بەڕێوەبەری ناوەندی بەرێوبەریی ڕووداو و فریاکەوتنە پزیشکییەکانی پارێزگای #ورمێ# ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵدا، 14 کەس لە کاتی مەلەکردن لە بەنداو و ڕووبارەکانی ئەو پارێزگایە لە ئاودا خنکاون.
هەواڵدەریی ئیسنا، لە زاری بەهرامی بڵاوی کردەوە، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا 14 کەس، بە هۆی ناشارەزایی لە کاتی مەلەکردن لە ئاودا خنکاون و لە کۆی ئەو 14 کەس، 4 کەسیان لە بەنداوەکان و 10 کەسی دیکەیان لە ڕووبارەکان خنکاون.
بە وتەی بەڕێوەبەری ناوەندی بەڕێوەبەریی ڕووداوەکان و فریاکەوتنەکان، سێ کەسی دیکەش لە کاتی بارانبارین و هەستانی سێڵاو گیانیان لە دەست داوە.
بە وتەی بەهرامی، ئەو چواردە کەسە لە بەنداوەکانی قەنبەری، بەنداوی سیلوانا و ڕووباری زەڕینەڕوود و باراندۆز خنکاون.
گرینترین هۆکارەکانی ئەم ڕووداوانە بریتین لە: ناشارەزایی هاووڵاتییان لە کاتی مەلەکردن، نەبوونی ئیمکانات و پەرژینی ستاندارد، نەبوونی تابلۆی هۆشداریدان لە شوێنە مەترسیدارەکان، نەبوونی تیمی فەریاکەوتن و مەلەوانیی.[1]
#29-07-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet

for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,370 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!