پەیامێک لە قوباد تاڵەبانییەوە:
بە داخێکی زۆرەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی هێزەکانی ئاساییش لەگەڵ تیرۆریستان لە #قەرە هەنجیر#، کارمەندێکی هێزەکانی ئاساییش شەهید بوو و کارمەندێکی دیکەش برینداربوو.
لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هۆشیاری و هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی ئاساییش و هەموو هێزە ئەمنییەکانی کوردستانەوە لە ئاستێکی زۆر باشدا توانراوە ئاساییش و سەقامگیری کوردستان پارێزراوبێت، بەڵام هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر کوردستان و ئێراق. هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە هێزەکانمان لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن تا دواین تیرۆریست بە سزای خۆی دەگەیەنن.
لە دڵەوە سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرز و هەڤاڵانی شەهید جوامێر ڕەشید لە هێزەکانی ئاساییش دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای گەورە داواکارم ڕوحی شەهید #جوامێر عەزیز ڕەشید# بە بەهەشت شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ کارمەندە بریندارەکەی هێزەکانی ئاساییش دەخوازم. [1]
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران.
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet

for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 637 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!