ناونیشانی پەرتووک: شار بۆنی تۆی لێ دێت (کۆ شیعر)
ناوی نووسەر: #فەرەیدون سامان#
شوێنی چاپ:#سلێمانی#
دەزگای پەخش: جەمال عیرفان
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
[1]
شەقامەکان چاوەڕێتن
باغەکان ئامێزت بۆ دەکەنەوە
گوڵەکان لە دیدارتا دەپشکوێن،
تەنانەت تیشکی خۆرەتاویش
عاشقی ھەنگاو بەھەنگاوی
خاک و خۆڵی بەرپێتن..
کە ناتبینم
کات دەوەستێ
شوێن بزر دەبێت
ھەست دەکەم تاڵ تاڵ
مووەکانی سەرم سپی دەبن
چاوەکانیشم کز
ددانەکانم گەڵائاسا ھەڵدەوەرن
پشتم وەک کەمەی گۆچان دەچەمێتەوە
زمانی ئاخاوتنم بیر دەچێتەوە...
Les boken: شار بۆنی تۆی لێ دێت
Totalt nedlasting:
242 ganger
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet

for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,254 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!