مام جوامێر (1945-2021)
ناوی تەواوی (عەبدوڵڵا ڕەمەزان خدر)ە لەپێشمەرگایەتیدا بە (مام جوامێر) ناسراوە، لە ساڵی (1945)دا، لە گوندی (#بۆڵقامیش#)ی شارەدێی (#ئاغجەلەر#)ی #چەمچەماڵ# لەدایکبووە، لە ساڵی (1968) دەبێتە پێشمەرگە لە شۆڕشی ئەیلول، دوانی نسکۆی شۆڕش وەکوو پێشمەرگەیەکی مەفرەزە سەرەتاییەکانی حزبی شیوعی ئێراق ساڵی (1978) چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتە شان لە سنووری لقی #گەرمیان#، لەیەکەم شەڕی دەستەویەخەی ناو دێهات لە گوندی بۆڵقامیش بریندار دەبێت، ساڵی 1982 دەچێتە پێکهاتەی لقی شەهید بەکر تەلانی و ساڵی 1984 دەبێتە سەرلقی شەهید بەکر تەلانی، لە ڕیزەکانی #حزبی شیوعی ئێراق# لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، فەرماندەیەکی سەربازی چوست و چالاک بووە، فەرماندەی لقی شەهید بەکر تەلانی حزب بووە، سەرکردایەتی لێدانی سوپای ئێراقی کردووە لە خدر حاجیانی #ئیلنجاغی گەورە#ی وراتی #کۆیە# لە #26-04-1987# دا، کە تێیدا دوژمن زیانێکی گەورەی بەرکەوت و پاشماوەی سەربازانی دوژمن تەنیا بەوە دەچوو با دەواری شڕی کردبێت، نامە مێژوییەکەی مام جوامێر بۆ حاجی بەختیار لەو شەڕەدا کە لە پەرتووکی (#مێرجاڕ#)دا تۆمارکراوە نووسیویەتی:=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2021/399464/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=مام جوامێر=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2021/399464/0001.JPG=KTML_Photo_End=
لەم جوامێرەوە بۆ حاجی بەختیار
هاوڕێی بەڕێزم (حاجی بەختیار) ئەوا دوژمن گوندی (ئیلنجاغی گەورە) تێک دەدات، هێزەکەم دەبەمە سەر ڕێگەی (ئیلنجاغی گەورە-تاڵەبان) ئێوەش بەرەو لای (ئیلنجاغی گەورە) بڕۆن، تا سعات (3)ی دوای نیوەڕۆ، ئینجا ئێوە لەوێوە لێی بدەن و دواتر ئەوەی بەلای ئێمەوە بگەڕێتەوە لەسەر ڕێگەکە دەکەونە کەمینی ئێمەوە و لێیان دەدەین.
مام جوامێر
کاتژمێر (9)ی بەیانی 26-04-1987
لەئاقاری خدر حاجیانی ئیلنجاغی گەورە
لە ساڵی (1988) لەپێکهاتەی نوێی سەربازی حزب دەبێتە فەرماندەی بەتالیۆنی (31)ی حزب، دوای ئەنفالەکانیش وەکوو مەفرەزەی پارتیزانی لە کوردستان دەمێنێتەوە تاوەکوو مانگی (5)ی ساڵی 1989ز، لەو نێوەندەدا دووچاری شەڕ و داستانی بناری (#کۆسرەت#) بوونەوە، کە تێیدا و پێشمەرگەیان شەهید بووە، ئەو پارتیزانە لە دوای مانگی (5)ی 1989دا گەڕاوەتەوە بۆ (#ناوزەنگ#) و لەوێدا دەبێتە بەرپرسی سەربازی یەکێک لە پێنج بنکە سەرەکییەکەی حزبی شیوعی ئێراق لە بنکەی (ناوزەنگی سەروو)، ساڵی (1991) بووە بەلێپرسراوی هێزی #کەرکووک# لە شارۆچکەی #بنەسڵاوە#، ئەو فەرماندەیەی ڕۆژانی سەختی خەبات لە تەمەنی (76) ساڵیدا، دوای ماندونەناسیەکەی زۆر لە کۆڕی تێکۆشاندا، لە #25-12-2021# دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە نیشتمان کرد.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,275 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!