عەبدولرەزاق عەزیز میرزا، ساڵی 1945 لە بەغدا لەدایکبووە. ئەو کوڕی بازرگانێکی دەوڵەمەندی بەغدا بوو، بەڵام خەبات گەیاندیە ئەو ئاستەی، کە لە کۆگایەک کاری دەکرد، تا خۆی بژیەنێت. هەمیشە مرۆڤێکی گەشبین بوو. دیارە جگە لە زاراوەی فەیلی، کوردی ناوەند و کرمانجیەکەی، زۆرزۆر باش بوو. کاتێک کە بە کرمانجی دەدوا، وات دەزانی لە قامیشلۆ هاتووە. هەر وەک ئینگلیزیی، سویدیی، فارسیی و عارەبیی، بەو ئەندازەیە باش بوو، کە ماوەیەک کاری وەرگێڕی دەکرد. یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#. چەندین پۆستی حیزبی و حوکومیی بینیوە. ڕۆژی #13-06-2018# لە #سلێمانی# کۆچی دوایی کرد.[1]
Dette innlegget har blitt sett 22,808 ganger
Skriv kommentaren din om dette produktet!