39 قوتابخانەی شاری #سەقز# لە حاڵی ڕووخاندن دان و 25 قوتابخانەی دیکە بەکەڵکی وانەوتنەوە نایەن.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، 39 قوتابخانەی ڕووخاو لە شاری سەقز بوونی هەیە و بە وتەی بەرێوەبەری ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە زیاتر لە 10 هەزار قوتابی لە ئاستی ئەو شارە لەو قوتابخانە کۆن و پتورکاواندا، دەخوێنن.
بەپێی ئەو ئامارە، قوتابخانەکانی کچانەی شاهد و کار دانیشی ئازادی، حوکمی ڕووخاندنیان ڕاگەیەندراوە، بەڵام هەنووکە خاڵی نەکراون و هەروەها قوتابخانەکانی تەربیەتی کۆن، خالید ئیستامبوڵی کۆن و وەحدەتی کۆن، چۆڵ کراون، بەڵام نەڕووخێندراون.
لە کۆی ئەو ئامارە، 34 قوتابخانەی کۆن و پتورکاوی شاری سەقز، تایبەتە بە گوندەکان و تەمەنی 13 قوتابخانەی سەرەتایی، 7 دواناندی یەکەم و 2 دواناوەندی دووهەم و 3 قوتابخانەی فەنی کۆتایی پێی هاتووە.
لەم ماوەی دواییەدا، ڕەنگەڕێژان، بەیک ئویسی، قشلاق پل، کانی جەشنی، میتو، خیدر و ئاخکەندی لە لایەن خێرخوازانە دروست کراون.
مانگی بەفرانباری ئەمساڵ، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و بارهێنانی شاری #سنە# لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ئیسنا، ڕایگەیاندبوو: بەداخەوە 237 قوتابخانەی پارێزگای سنە مەترسیدار و لە حاڵی ڕووخاندان، کە بارودۆخی ئەو قوتابخانانە باش نییە و پێویستە پارەیەکی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانە، تەرخان بکرێت.
بەرێوەبەری گشتیی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە ڕاگەیاند: زیاتر لە 2875 قوتابخانەی لەو پارێزگایە بوونیان هەیە کە سەدا 30ی ئەو قوتابخانانە، ناستاندارن.[1]
#10-03-2019#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet

for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,550 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!