«ئەحەی کڕنوو» لە #سلێمانی# ئیشی تایبەتی ئەوە بوو کە شەربەتی ئەفرۆشت، وەکوو قسە کردنی عەنتیکە بوو، سەر و گوێلاکیشی هەرعەنتیکە و بەزم بوو، نێرەکەرێکی هەبوو هەموو جار پێوەی ئەچووە دەرەوە. حەکیمیی بە سەرەوە ئەکرد و ئەگەیشتەوە شارباژێڕ، باری ئەکرد لە مێوژە ڕەشکە و ئەیهێنایەوە و ئەیکرد بە شەربەت و ئەیفرۆشت. کە تەواو ئەبوو بۆی دەرئەچووەوە. جێگەیان نەبوو لە ماڵا. نێرەکەرەکەی لە بەردوکانەکە ئەبەستەوە و کا و جۆی ئەکردە بەری و خۆیشی لە ناو دوکانەکە هەر شەربەتی ئەکرد. گۆبەند لەوەدا بوو لەگەڵ ئەم بانگی ئەکرد: «شەربەتی سارد وشیرین». نێرەکەرەکەش لەولاوە دەستی ئەکرد بە زەڕین! خالە حەمەد بەمە زۆر تێک ئەچوو، ڕۆژێک هەر پەلاماری نێرەکەرەی دا و جامانەکەی لە سەری خۆی کردەوە و بەستی بە سەر نێرەکەرەکەوە. ڕەشمەکەشی لە ملی ئەو کردەوە و کردیە ملی خۆی و نێرەکەرەکەوە. نێرەکەری بردە ناو دوکانەکە و پێی وت: «دە سەگی سەگباب ئەگەر تۆ شەربەتفرۆشی فەرموو بزانم چۆنی ئەفرۆشی؟» ئەمەی پێ وت و خۆیشی چووە سەر کا و جۆکە! ئەمجا نێرەکەرهیچ نقەی نەئەکرد. ئەمیش بانگی ئەکرد: «دە سەگی سەگباب، شەربەت بفرۆشە تا منیش دەست بکەم بە زەڕین، خۆ شەقم برد». [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet

for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 467 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!