$باشووری کوردستان$
- لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنیندا بۆمبێک بە کاروانێکی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی #خانەقین#دا تەقییەوە و بەهۆیەوە 4 پۆلیس برینداربوون.
- 49 پەرلەمانتاری کوردستان لەسەر فراکسیۆنە جیاوازەکانەوە، پرۆژەیەک پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن بۆئەوەی پەرلەمانی کوردستان پرسی ئەرمەنەکان بەجینۆساید بناسێت و سەرۆکی فراکسیۆنی ئەرمنەکانیش، ئەمە بەدەست کەوت بۆکورد ئەرمەن دادەنێت.
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە شکری تورکیا لەسەر سنووری نێوان ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان دەستڕێژی گوللەیان کردە سەر سێ هاوڵاتی کورد کە دانیشتووی گوندی (ئەرەندێیێ)ن لە ناوچەی شیێیا سەر بە کانتۆنی ئەفرین و سەرقاڵی بەخێوکردنی مەڕو ماڵات بوون لەو ناوچەیە. لە ئەنجامی گوللەبارانکردنی ئەو سێ هاوڵاتییە، هاوڵاتیەکیان بەناوی سەیدۆ ڕەشاد کە تەمەنی 28 ساڵ بووە گیانی لە دەستدا و دوانەکەی دیکەش برینداربوون.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 9,793 ganger