ساڵيادى شەست و يەکەمينى دامەزراندنى يەکێتيى مامۆستايانى کوردستان، لە مەکتەبى سکرتاريەتيى يەکێتيى مامۆستايان و تەواوى مامۆستايانى خۆشەويستى کوردستان پيرۆز دەکەم، هيواى سەرکەوتنيان بۆ دەخوازم.
لەم يادەدا بە ڕێز و پێزانينەوە لە خەبات و ئەرکى پيرۆزى مامۆستايان بۆ پێگەياندنى نەوەکان دەڕوانين و قوربانيدان و هەوڵ و کۆششى پەروەردەيى و مامۆستايەتييان لە سەردەمى شاخ و لە لە ئازاديشدا، بە بەرزى دەنرخێنين.
مامۆستايان پێشەنگ و کۆڵەکەيەکى سەرەکيى پێگەياندنى نەوەکان و پرۆسەى پەروەردە و فێرکردنن. کاريگەريى ڕاستەوخۆيان لەسەر بنياتنان و پێشخستنى ئاستى کەسايەتيى قوتابيان هەيە، بۆيە ئەرکێکى گرنگ و پيرۆز جێبەجێ دەکەن و مايەى هەموو ڕێز و دەستخۆشييەکن.
لەم يادەدا جەخت لە پشتيوانيمان بۆ هەموو ماف و داوا ڕەواکانى مامۆستايان دەکەينەوه و هەڵوێستى ئه و مامۆستا دڵسۆزانەى کوردستان بە ڕێزەوە بە بير دەهێنينەوە کە لە هيچ دۆخێکى سەخت و نەخوازرادا نەيانهێشت پرۆسەى پەروەردە و فێرکردن پەکى بکەوێت.
سڵاو لە يادى ئه و مامۆستايانەى لەپێناو ئازاديى گەل و وڵاتەکەياندا، گيانيان بەخشى.
پيرۆز بێت يادى دامەزراندنى يەکێتيى مامۆستايانى کوردستان. [1]
#نێچيرڤان بارزانى#
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
#15-05-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet

for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,555 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!