خەڵکی #خانەقین#ە، لە هۆڵندا یاسای خوێندووە، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم بوو، پاشان بووە وەزیر لە حکومەتی ئێراق.
فوئاد حسێن مەلکشاهی (لە دایکبووی 1946، #خانەقین#) کەسایەتی سیاسەتمەداری کوردە، لە ئێستادا وەزیری دەرەوەی ئێراقە.[1] پێشتر وەزیری دارایی ئێراق و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بووە.
لە 1966/1967 پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی قوتابییانی کوردستان دەکات. ساڵی 1971، لە زانکۆی بەغدا خوێندنی پەروەردەی زمانی ئینگلیزی تەواوکردووە.
لە دوای شکستی شۆڕشی ئەیلوول، فوئاد دەچێتە ھۆڵەندا و لەوێ دەچێتە پاڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، ھاوکات دەبێتە سکرتێری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە دەرەوەی کوردستان.
لە ساڵی 1983، واز لە یەکێتیی دەھێنێت و دەگەڕێتەوە ناو پارتی.
فوئاد حسێن لە ماوەی 14ی حوزەیرانی 2005 تاکوو 1ی تشرینی دووەمی 2017، لە سەردەمی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بووە، لە دوای جێگرتنەوەی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەوا پۆستەکەی فوئاد حسێن ھەڵوەشایەوە و کەسی تر نەھاتە شوێنی. فوئاد لە کۆتایییەکانی 2018 بۆ ناوەڕاستی 2020، بووە سەرۆکی دارایی ئێراق لە کابینەی سەرۆکوەزیران عادل عەبدولمەھدی. دوای ھەڵوەشانەوەی کابینەکەی عەبدولمەھدی ئەوا مستەفا کازمی کابینەیەکی نوێی ڕاگەیاند و فوئاد حسێن کرایە وەزیری دەرەوەی ئەم کابینەیە و تا ئێستاش لەو پۆستە بەردەوامە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet

for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 7,807 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!