دەقی پرسەنامەکەی بەرهەم ساڵح:
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وە ڕگێڕی گەورەی کورد مامۆستا (عە زیز گە ڕدی) مان پێگەیشت.
مامۆستا عەزیز گەردی، نووسەر و وەڕگێرێکی بەناوبانگ و داهێنەر بوو، کارەکانی گوزارشت بوون لە پەیامی مرۆڤایەتی و کوردایەتی، خزمەتێکی زۆری بواری ڕۆشنبیری و فەرهەنگی کوردی کردووە، کۆچی دوایی خەسارەتێکی گەورە بوو.
بەم بۆنەیە وە، پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی مامۆستا عەزیز گەردی دەکەم، داواکارم لە خودای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی هەموو لایەک بدات.
إنا لله وإنا إلیه ڕاجعون
د. بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عیراق [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet

for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,726 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!