کەوا بخۆ: چیرۆکێکی فۆلکلۆری لەسەرە. مەبەست لەوەیه؛ خەڵکی سەیری ڕواڵەت دەکەن….لە پەندەکانی پیرەمێرد[1]
کابرایەکی نەناسیاو بە جلێکی شڕۆڵەوە دەچێتە مەجلسێک لە خواری خوارەوە جێگەی پێددەن و بایەخێکی ئەوتۆی پێنادەن، دوای چەند ڕۆژێک بە کەواو جلێکی جوانەوە دەچێتە هەمان مەجلس فەرمووی لێدەکەن و لە سەرەوە دایدەنێن و ڕێزی دەگرن، کاتی نان خواردن دێ کابرا چمکی کەواکەی دەگرێ و دەڵێ: کەوا فەرموو بخۆ!!!
مەجلسیش دەڵێن کەوا چۆن دەخوا، کابراش دەڵێ من هەمان ئەو پیاوەم کە بە جلی شڕۆڵەوە لە هەمان دیوەخانی ئێوەدا لە خوارەوە جێگەتا پێ بەخشیم.
ئیکرامی =رێزگرتن، پاداشتدانەوە
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet

for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,032 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!