پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,837
Kuvat 104,286
Kirjat 18,894
Liittyvät tiedostot 94,732
Video 1,238
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
Tulos: Found 5, page 1 of 1
















Päivitä
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

25-01-2019 - ڕۆژی ئازادکردنی لەیلا گوڤەن
Ryhmä: Päivämäärät ja tapahtumat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەیلا گوڤەن ئازادکرا

لەیلا گوڤەن ئازادکرا
$باکووری کوردستان$
- دادگای تورک لە #ئامەد#، بڕیاریدا #لەیلا گوڤەن# ئازادبکرێت. لەیلا گوڤەن ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی #کەجەدە#، ئەمڕۆ 79 ڕۆژە لە مانگرتن لە خواردندایە. پۆلیسی تورک ڕێگەی نەدا کەس پێشوازیی لەیلا بکات و هەروەها ڕۆژنامەنووسانیش بۆیان نەبوو ئامادەی ئازادکردنەکە ببن لە #زیندانی ئامەد#، پاشان گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165075/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لەیلا گوڤەن ئازادکرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لەیلا گوڤەن ئازادکرا=KTML_ImageCaption_End=
- ئەمڕۆ دانیشتنێکی دیکەی دادگەیی کردنی هاوسەرۆکی پێشووی پارتیی دیموکراتیی گەلان (#هەدەپە#) #سەڵاحەدین دەمیرتاش# لە لایەن نۆزدەمین دادگەی سزا قورسەکان لە هۆڵی زیندانی سینجان بەڕێوەچوو. دەمیرتاش لە ڕێی سیستەمی دەنگ و ڕەنگ (SEGBÎS) بەشداری لە دانیشتنەکەدا کرد و گوتی، بەهۆکاری سیاسی زیندانی کراوم، (داوای ئازادکردنم ناکەم). دەستەی دادگە دانیشتنەکەی بۆ 24-25ی نیسان دواخست.[6]
- دادگەیەکی دەوڵەتی تورک لە موش بە بیانووی (ئەندامەتی ڕێکخستنی #پەکەکە#) و (پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخستن) سزای 8 ساڵ زیندانی کردنی بۆ ڕۆژنامەوانی ئاژانسی هەواڵی دیجلە (DÎHA) #ئیدریس سایلگان# بڕیەوە.[6]
$باشووری کوردستان$
- ژمارەیەک پێشمەرگەی دێریین بەرێپێوان چوونە بەردەم نوسینگەی کەناڵی NRT لە #سلێمانی# و داوایان لێکردن سوکایەتییەکانیان بەرامبەر بەخوێنی شەهیدان خەباتی پێشمەرگە ڕاگرن.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165075/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پێشمەرگە دێریینەکان بۆ NRT : لێتان قبوڵ ناکەین=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پێشمەرگە دێریینەکان بۆ NRT : لێتان قبوڵ ناکەین=KTML_ImageCaption_End=
- هاوڵاتیانی دێرەلۆک دژی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک گردبوونەوەیان ئەنجامدا و ئیدانەی بۆردوومانکردنی ناوچەکەیان دەکەن لە لایەن فڕۆکە جەنگیاکانی دەوڵەتی تورکەوە، کە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوڵاتی و بێسەروشوێن بوونی چوار هاوڵاتی دیکە.[3]
- بەیانی ئەمڕۆ بە سەدان هاوڵاتی لە گەلی ڕەش لە سنوری #دێرەلوک# لە بادینان دەستیان بە گەڕان کرد، بۆ دۆزینەوەی ئەو چوار گەنجەی بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکاکی سوپای تورکەوە بێسەروشوێن بوون.[3]
- لە گوندی چەمکێ توویێ لە نزیک گەلی ڕەشاڤەی سەر بە شارۆچکەی دێرەلووک لە سنووری شارۆچکەی #ئامێدی#، دوو کەسی سڤیل بە بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا گیانیان لەدەستدا.[4]
- حازم تەحسین بەگ، کوڕی میری ئێزدیان لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆچی دوایی #میر تەحسین بەگ# میری ئێزدیان ڕایگەیاند، بارودۆخی تەندروستی میر تەحسین تێکچووە و لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.[4]
- لە سنووری شارۆچکەی #خورماتوو# و #خانەقین#، هەروەها پارێزگای دیالە، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەرکەوتوونەتەوە و باس لەوەشدەکرێت لە دیالە بەرپرسێکی #حەشدی شەعبی#ان دەستگیر کردووە، بەوتەی سەرچاوەیەکیش حەشدی شەعبی چەکە قورسەکانی گواستووەتەوە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لە عەزاز چالاکییەکیان بە چەکی قەناس ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا چەتەیەکی داگیرکەر بە ناوی سەعد نەمیعات کوژرا.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- #ئەردۆغان# لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: چاوەڕێدەکەن ئەو پەیمانە ببرێتەسەر کە بڕیاربوو ناوچەیەکی پارێزراو بۆ پاراستنی سنورەکانمان پێکبهێنرێت، ئەگەر لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا ئەوە نەکرا، ئەوا خۆمان دەیکەین، وتیشی: ئارامگرتنیش سنوری هەیە و چاوەڕێ ناکەین بێکۆتا بۆ ئەوەی پەیمانێک ببرێتەسەر.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Tapahtumien aikajärjestys
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 11,808 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[2] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 25-01-2019
[3] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 25-01-2019
[4] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 25-01-2019
[5] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 25-01-2019
[6] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 25-01-2019
فایلی پەیوەندیدار: 11
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 21
ئامار و ڕاپرسی
بەڵگەنامەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پارت / لایەن: حەشدی شەعبی
شار و شارۆچکەکان: خورماتوو
شار و شارۆچکەکان: موش
شار و شارۆچکەکان: خانەقین
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
شار و شارۆچکەکان: ئامێدی
شار و شارۆچکەکان: ئامەد
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-12-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 24-01-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-01-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 11,808 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.345 KB 25-01-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.252 KB 25-01-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.183 KB 24-01-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
دوایین نامەی لەیلا گوڤەن لە زیندانەوە 23-01-2019
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دوایین نامەی لەیلا گوڤەن لە زیندانەوە 23-01-2019
Asiakirjat

دوایین نامەی لەیلا گوڤەن لە زیندانەوە 23-01-2019
Asiakirjat

من لە ڕۆژی 71هەمی بەرخۆداندا، بەو باوەڕیی و جۆشەی کە دڵی مرۆڤ بۆ سەرکەوتن گەورە دەکات، سڵاوتان لێ دەکەم. هاوڕێیانی ژنم کە دڵیان بە باوەڕیی شۆڕش لێ دەدات.
وتەیەکی پێشینانی ئێزدی هەیە کە دەڵێت: لەسەر خاکی ئێمە سەرەتا ژن لەخه و هەڵدەستن، دواتر ڕۆژ هەڵدێت، چونکە ئەوانەی ڕۆژ هەڵدێنن ژنانن. چەندە خۆشیان وتووە، وانییە؟ چەندە گوزارشت لە ژنانی بەرخۆدێری ئەم سەردەمە دەکات کە لە دژی تاریکی دەوەستنەوە و لە بەرەکانی پێشەوە بەرخۆدان دەکەن. بەڵێ، ژنان لەخه و هەستان، بە شەرمی درەنگکەوتن کەوتنەڕێ، هەڵبەت ئاگایان لە سەختییەکانی ڕێ هەبووە، ئه و دەنگەی کە لە زیندانی #ئامەد# بەرز بوویەوە، خۆی گەیاندە پشتی دیوارەکان و هەموو زیندانەکان. دەنگەکە بووه هاوشێوەی ئاوازێک و گۆرانی بەرخۆدان پێکەوە وترا، چی دەوت یەکێک له و ژنانەی کە بە بەرخۆدان جوان بووە، بە دەنگی زوڵاڵی خۆی هەموو دڵێک گۆرانی خۆی دەڵێت. وەک هەمیشە، وەک هەر پڕۆسە و شۆڕشێک، ئەم گۆرانییەش هی ئێمەی ژنانە. هاتە تێگەیشتن کە داواکاریی سەرەکیی هەموان یەکە، بەبێ ئەوەی ئێمە یەکتر ببینین و پێکەوە قسە بکەین، لەم تێکۆشانەماندا زمانمان بووەتە یەک! باشە، ئه و شتانەی کە بڕیارە بکرێن دیارن. بەو ماتەوزەیەی کە لێمانەوە دەڕژێت، گۆشەگیریی هەڵدەگیرێت. لە هەموو دەڤەرێک جەخت لەسەر سەرکەوتن دەکەینەوە و بە ئەنجامی دەگەیەنین.
پێشەنگایەتی لە شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێزدار #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، کە هەموو ژنانی کورد زۆر قەرزباری ئەون، لە ڕووی مێژوویی، ئەخلاقی و ویژدانیشەوە ئەرکی ئێمەیە، بەرخۆدان لە دژی هەموو جۆرەکانی ئەشکەنجە کە بەرهەمی عەقڵیەتی پیاوسالارییە، هەم تاکەچارەسەری و هەمیش مافی ئێمەیە.
لەم پڕۆسە مێژووییەدا و لە ڕێی بەرخۆداندا ئەوەندەی سەره دەرزییەکیش شکمان لە باوەڕیی خۆمان نەکرد و دوودڵ نەبووین، لەبەرئەوەی لە دژی ئەقڵ، ویژدان، مەعنەویەت و حقووقە، بەدرێژایی 21 ساڵ هەرگیز سیستەمی ئیمڕاڵیمان پەسەند نەکرد و وەک بەربەستێکمان بینی لە بەردەم ئاشتی، هەمیشە وتمان کە ئەوانەی ئەم سیستەمەیان دامەزراند، ڕاوێژیان لەسەر کرد، پێشبینیی ئەمەیان کرد و جێبەجێیان کرد، لە مێژوودا باجی ئەمە دەدەن! ئێمە دەزانین کە هیچ کەس باوەڕ ناکات کە ئەمە ڕاوێژکارییەکی مرۆیی بێت، بەڵکو دەبێتە ڕووڕەشیی مرۆڤایەتی و لە لاپەڕەکانی مێژوودا جێی خۆی دەگرێت. ئەگەر ئەوەی ئەم سیستەمەی دروستکردووە، ماف بە خۆی دەدات کە حوکم بەسەر سرووشتیی ژن، بێهێزەکان، بێچارەکان و زیندانییان بکات، ئەوا ئێمەش وەک ژنان کە نیوەی کۆمەڵگەین، لە دژی ئەم عەقڵیەتە، کار بە مافی تێکۆشانی تا سەرەنجام دەکەین و ئەم مامەڵەیە بێکاریگەر دەکەین.
ئێمە دەزانین؛ چەندە تێکۆشین ئەوەندە ئازادیی. ئێمە نە تەسلیمیەتی لیبەڕالیزم و نە سەپاندنەکانی فاشیزم قبووڵ ناکەین، ئێمە هاوڕێی ئەوانەین کە ڕێ و هێڵی خۆیان ئافراندووە، ئەوانەی ئەلتەرناتیڤی سێیەمیان داناوە. ئێمە ڕێی دەبێ لەسەری بڕۆمان هەڵنەبژاردووە، ئێمە ڕێی کە ئێمە لەسەری دەڕۆین-مان هەڵبژاردووە و بە هەنگاوی خۆباوەڕی لەم ڕێگەیەدا دەمەشین.
بەم واتایە، بە جۆشی پێشەنگایەتی له و بەرخۆدانەی کە بە درووشمی ئێمە گۆشەگیریی دەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین، کوردستان ڕزگار دەکەین کە دەستمان پێکردووە، به و باوەڕەی کە لە ناوخۆ و دەرەوە بە تێکۆشانێکی ماوەدرێژ کە بە هێزی گەل زیاتر گەش ببێت، سەردەکەوین.
بەم باوەڕییەوە، بە بیرکردن و خۆشەویستییەکی بێسنوور لە باوەشتان دەگرم، لە دڵی شۆڕشگێڕیتانەوە هەزاران جار ماچتان دەکەم.
#23-01-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,209 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-01-2019 (5 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 24-01-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-01-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-01-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,209 جار بینراوە
زەینەب جەلالیان لە زیندانەوە نامەیەک بۆ لەیلا گوڤەن دەنوسێت
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زەینەب جەلالیان لە زیندانەوە نامەیەک بۆ لەیلا گوڤەن دەنوسێت

زەینەب جەلالیان لە زیندانەوە نامەیەک بۆ لەیلا گوڤەن دەنوسێت
کوردستان دایکی هەموو شارستانیەتەکانی جیهانە، بەڵام دیکتاتۆرە دەسەڵاتخوازەکان هەوڵی لەناوبردنی ئەم شارستانیەتە زێڕینەیان داوە، دەزانین و دەبینین کە بە ساڵانە گەلی کورد بووەتە ئامانجی هێرشی ئەم عەقڵیەتە زۆرداریە، کە ئاکامەکەی جگە لە مەرگی هەزاران مرۆڤی بێتاوان شتێکی دیکە نەبووە، دەوڵەتی تورک لە زۆڵم و ستەمی لە دژی کوردەکان سنور ناناسێت، چارەسەریی لە هێرشە فاشیستیەکان دەبینێت، هێرشێک کە تەنیا بە ستەم لەدژی کوردەکان سنوردار نابێت، ئەمە ستەمێکی دوو لایەنەیە، چونکە قەیرانە ئابورییەکانی تورکیا دۆخی نالەباری گەلی تورکیشی دووقات کردووە، بە شێوەیەک کە ڕۆژانە لەگەڵ هەژاریی و برسیەتی ڕووبەڕوو دەبنەوە، ئەم شەڕە ماڵوێرانکەرانە بوونەتە هۆی مردن و ئاوارەبوونی هەزاران کەس لە ناوچەکە و بەردەوامیشە، ئەمە لە کاتێکدایە کە کوردەکان هەمیشە دەستی ئاشتییان بەرەو دەوڵەتەکانی ناوچەکە درێژ کردووە و بە سیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک کە تەنیا ڕێگای چارەسەری قەیرانەکانی ناوچەکەیە، هەوڵیان داوە کێشەکان چارەسەر بکەن، بێگومان ئەم مۆدیلە بۆ دەوڵەتانی ناوچەکە هەڕەشەیەکی جددییە، چونکە بەرژەوەندی گەلان لەم سیستمە بنیات دەنرێت، هەروەها گومانێک لەوەدا نییە کە بەهۆی ئەوەی گەلی کورد پێشەنگایەتی ئەم مۆدێلە خۆبەڕێوەبەریەی لە ئەستۆ گرتووە، هێرشێکی زیاتر دەکرێتە سەریان، بەڵام هەموو دەزانین کە گەلی کورد بە پێشینەیەکی مێژوویی لە بەرخۆدان، ڕێبەرێک وەکوو عەبدوڵا ئۆجالان و نوێنەرانێک وەکوو #لەیلا گوڤەن# و هەزاران تێکۆشەری ڕێگەی ئازادیی لە زیندانەکان، هەوڵی شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان دەدەن.
لەیلا گیان من دەزانم بێخەبەری لە گۆڕانکارییەکان، خراپتر لە ئەشکەنجە، زۆڵم و ستەم و مانگرتن لەخواردنە، بە هەموو هەبوونی خۆم لە تۆ تێدەگەم، لەیلا گیان، بێخەبەری لە زیندان شتێک وەکوو 'مردنێکی لەسەرخۆ'یە، بەڵام من دەزانم کە گڵی تۆ لە ئازادیی و لە پۆڵا پێکهاتووە، چونکە دیکتاتۆرەکان هەر دەستێک کە لە جەستەی ناسکی تۆ دەوەشێنن، وەک پۆڵا، پێداگرتر دەبی.
لەیلای ئازیزم، من زەینەبم، زەینب جەلالیان، لە پشت شیشەکانی زینداندا، ئەو کاتەی دەنگی سازگاری ئازادیخوازیی تۆ دەبیستم، بۆ تێکۆشان لە دژی ستەمکاران پێداگرتر و بەرخۆدێرتر دەبم، دەبێ ئۆمێدم هەبێت، کە لەو 72 ڕۆژەی کە تۆ نانت نەخواردووە، جەستەی ناسکت ئازاری زۆری پێنەگەیشتبێت، تەندروستیت بۆ من زۆر گرنگە، بە هەموو هەبوونمەوە هەرچی هێزمە پێشکەشت دەکەم، هیوادارم ئەم دیاریە لە منی بە دیلگیراو قبوڵ بکەی، لەیلا گیان هیچ هەوڵێک بێ ئاکام نامێنێت، باوەڕم وایە تۆ بە پێداگری و بەرخۆدانت دەگەیتە ئامانج، لەیلای هێژا، ئەوین دەنگی مەوداکانە، بە هەموو هەبوونمەوە لە ئامێزت دەگرم، هیوادارم بە سەربەرزیی لەم ئەزمونە مێژووییە دەرباز بیت، چونکە تۆ و کەسانێک وەک تۆ پێشەنگی تەڤگەرێکی جیهانین، کە شایستەی باشترینەکانن.
#زەینەب جەلالیان#
#20-01-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,377 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-01-2019 (5 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 20-01-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-01-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-01-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,377 جار بینراوە
لەیلا خالدی فەلەستین نامەیەکی بۆ لەیلا گوڤەن نارد
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەیلا خالدی فەلەستین نامەیەکی بۆ لەیلا گوڤەن نارد

لەیلا خالدی فەلەستین نامەیەکی بۆ لەیلا گوڤەن نارد
لە لەیلا خالدی فەلەستینەوە بۆ #لەیلا گوڤەن#ی کورد
هاوڕێی بەڕێزم لەیلا گوڤەن، هەزاران سڵاوی گەرمت لێبێ لەناو زیندانی زاڵماندا.
زیندان ڕێگریی نەکرد لەوەی دەنگت بگاتە ئێمە، بۆئەوەی لەگەڵ تۆ بوەستین فشار لەسەر پەرلەمانتار بکەین و کاربکەن بۆ جێبەجێکردنی داخوازییە ڕەواکان، کە لە سەرەتادا ئازادکردنی تۆ و هەموو گیراوانی سیاسیی، لەسەرووی هەموویەوە تێکۆشەری گەورە #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#ە.
بەناوی خۆم و بەناوی هەموو ژنانی فەلەستین دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی تۆ بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو شێوازەکانی پێشێلکردنی مافی تێکۆشەران.
ژنە زیندانییەکانی فەلەستین لەسەروو هەموویانەوە خالیدە جەزا پێشەنگایەتیی دژ بە دووژمانی سەهیۆنیی کرد و لەگەڵ زیندانییەکانی دیکەماندا لەسەروویاندا ئەحمەد سەعدات، ئەمینداری گشتیی بوونە قەڵغانێک لە بەرامبەر سەهیۆنیی داگیرکەر.
هاوڕێی خۆشەویست لەیلا، ئێمە دڵنیات دەکەینەوە، کە تاریکیی زیندان درێژە ناکێشێت، بە تێکۆشان و ئارامیی، ماف لەبەرامبەر زوڵم سەردەکەوێت، ئەو مانگرتنەی تۆ بەو ئازارەوە، وێنای باڵاترین شێوازی تێکۆشان دەکات، لەلایەن گەلەکەت و ئازادییخوازانی دنیاوە بەرز دەنرخێندرێت.
چاوت ماچ دەکەم
سڵاوی شۆڕشگێڕیی بۆتۆ، دەستت دەگوشم، تۆ دەبیتە نمونەیەکی زیندوو بۆ هەموو ژنانی جیهان.
بەهیوای ئازادییت
هاوڕێی تێکۆشانت لەیلا خالد[1]
#16-01-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,900 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 16-01-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-01-2019 (5 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: فەلەستین
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 16-01-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-01-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,900 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.144 KB 16-01-2019 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
لەیلا گوڤەن: دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن هەمان تێڕوانینیان لەسەر کێشەی کورد هەیە
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەیلا گوڤەن: دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن هەمان تێڕوانینیان لەسەر کێشەی کورد هەیە

لەیلا گوڤەن: دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن هەمان تێڕوانینیان لەسەر کێشەی کورد هەیە
هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان - دەتەکە پێیوایە، لەم هەڵبژاردنەدا #ئاکپارتی# بەهۆی کێشەی کوردەوە تووشی شکست دەبێت و بە گوتەی ئەو، دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا هەمان تێڕوانینیان لەسەر کێشەی کورد هەیە.
لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان، کە ئێستا لە گرتووخانەی داخراوی ژنانە لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان، وەڵامی چەند پرسیارێکی لەبارەی ڕۆژەڤی تورکیا و کێشەی کورد دایەوە. گوڤەن لەبارەی داهاتووی ئاکپارتی و تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، تورکیا چووەتە نێو کەشوهەوای هەڵبژاردنەوە، جا چ پێشوەخت بێت چ هەڵبژاردنی ئاسایی.
هاوسەرۆکی دەتەکە گوتی، گوتەیەک هەیە دەڵێت: هێز، چاوی ئەو کەسانە کوێر دەکات کە وا هەستدەکەن بەهێزیکردوون. ئاکەپە ڕێک لە دۆخێکی وەهادایە. لە کاتێکدا ئاکەپە ساڵی 2002 لەو کاتەی حکومەتی کوالیسیۆنی هیچ هەوڵێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد نەدەدا، دەسەڵاتی وەرگرت. دوای 20 ساڵ و بەهۆی ئەوەی هیچ پێشکەوتنێکی لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد تۆمار نەکردووە، دەڕوات. ئەمە بەرجەستەترین ڕاستییە کە دەزانرێت. ئاکەپە چارەسەری ڕیشەیی هیچ کێشەیەکی نەکردووە.
لەیلا گوڤەن باسی لەوەش کرد، خەڵک هاوشێوەی ئەوەی لە پەتای کۆرۆنا ڕادەکات، لە ئاکپارتی ڕادەکات.
بە گوتەی گوڤەن، ئاکەپە نەیدەزانی بەڵێن، شەرەفە. ویستی فەرشی ڕەنگ شەدری لەسەر بەڵێنەکانی ڕابخات و لەسەر ڕێگەکەی خۆی بەردەوام بێت، بەڵام ئەمە ئاسان نابێت. هەرچەندە بیەوێت دادگە و تەواوی دام و دەزگاکان لە خزمەتی پاراستنی دەسەڵاتەکەی بەکاربهێنێت، بێهودەیە. ژیانی مرۆڤەکان لە یاساکانیش بەهێزترە. ئاکەپە تووشی لێپرسینەوەی هەموو ئەوانە دەبێت کە ژیانی فەوتاندوون.
لە کاتێکدا لە باکووری کوردستان و تورکیادا هەزاران لایەنگر و ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە لە گرتووخانەکاندان و گوشارەکانی سەر زمانی کوردییش درێژەیان هەیە، لەیلا گوڤەن دەڵێت، لە تورکیا کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکانی نزیک لە دەسەڵات تەنیا لە ئاستێکی زۆر نزمدا بەرنامە دەکەن و هەستی جۆراوجۆر لە هزری خەڵکدا سەبارەت بە کورد دروستدەکەن.
هاوسەرۆکی دەتەکە گوتیشی، سیاسەتڤانانی کورد، کە هیچ کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی بوێریی ئەوەی تێدا نییە تەنانەت بانگهێشتی بەرنامەکانیان بکات، بە شێوەیەکی بێ سانسۆر و بێ ئەدەبانە سووکایەتییان پێدەکرێت. تیرۆرست، ناپاکیی نیشتمان، جیاکار، نەفس نزم، بێشەرەف و چەندین دەستەواژەی دیکە، کە شەرمە باسیان بکەم، بۆ نوێنەرانی کورد بەکاردەهێنن؛ بەڵام خەڵکی ئێمە باش گوێی لەم زمانە ژەهراویەیە و دەزانێت. بێگومان لە ڕۆژی خۆیدا کاردانەوە نیشاندەدات.
لە ئەگەری گۆڕانی دەسەڵات و سەرکەوتنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێستای تورکیادا، لەیلا گوڤەن گوتی، دەسەڵات بە ئۆپۆزیسیۆن دەڵێت، ئەوان تیرۆریستن و تۆ چۆن بە نهێنی هاوپەیمانییان لەگەڵدا دەبەستیت؟ لە بەرامبەردا ئۆپۆزیسیۆن وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت، ئەی باشە تۆ چۆن پرۆسەی چارەسەریت دەستپێکرد و لەگەڵ تیرۆریستان لەسەر مێزێک کۆبوویتەوە؟ هەر لەبەر ئەمەیە ئەو دوو هەڵوێستە لە دیدی ئێمەدا هیچ جیاوازییەکیان نییە.
هاوشێوەی بەشێکی زۆر لە سیاسەتڤانان و بەرپرسان، لەیلا گوڤەن دەنگی کوردی بە یەکلاکەرەوەی هەڵبژاردنی تورکیا ناوبرد و ڕایگەیاند، ئەوەی لە ماوەی 80 ساڵدا دەرهەق بە کورد کرا، لە 20 ساڵی دەسەڵاتی ئاکپارتیدا کرا.
لەیلا گوڤەن لە 31ی کانوونی دووەمی 2018 بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە خرایە زیندانەوە. لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیا کە لە 24ی حوزەیرانی 2018 بەڕێوەچوو، لەسەر لیستی هەدەپە لە بازنەی جۆلەمێرگ هەڵبژێردرا و بووە پەرلەمانتار، بەڵام ئازادنەکرا و لە گرتووخانە مایەوە.
گوڤەن لە گرتووخانە بۆ لابردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند، لە 79یەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا ئازادکرا و لە 200ەمین ڕۆژی مانگرتنەکەشیدا لەسەر داواکاریی ئۆجەلان بەوەی مانگرتنەکە گەیشتووەتە ئامانج، کۆتایی بە مانگرتن هێنا.
دوای تێپەڕبوونی نزیکەی یەک ساڵ بەسەر هەڵبژاردندا، لەیلا گوڤەن ڕۆژی 10ی تەممووزی 2019 لە دانیشتنی پەرلەماندا سوێندی یاسایی خوارد و وەکو پەرلەمانتار دەستبەکاربوو.
رۆژی 4ی حوزەیرانی 2020 جارێکی دیکە تۆمەتبار کرایەوە و پەرلەمانی تورکیا پارێزبەندیی لەسەر هەڵگرت. ڕۆژی 21ی کانوونی یەکەمی 2020 نۆیەمین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد لە دەیەمین دانیشتنی دادگادا بە تۆمەتی ئەندامبوون و پڕوپاگەندەکردن بۆ پەکەکە سزای 22 ساڵ بەندکردنی بۆ دەرکرد و بڕیاری دەستبەسەرکردنی دا.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,006 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-08-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 09-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,006 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,837
Kuvat 104,286
Kirjat 18,894
Liittyvät tiedostot 94,732
Video 1,238
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.703 toinen!