- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەهەردوو میحوەری عەین عیساو قادریە بەیەک گەیشتەوە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات بۆ دابڕین و کەمارۆدانی شاری ڕەققەی پایتەختی داعش لەسوریا.
- کۆبونەوەی شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق لە پیرمام کۆتایی هات و هەردوولا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
- ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا لە گەڕەکەکانی کۆناک و یافیس و نور و جودی و سور لە شارۆچکەی جزیرە لە باکوری کوردستان 28 کەسی دەستگیرکرد.
- ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازی هەڵەبجە، لەبەردەم یەکەی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەی هەڵەبجە گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامداو ئەندامێکی دەستەی داکۆکی لەمافی مامۆستایانیش دەڵێت: بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو فشارو هەڕەشانەی کە لەسەر مامۆستایانی ناڕازییە ئەم گردبونەوەیەمان ئەنجامداو بەردەوام دەبین لە بایکۆت.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 10,578 ganger