(ئاوێنەی قورئان) سوورەتی کەهف
دانراوی: ئامانج ژاژڵەیی (سەفایی)
ئەو ڕۆژەی وا کەلامی قەدیمی شکۆمەندی خودای موتەعال لە بەیتولعیززەوە بۆ ئەشکەوتی نوورانیی حیراء هاتەخوارو دابەزییە سەر دڵی ئەو ئاخرین فریادڕەسەی جیهان چاوەڕوانی هاتنی دەکرد، بە ئاشکرا و بێ پەردە لە ڕێگەی موخاتەبەی فەخری کائیناتەوە (صلی الله علیه وآله وسلم) کە فەرمووی (بخوێنە) ڕووی لوتفی لە تەواوی بەندەکانی زەوی کرد و بە حوکمی ئەوەی بۆخۆی باشترین دەقی خوێندنەوەیە فەرمانەکە بووە ئەوەی کە بفەرموێ ئەی خوڵقێنراوان بمخوێننەوە.
ئەوجا هەر لەبەر ئەوەی یەکەمین جار دڵی گەورەکەیان دەرگەی بۆ تەشەریفی ئەم کەلامە شیرینە کردووەتەوە، ئیدی لەو ڕۆژەوە هەرکەس لەم ئوممەتە بە دڵ قورئان بخوێنێت پەردەی نێوانی خۆی و مەعبود لادەدرێت و ئەو حاڵە پڕ بەرەکەتەی بۆ درووست دەبێت کە لە وەسفیدا خودا دەفەرموێ (إنما المؤمنون الذين إذا ذکر الله وجلت قلوبهم و إذا تليت عليهم آياته زادتهم إيمانا و علی ڕبهم يتوکلون)
خۆ ئەگەر بەو ئیمان و تەسەلیمبوونە قەلبییەشەوە نەخوێنرێتەوە پەنا بە خودای تاک و تاقانەی بێ هاوتا ئەو نەهامەتییە پەیدا دەبێت کە ئیمام غەزالی دەربارەی دەڵێت:
“ ئەگەر قورئانت خوێند یان بەرگوێت کەوت و دڵت کەفوکوڵی نەکرد و نەکەوتیتە گریان، ئەوا بگری و شیوەن بکە بۆ ئەو دڵەت کە بە قورئانیش نەرم نابێ “
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet

for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 6,965 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!