایبەت بوون بە کەسانی پلە بەرزی پاسداران و ڕژێمی ئێران.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet

for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,862 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!