دەقی ڕاگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و لە پێناو زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، سبەی دووشەممە 6حوزەیرانی 2022، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتووە لە خالد شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانووساندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و د.عبدالحکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و د.خالد هادی چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
5ی حوزەیرانی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,158 ganger