فیلمی دیکۆمێنتی ئافرەتانی شەفا سەبارەت بە ڕەسم و یاسا و دابوونەریتی کوردەکانی ناوچەی #هەورامان#ە کە لەم فیلمەدا هەوڵ و تێکۆشانی ئافرەتانی گوندێکی هەورامان بۆ بینەر دەگێرِێتەوە کە بۆ ڕزگارکردن و چارەسەرکردنی مرۆڤێک کە تووشی نەخۆشییەکی بێ چارە بووە، بەوپەڕی لە خۆبردووییەوە بە ڕێگای ئەستەم و سەختدا دەڕۆن، بۆ ئەوەی کە ئاو بۆ ئەو نەخۆشە بێنن تاکوو بە خواردنی ئەو ئاوە نەخۆشەکە شەفا پەیدا بکات و چاکبێتەوە و درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆی بدات.
فیلمی کوردی ئافرەتانی شەفا تا ئێستا لە فیستیڤاڵی جۆراوجۆر لە ئاستی ئێران و دنیادا نمایش کراوە و توانیوییەتی چەنیدن خەڵاتیش بەدەست بێنێت.
هاوکات لەگەڵ بەشداری فیلمی دیکۆمێنتی ئافرەتانی شەفا لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ڤەنکۆڤێر، فیلمی سینەمایی کپی برابر اسل واتە کۆپی وەکوو ئەسڵ لە دەرهێنانی سینەماکاری ناوداری ئێرانی عەباس کیارۆستەمی لەم فیستیڤاڵە نمایش دەکرێت.
ستافی ئامادەکردنی فیلمی دیکۆمێنتی ئافرەتانی شەفا بریتین لە: نووسەری سیناریۆ: #کەیوان مەجیدی#، دەرهێنەر: کەیوان مەجیدی، وێنەگر: بەختیار لەحیمی، دەنگهەڵگر: ڕەزا وەحیدیان
بەرپرسی بەرهەم: بورهان ئەحمەدی، وێنەگری فۆتۆگراف: ئەمیر عەلی وەیسی، بەرهەمهێنەر: کەیوان مەجیدی.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet

for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 11,382 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!