=KTML_Bold=ڕاگەیەنراوێک سەبارەت بەمەترسی کۆمەڵکوژی لەسەر گەلی کورد لە ڕۆژاوای کوردستان، لە گەڕەکەکانی (ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود)ی #حەلەب#، #10-01-2026#=KTML_End=
ئێمەی ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید و نووسەران و چالاکوانانی بواری جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتییەکان، بەوپەڕی دڵگرانییەوە دەڕوانینە ئەو بارودۆخەی لە سووریا هاتۆتە پێش، لە ململانێی چەکداری و بە ئامانج گرتنی پێکهاتەکان و خەڵکی مەدەنی لە لایەن سوپای حکومەتی کاتی سووریاوە.
پێکدادانە مەیدانییەکان لە ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی هەردوو گەڕەکی (شێخ مەقسوود) و (ئەشرەفیە) و ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەریدەخەن، دۆخەکە بە ئاڕاستەی درووستبوونی مەترسی و دڵەڕاوکێی ڕاستەقینەیە، لە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی قەدەغە و نەهێشتنی مەترسییەکانی کۆمەڵکوژیی.
بەئامانج گرتنی خەڵکی سڤیل، گەڕەک، شوێنی نیشتەجێ بوون، جێگا خزمەتگوزارییە مرۆیییەکان (نەخۆشخانەکان) و پەلاماردانی هەڕەمەکی پێشێلکاریەکی ئاشکرای ڕێکەوتنامەی (جنێف)ی ساڵی 1949 و پەیماننامەی قەدەغەکردنی تاوانی کۆمەڵکوژی ساڵی1948ی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
دەربەدەرکردن و هەڵکەندنی خەڵکی مەدەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و دوورخستنەوەیان لە جێی خۆیان، بە مەبەستی گۆڕینی ناسنامە و دیمۆگرافیا یا هەر مەرامێکی تری سیاسی بەتاوان ئەژمار دەکرێت، بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ئەنجامدەرانیان لێپێچینەوەی یاساییان لێدەکرێت.
لە دۆخێکی ئاوادا کە حکومەتی کاتی سووریا تەرەفە و گرووپەکانی سەر بەحکومەت هەڕەشەی ڕاستەوخۆن، پێویست دەکات لایەنی سێیەم کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بەخێرایی بچێتە مەیدانەکە، داواکارین بە زووترین کات ئەو مەترسییانە بڕەوێننەوە، سەرەتا بە ڕاوەستاندنی شەڕ و پەلامار بۆ سەر خەڵک، دواتر ڕێوشوێنی پارێزگاری ئەنجام بدرێت بۆ نەهێشتنی هەڕەشە و مەترسیدارەکانی ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵکوژی و لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەو پێشێلکارییانە بکرێت بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانیان لە سزای یاسایی دەربازیان نەبێت.
ئەوەی ڕوو دەدات زەنگی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەیە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارییەتییەکی یاسایی و ئەخلاقی و مرۆیی و ئەرکداری دەکات بۆ ئەوەی ڕێگری لە تاوانی جینۆساید،تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بکات.
گەلی کورد لە سووریا ساڵانێکی زۆرە هەڕەشەی مەترسیداریان لەسەرە، چ پێشتر لە لایەن ڕرژێمی بەعس و دواتریش لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک #داعش# و (بەرەی نووسرە) و ئێستاش بە هۆی ناکۆکییەوە حکومەتی کاتی سووریا دەیەوێت بە شەڕ و کوشتن ناکۆکییەکان چارەسەر بکات، ئەم کردەوەیەش پێچەوانەی بنەمای بەڕێوەبردنی یاسایی و عورفی نێودەوڵەتییە.
بەداخەوە چەند میدیایەکی عەرەبی گوتاری کەراهیەت و دوژمنکارانە و هاندان بۆ تاوان پەخش دەکەن، ئەمەش لە لایەکی ترەوە مەترسییەکانی ئەنجامدانی تاوان زیاتر دەکەن.
داواکارین بەخێرایی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتیی ئەورووپا، کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوەکانی جیهانی ئیسلامی بێنە سەرخەت بۆ ڕاوەستاندنی هەڕەشەکانی حکومەتی کاتی سووریا بۆ سەر هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی سووریا، دەتوانرێت ناکۆکی و کێشە و ململانێکان بە گرتنەبەری ڕێگەی ئاشتی و دیالۆگ و بە بەشداری پێکردنی سەرجەم پێکهاتەکان لە بەڕێوەبردنی وڵات و سەقامگیری دیموکراسی، چارەسەر بکرێت، نەک بژاردەی شەڕ و هەوڵی سڕینەوە و ئەنجامدانی تاوانە نێودەوڵەتییەکان.
ناوەکان:-
1- #سالار مەحمود# نووسەر و لێکۆڵەری بواری جینۆساید و ئەندامی خولی پێشووی پەڕڵەمانی کوردستان.
2- جەبار ئەحمەد شەمسەدین توێژەر لە بواری جینۆساید
3- ڕێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید
4- ڕێکخراوی مانەوە بۆ پرسی ئەنفال و شەهید کراوان
5- قاسم کازم چالاکوانی بواری جینۆساید
6- بەختیار هەڵەبجەیی هونەرمەند
7- بەختیار مستەفا چالاکوان و ڕۆژنامەنووس
8- بەختیار ڕەئوف کوڕە ئەنفال و چالاکوانی جینۆساید
9- هەدار زوبێر بارزانی پارێزەری کەیسی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانییەکان لە دادگای باڵای تاوانی و ئەندامی پێشووی پەڕڵەمانی ئێراق
10- دیاری نامیق زەنگەنە: نووسەر و توێژەر (کوڕی ئەنفالکراو)
11- حازم بلەیی نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
12-ڕۆژان شەهید حەمەڕەش ئەندامی خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان
13-نەسرینی مەلا حەکیم نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
14-شێرزاد خورشید کەسوکاری ئەنفال
15-گەردە مامە حەمە چالاکوانی جینۆساید و بنەماڵەی ئەنفال و شەهید
16-ئەحمەد مەجید چالاکوانی بواری جینۆساید و کەسوکاری قوربانیان
17- ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید-چاک کوردستان
18-حەمە زرنگ زیندانی سیاسی وخاوەن شەهید چالاکوانی بواری جینۆساید
19-ناوەندی داکۆکی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆساید کراوان
20-پارێزەر ئەیاد ئیسماعیل کاکەیی سەرۆکی لقی #هەولێر# - ساندیکای پارێزەرانی کوردستان
21-شاخەوان قادر شۆڕش توێژەر لە بواری جینۆساید
22-نازدار ئەسعەد چالاکوان و کەسوکاری جینۆسایدکراوان
23-گۆڤاری تۆبزاوە
24- ڕۆژنامەی نوگرە سەلمان
25-عەبدولعەزیز موحسین بارزانی کەسوکار جینۆسایدکراوان
26-پەرژین جەعفەر ڕۆستەم مامۆستای زانکۆ و خوشکی شەهید و ئەنفال
27-د. #شۆڕش حاجی# توێژەر لە بواری جینۆساید و ئەندامی خولی پێشووی پەڕڵەمانی ئێراق
28-ئەنوەر عومەر سەعید شارەزا لە پرسی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان
29- #لەتیف فاتیح فەرەج# توێژەر لە بواری جینۆساید
30- هیوا سەید سەلیم کوڕە شەهید و چالاکوانی جینۆساید
31- #عەلی مەحمود محەمەد# چالاکوانی بواری جینۆساید [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!