ناوی ئەو گوندانەی بزە دەخەنە سەر لێوانەوە
زۆرێک لە ناوی گوندەکان، دەبنە مایەی بزە بۆ سەر لێوان و بوون بە نوکتە و لە گاڵتە و گەپی کوردەوارییەوە باس دەکرێن لەوانە: لە دەشتی #کۆیە# کوڕە جاحێڵ و خۆش مەشڕەب و گاڵتە چیەکانی گوندێک ئەگەر پێیان بڵێی خەڵکی کوێی؟ بە پێکەنینەوە دەڵێن: ئەگەر دەمت ئاو نەکات #قزڵو#، لە ناوچەکانی کرمانجی سەروش گوندی(#سەرکێر#) هەیە دەڵێن: ئەگەر بۆ ئه و سنورە بگوازرێیتەوە و نیگەران بیت، پێت دەڵێن: بۆ سەرکێر زۆر خۆشە، لە پشدەریش: ئەگەر بەشۆفێری تاکسییەک بڵێیت هەتا #بەرمەمکان#-مان ببه، ئەویش دەڵێ: لە خزمەتادام تا بەر گەروشتان دەبەم، یان لە دەشتی هەولێر دەوترێت: خەڵکی کوێیت؟ دەڵێن: عەزە و قونیان، هەندێ ناوی گوندیش هەیە هەر سەیر و سەمەرەن وەکو: کەرزۆڕ و کەردز و بزن دز و سمی هێستر و #کونەگورگ# و کونە سە و چێرەبەشە، یەکێک لە نوکتە خۆشەکانی کوردەواری لە نێوان خۆشناوەتی و دەشتی #هەولێر# نوکتەیەکە لە نێوان دێوەرەیەکی خۆشناو و ژنە دەشتیەکی هەولێری کاکی بە کاکی هەولێر دەگێڕنەوە:
دێوەرەیەکی خۆشناو کە بە بنەچە لادێنشینی(#کونە فلوسە#)ی شارەدێی(#سکتان#) بووە، بارە مێوژی بردووە بۆ دەشتی هەولێر و لە گوندی(#سۆربەش#)ی #قوشتەپە# لایداوە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەی، کە ئەو کات بە ئاڵشت بووە، شمەک بەشمەک بە هێلکە و گەنم و زەخیرەی نیسک و نۆک، مێوژەکەی فرۆشتووە، ژنگەلی ئاوایی(سۆربەش) دەوری دەگرن و مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و یەکێک لە ژنەکان دەپرسێت: کاکە خەرکی کێندەری؟ ئەویش دەڵێت: گوندی کونە فلوسە، ئیتر پیرەژنە سۆربەشی هێندە بەناوی گوندەکەی پێ دەکەنێت، تا ئەو ڕادەیەی کابرای دێوەرەی کونەفلوسەیی نیگەران دەبێت و بەجۆرێک لە گرژییەوە بە ژنەکە دەڵێت: دایکم لۆ بە سۆربەشی خۆتان پێناکەنی، لۆ بە کونەفلوسەی ئێمە پێ دەکەنی.
-کونە فلوسە: گوندێگی خنجیلانەیە لە بناری شاخی گێژباژێڕە و لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بەشارەدێی سکتانە و ناوی گوندەکە لە پلوسکەی ئاوێکەوە هاتووە کە لە ناو بەردێکەوە دەردەچێت، وتویانە: پلوسکەی بەردی دواتر کونە پلوسکە تا بووە بە کونە فلوسە.
-سۆربەش: گوندێکە سەر بە شارۆچکەی قوشتەپەیە و ناوەکەی لەدوای دابەشکردنی زەوی و زار بەسەر جوتیارانەوە هاتووە لە شەستەکانی سەدەی بیستەم و هەر جوتیارەی چەند دۆنمێکی وەرگرتووە و وتراوە: زۆر بەش ئیتر ئه و زۆربەشە لە گۆکردن بووە بەسۆربەش و گوندەکە ئه و ناوەی وەرگرتووە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,577 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!