پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 516,442
Kuvat 105,223
Kirjat 19,086
Liittyvät tiedostot 95,720
Video 1,281
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
Tulos: Found 78, page 1 of 8



Päivitä
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

31-08-2018 - تەرمی ماهیر سەرحەد بە مەراسیمێک لە شەنگال بەخاکسپێردرا
Ryhmä: Päivämäärät ja tapahtumat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تەرمی ماهیر سەرحەد بە مەراسیمێک لە شەنگال بەخاکسپێردرا

تەرمی ماهیر سەرحەد بە مەراسیمێک لە شەنگال بەخاکسپێردرا
$باکووری کوردستان$
- لە نێوان گوندەکانی کوملوپنار و کۆجابەی لە ناوچەی هەزۆ لە پارێزگای ئێلح بەهۆی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیاوە شەڕ ڕوویدا. لەو شەڕەدا 2 سەرباز برینداربوون و گوسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی حکومیی هەزۆ و دواتر ئەو 2 سەربازە لە نەخۆشخانە بەهۆی قورسیی برینەکانیانەوە مردن.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152229/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=سووتاندنی دارستانەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەردەوامە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152229/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- ئەمڕۆ هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لەبارەی سووتاندنی دارستانەکانی کوردستانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. کەجەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، سووتاندنی دارستانەکانی #دەرسیم# تا #ئامەد# و بۆتان تا #قەندیل#ی بە تاوانێکی دژە مرۆڤانە ناوناوە و بێدەنگیی دەوڵەتانی ئەوروپایی، ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکانی بە بەشداری لەو تاوانەدا زانیوە.[2]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی گیناڤاز لە ناوچەی نسێبینی سەر بە مێردین، کاتێک کە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سەربازیی تێپەڕ دەبوو، بۆمبێکی پێدا تەقیەوە.[4]
- والیی تورکیا لە شاری دەرسیم، قەدەغەی هاتووچۆی لە 31 هەرێمی ئەو پارێزگایە ڕاگەیاند. بەشێک لەو هەرێمانە بریتین لە هەرێمەکانی ناوەندی دەرسیم، ناوچەی پولور، ناوچەی پیلەمووری، ناوچەی خۆزاد و ناوچەی قسڵە، کە لە سبەینێوە هەتا 15 ی ئەیلول هاتووچۆیان تێدا قەدەغە کراوە.[4]
- بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی پارێزگەی #جۆلەمێرگ#، لە شارۆچکەی خرڤاتەی سەر بە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا سەربازێکی تورکیا کوژراوە.[4]
- ئه و ئاگرەی کە دوێنێ بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە دەڤەری گردی بێمرگێ و شلێرووت لە هەرێمی چیای جوودی کەوتەوە سات بە سات تەشەنە دەکات.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152229/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=سنە بە سرودی شۆڕشگێڕانە یادی شەهیدانی ژینگەی کردەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152229/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە بەرزاییەکانی چیای ئاوییەری شاری #سنە#، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان گردبوونەوە و یادی شەهیدانی ژینگەیان بەرز ڕاگرت. هاوڵاتیان بە بەرزکردنەوەی وێنەی #شەریف باجوەر#، ئۆمێد حسێن زادە، ڕەحمەت حەکیمی نیا و محەمەد پەژوهی، و وتنەوەی دروشمی شەهیدان نامرن، یادی ئەو شەهیدانەیان کردەوە.[2]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مەهدی خۆگەر خەڵکی گوندی دەلی سەر بە شاری #سەوڵاوا# بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو. ئەم هاووڵاتییە کوردە لە لە کاتی کاری وەرزێڕیدا تووشی ئەم ڕووداوە هاتووە کە بووەتە هۆی برینداربوونی لاقی.[6]
- دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سیروان هوشمەند و موختار وەلیپوور خەڵکی شاری #مەریوان# لە کاتی کۆبوونەوە لە بەردەم دەکەی شەریف باجوەر دەسبەسەر کران.[6]
$باشووری کوردستان$
- تەرمی شەهید ماهیر سەرحەد، کە لەگەڵ مام زەکی شەنگالی کرابووە ئامانجی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک و برینداربووبوو دوای 14ڕۆژ پێرێ شەهید بوو، بەخاکسپێردرا.[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی سنوری شارەدێی #سیدەکان#ی دەستپێکردەوە و بەوهۆیەشەوە ئاگرێکی گەورە لەناوچەکە کەوتە.[3]
- تاوەکو دێت ناڕەزایەتییەکان لە گەڕانەوەی عەرەبەکان بۆ شارۆچکەی سنوونێ لە باکووری ڕۆژئاوای #شنگال# زیاددەکات و دانیشتوونی شنگال دەڵێن، ئەو عەرەبانەی گەڕاونەتەوە هاوکاری #داعش# بوون.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152229/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 31-08-2018=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152229/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی یەکێتی و لێپرسراوانی حزبی و حکومیی، لە شاری #کەرکووک# یادی 30 ساڵەی شەهیدکردنی #ئازاد هەورامی# کرایەوە.[5]
- شێخ عەمەر عەجاج، سەرۆکی عەشیرەتی شێخ خەلەف و گەورەی گوندی گوهبەل، باسی فەرمانی 3ی ئاب دەکات و لەبارەی نەگەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ گوندەکانیان ڕەخنە لە حکومەتی عێراق دەگرێت، هەروەها بانگەوازیی سەرۆک عەشیرەتە عەرەبەکانی کرد، کە ئەو کەسانەی هاوکاریی فەرمانەکەیان کردووە بدۆزنەوە و ڕادەستی عەدالەتیان بکەن.[2]
- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، شەرمە بۆ ئه و کەسانەی کە لە ئەم ڕۆژە شەرمهێنەرەی 31ی ئاب دا، برینەکان هەڵدەدەنەوە.[5]
- لە شاری کەرکووک ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەدان کەس یەکەم ڕۆژی پرسەی گەریلای شەهیدی #هەپەگە# گۆران محەمەد ناسراو بە سەرکەوت گابار لە مزگەوتی گوندی گورگەچاڵ بەڕێوەچوو.[4]
- لە کاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆوە ئاگرێک لە زنجیرە چیای سەفین کەوتەوە.[3]
- وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی 10 ڕۆژدا لە هەرێم 10 هاووڵاتی کوژراون و خۆیان کوشتووه و دەڵێت دیاردەکانی کوشتن بە دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم کۆنتڕۆڵ ناکرێت و چاوەڕێی دۆخی خراپتر دەکرێت.[3]
- دانیشتوانی شارۆچکەی #خانەقین# لەهەڵمەتێکدا هەزاران سێت ئاوی خواردنەوەیان بۆ هاوکاریکردنی پارێزگای بەسڕە کۆکردەوە و دوێنێ هەینی ڕەوانەی پارێزگاکەیان کرد.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکی هێزەکانیان لە ناوچەی شیێی #عەفرین# سەرچەتەیەکی فەیلەقی شام بە ناوی زیاد محەمەد خەیووب کوژراوە. ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون دیمەنی چالاکییەکەشی بڵاوکردەوە.[4]
- پێنتاگۆن قۆناخی دووەمی جێبەجێکردنی نەخشەڕێگەی منبجی ڕاگەیاند و وەزیری بەرگریی ئەمریکاش دەڵێت، ئامادەکاری پێویستکراوە و بەمزووانە ڕاهێنانی هاوبەش دەستپێدەکەن و دواتریش دەستدەکەن بە دروستکردنی گەشتی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و تورکیا لە منبج و دەوروبەری.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# سەرکۆماری تورکیا ڕاگەیاند لە باکوری عێراقەوە ❞هەرێمی کورستان❝ هێرش دەکرێتە سەرمان ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئه و پێکدادانانەی کە لەنێوان سوپای تورکیاو پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) لە سەر سنوری نێوان هەرێم و تورکیا ڕوودەدەن. ئەمڕۆ هەینی 31ی ئاب ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێکدا ڕاگەیاند داوای چەکی قورسمان لە هاوبەشەکانمان کردووە پێیان نەداوین و داوای فڕۆکەی ئێف 35 مان کردووە و ئەگەر پێمان نەدەن هەڵویستمان دەبێت، وتیشی تورکیا ڕووبەڕووی پیلانگێڕی دەبێتەوە کە دواترینیان سزا ئابورییەکانی ئەمریکایە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Tapahtumien aikajärjestys
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 11,789 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 31-08-2018
[2] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 31-08-2018
[3] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 31-08-2018
[4] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 31-08-2018
[5] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 31-08-2018
[6] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 02-09-2018
فایلی پەیوەندیدار: 18
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 12
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: دێرسیم
شار و شارۆچکەکان: عەفرین
شار و شارۆچکەکان: شنگال
شار و شارۆچکەکان: مەریوان
شار و شارۆچکەکان: خانەقین
شار و شارۆچکەکان: سنە
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
شار و شارۆچکەکان: منبج
شار و شارۆچکەکان: جوڵه‌مێرگ
شار و شارۆچکەکان: نوسەیبین
شار و شارۆچکەکان: ئامەد
شار و شارۆچکەکان: سیدەکان
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 31-08-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 31-08-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 11,789 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.363 KB 31-08-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.284 KB 31-08-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.153 KB 31-08-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
8ی ئاب، ڕۆژە ڕەشەکەی شەنگال، ئافرەتەکانیان بەسەر سەرکردەکانی‌ داعشدا دابەشدەکران
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
1 Äänestys 5
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
8ی ئاب، ڕۆژە ڕەشەکەی شەنگال، ئافرەتەکانیان بەسەر سەرکردەکانی‌ داعشدا دابەشدەکران
Tilastot ja selvitykset

8ی ئاب، ڕۆژە ڕەشەکەی شەنگال، ئافرەتەکانیان بەسەر سەرکردەکانی‌ داعشدا دابەشدەکران
Tilastot ja selvitykset

کە ناوی #شەنگال# دەهێنرێت، ڕاستەوخۆ جینۆسایدی ئێزدییەکانت پێش چاو دەکەوێت، 8ی ئابی 2014 مێژوویەکی ڕەش بوو بۆ ئەوان و خەڵکی شەنگال، ئەوان ئه و بەرەبەیانە لەخەوێکی قوڵدا بوون، هاواری ترسناکی چەکدارەکانی داعش و دەنگی فیشەک بەخەبەری هێنانەوە، هەر ئه و ڕۆژە دەیان هاوڵاتی ئه و شارە کوژران و گوللەباران کران.
ئەمڕۆ 3ی‌ ئاب، سێ ساڵە سەدان خێزانی ئێزدی‌ بێ خواستی‌ خۆیان لەنێو کەمپەکاندا ژیان دەگوزەرێنن، لای ئەوان هێشتا ئه و برینە ساڕێژنەبووەتەوە کە داعش بەرامبەریان ئەنجامیداوە، ئەوان ئێستا چەندین خەم لەناخیاندا پەنگ دەخواتەوە، (خەمی کچەکانیان، خەمی منداڵە ونبووەکانیان، خەمی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان، خەمی ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەیان، خەمی بژێوی و بەردەوامیی چیان لەنێو چیرۆکە تاڵەکانی کوچه و کۆڵانەکانی شەنگالدا).
لەهاوینی 2014دا، داعش هێرشێکی کتوپڕی کرد و بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دەستیگرت بەسەر موسڵی دووەم گەورە شاری عیراقدا‌ و بەتەنها 1200 چەکداری داعش نزیکەی 30 هەزار چەکداری سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عیراقی شکاند، پاشان ئه و هێزەی داعش هێرشیان کردەسەر ئه و ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا یوو لەسنوری موسڵ.
ئه و هێرشە لەبەرەبەیانێکی زووی ڕۆژی 3ی ئابی 2014دا دەستیپێکرد بۆ سەر ئه و ناوچانەی کە ئێزدییەکان لێی نیشتەجێن لەشنگال، هێزەکانی پێشمەرگە بەبێ شەڕکردن و بەرگرتن لەداعش له و ناوچەیە کشانەوە، دانیشتووانە ئێزدییەکانیان لەبەر ڕەحمەتی ئه و چەکدارانەی داعشدا بەجێهێشت و زۆربەیان بەدیل گیران و کوژران و خرانە گۆڕی بەکۆمەڵەوە.
هەر دوای گرتنی شەنگال، دەستبەجێ چەکدارانی داعش دەستیانکرد بە نمایشکردنی دیمەنە تۆقێنەرەکانیان، وەک جیاکردنەوەی پیاوان لەژنان و هەرزوو چەندین پیاو و گەنج گوللەباران کران، بەڵام بەشێک له و خەڵکە بەنەهامەتیی خۆیان گەیاندە چیاکانی شەنگال، بۆ چەندین مانگ لەنەهامەتیی ناو چیاکاندا مانەوه و بە بێ نان و ئاو ژیانیان دەگوزەراند، ڕۆژانە منداڵ و کەسانی بەتەمەن گیانیان دەسپیارد، نەشیاندەتوانی خۆیان ڕزگار بکەن، چونکە داعش گەمارۆی دابوون و بەردەوامبوو لەهێرشکردنەسەریان.
ئەحمەد دەروێش یەکێکە لە سەرکردە مەیدانییەکانی‌ ڕێکخراوی‌ دەوڵەتی‌ ئیسلامی‌ ناسراو بە داعش کە لەلایەن هێزەکانی‌ ئاسایشی‌ ڕۆژئاوا لەشارۆچکەی‌ ڕمێلانی‌ ڕۆژئاوای‌ کوردستان لەشەڕێکدا بە برینداریی دەستبەسەرکراوە، بەمشێوەیە باس لەسەرەتای چوونی بۆ شەنگال دەکات.
ئه و سەرکردەیەی داعش دەڵێت لەرۆژانی‌ سەرەتای‌ دەستبەسەرداگرتنی‌ شەنگالدا، ئافرەتە ئێزدییەکان بەبێ‌ بەرامبەر بەسەر سەرکردە و چەکدارانی‌ داعشدا دابەش دەکران، دواتر لە ناوچەکانی‌ ژێر دەسەڵاتی‌ ڕێکخراوەکەدا کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکرا.
ئەحمەد دەروێش دەگێڕێتەوە لە هەندێک حاڵەتی‌ دەگمەندا بە پارەیەکی‌ زۆر کە دەگەیشتە سێ‌ هەزار دۆلار ئافرەتە ئێزدییەکان دەفرۆشران، چونکە جوان بوون و ئەندامانی‌ ڕێکخراوەکە لە ژنەکانی خۆیانیان بە باشتر دەزانی.
بەپێی‌ ئامارێکی نووسینگەی‌ کاروباری‌ ئێزدییەکان،‌ تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و 700 هاوڵاتی ئێزدی لەهەردوو ڕەگەزی نێر و مێ لەژێر دەستی چەکدارانی داعشدا ماون و ڕزگارنەکراون.
ئه و پیاوە ئێزدییانەی بەدیلگیران و نەبوون بە ئیسلام کوژران، هەرچی ژن و منداڵەکانیشە لە نۆ ساڵ بەسەرەوە لەچەند ناوەندێک کۆکرانەوە، پاشان نێردران بۆ شارۆچکەی تەلەعفەری نزیک موسڵ و وەک کەنیزەک فرۆشران بە چەکدارەکانی داعش لەهەموو ئه و ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی داعشدا بوون.
بەپێی ئامارەکانی سەنتەری هاوکاری ئێزیدییەکان، کە سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانە و بارەگاکەی لەپارێزگای دهۆکە زیاتر لە 10 هەزار ئێزیدی شەهید و بێسەروشوێنن و ئاوارە بوونە.
بۆ ئێزدییەکان، 2014 مێژووی نوێ کردەوە، ئەوانەی باس لەرووداوەکانی ساڵی 2014ی سەر ئێزدییەکان دەکەن، دەڵێن ئەمە قەتڵوعامی حەفتاو سێیەمینی ئێزدییەکانە، کە پێشتر لەسەدەی 19یەم لەلایەن سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم سوڵتانی عوسمانییەکانەوە بڕیاردراوە بۆ داگیرکردنی ناوچە دوورەدەستەکانی ئێزدیی نشین بۆ ژێر ڕکێڤی خۆی، هەروەک خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ و باجی بەسەردا سەپاندن و بەزۆر دەیکردن بە موسڵمانی سوننە مەزهەب.
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان ئەگەرچی تائێستا دوو هەزار ژنی ئێزدی ئازادکراون، بەڵام هێشتا نزیکەی سێ هەزار ژنی دیکەی ئێزدی لەژێر دەستی داعشدا دیل و دەستبەسەرن کە زۆربەیان براون بۆ ڕەققەی پایتەختی داعش لەسوریا و ڕۆژانە پاش ڕزگارکردنی گەڕەکەکانی ئەوشارە دانە دانە ژنان و کچان و منداڵانیان بەدەردەکەون و ڕزگار دەکرێن.
03-08-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,609 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 03-08-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-08-2017 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : تاوانی جەنگ
شار و شارۆچکەکان: شنگال
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 04-08-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 04-08-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,609 جار بینراوە
ئاماری ڕزگاربوانی داعش لە شەنگال
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاماری ڕزگاربوانی داعش لە شەنگال

ئاماری ڕزگاربوانی داعش لە شەنگال
#خەیری بووزانی#، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە #وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: لە 2014-08-03وە تاوەکو 2020-07-29 لە کۆی شەش هەزار و 417 ئێزدی ڕفێنراو لەلایەن #داعش#ەوە، سێ هەزار و 530 کەسیان ڕزگارکراون و دوو هەزار و 887 ئێزدی لە دەستی داعش ماون یان هیچ شتێک لەبارەی چارەنووسیانەوە نازانرێت.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,019 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 02-08-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری ئامار و ڕاپرسی : توندوتیژی
شار و شارۆچکەکان: شنگال
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-08-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-08-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-08-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,019 جار بینراوە
ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال
Ryhmä: Puolueet ja järjestöt | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال

ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,126 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 25-04-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-04-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,126 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.130 KB 25-04-2020 بەناز جۆڵاب.ج.
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال پەیامێک ئاڕاستەی مستەفا کازمی دەکات
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال پەیامێک ئاڕاستەی مستەفا کازمی دەکات

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال پەیامێک ئاڕاستەی مستەفا کازمی دەکات
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال، پەیامێک ئاڕاستەی مستەفا کازمی دەکات و داواکارە دۆسیەی ئێزدییەکان بکاتە ئەولەویاتی کارەکانی کابینەکەی و سنوورەکان لە هێرشی دەرەکی بپارێزێت.
لە پەیامەکەیدا ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال - مەخەدەشە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.
مەخەدەشە هیواش دەخوازێت یەکێک لە کەسە لێهاتووەکانی پێکهاتەی ئێزدی لەناو حکومەتەکەیدا بکرێتە وەزیر، بۆ زیادکردنی ڕۆحی هاوڵاتی بوون و بەرز نرخاندنی پێکهاتەکان بەهۆی ئەوەی کە هەموو پێکهاتەکان لە ناوەندی بڕیار بن.
مەخەدەشە دووپاتیدەکاتەوە کە هێشتا پێکهاتەی ئێزدی ئاسەواری قڕکردنی ساڵی 2014ی لەسەر ماوە و دەخوازێت دۆسیەی لەناوبردنی ئێزدیەکان لە ئەولەویاتی کارەکانی کابینەکەی بێت و ڕێگایەکی خێرا بدۆزرێتەوە بۆ ئەو ئاوارە ئێزدیانەی کە لە خێمە و کەمپەکاندا دەژین.
داواش دەکات شەنگال دووبارە بونیاد بنرێتەوە، هیوا خوازیشە کە حکومەتەکەی پارێزگاری لە یەک پارچەیی خاکی عێراق و پاراستنی سنوورەکان لە هێرشی دەرەکی بکات و ژیانێکی باشتر بۆ هاوڵاتیان دەستەبەر بکات.[1]
#11-05-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,471 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 11-05-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پارت و ڕێکخراوەکان
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-05-2020 (4 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: شنگال
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 11-05-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-05-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,471 جار بینراوە
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ئیدانەی هێرشی هێزە عێراقییەکان دەکات
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ئیدانەی هێرشی هێزە عێراقییەکان دەکات
Asiakirjat

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ئیدانەی هێرشی هێزە عێراقییەکان دەکات
Asiakirjat

ئه و هێرشەی دوێنێ کرایە سەر ڕۆڵەکانی ئێمەی ئێزیدخان - یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (YBŞ) بەتووندی شەرمەزار دەکەین.
هەر وەک چۆن لە فەرمانەکەدا بینیمان کە حکوومەتی عێراق کچ و ڕۆڵەکانی ئێمەی نەپاراست و ئێزیدخانی بۆ چەتەکانی #داعش# بەجێهێشت، ئەمڕۆش لە بری ئەوەی خۆی بە بەرپرسیار بزانێت لە پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزدیدا، هێرشمان دەکاتەسەر. لە نیسانی 2018 بەدواوە؛ دوای ئەوەی سوپای عێراق هاتە هەرێمەکە زۆر جار هێرشی کردووەتە سەر میللەتی ئێمە، زەختی خستووەتەسەر کچ و کوڕانی ئێمە، لە هەموو ڕوویەکەوە ژیانی لێمان تەنگ کردووە و ئێمەی گەمارۆ داوە. هاتنی ئەوان بۆ شەنگال لە هیچ ڕوویەکەوە نەبووەتە گۆڕانێکی ئەرێنی بۆ کۆمەڵگەی ئێمە. بۆ نموونە ئه و دەروازەیەی کە کچ و کوڕانی ئێمە بۆ ڕزگارکردنی میللەتی خۆیان بە خوێنی خۆیان کردبوویانەوە و دەروازەکە بەتایبەتی لە ڕووی تەندرووستی و پێداویستییەکانی ژیانەوە بۆ ئێمە وەک جێی هەناسەدان بوو، داخرا. بەداخەوە بە هاتنی سوپای عێراق جێی هەناسەدانی کۆمەڵگەی ئێمە داخرا. هەتا ئێستا کچ و ڕۆڵەکانی ئێمە لە دەستی داعش ڕزگار دەکرێن، بەڵام لە لایەن سوپای عێراقەوە ڕێگرییان لێ دەکرێت و دەروازەیان بەڕوودا دادەخرێت. دایکانی ئێمە و میللەتی ئێمە کە دەیانەوێت ئه و دەروازەیە بکرێتەوە، هەموو جارێ لە لایەن سوپای عێراقەوە چەکیان لێ ڕادەکێشرێت و هەڕەشەیان لێ دەکرێت. هەموو جیهانیش باش دەزانێت کە دوای فەرمانەکە میللەتی ئێمەی ئێزدی لە هەموو دەڤەرەکانی جیهان بڵاوبووەتەوە. بەڵام هیچ کەس وەک حکوومەتی عێراق بۆ گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ سەر خاکی خۆیان بەربەستی درووست نەکردووە.
دەیانەوێت ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێمە بشکێنن
بەر لە چەند ڕۆژ فالح فەیاز بە ناوی دەوڵەتەوە هاتە شەنگال و داوای لە لایەنە ئێزدییەکان و بەتایبەتی هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزدی کرد کە بخرێنە چوارچێوەی پۆلیسی فیدڕاڵی. ئەمە دەریدەخات کە نە لە ڕووی پاراستنەوە، نە لە ڕووی سیاسییەوە لە مەنتقی دەوڵەتدا گۆڕانکارییەک درووست نەبووە و دەیەوێت جارێکی دیکە وەک کاتی بەر لە فەرمانەکە ئەم کۆمەڵگەیە بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی. کاتێک سەیری ئەم هێرشەش بکرێت کە کرایە سەر ڕۆڵەکانمان #شەڕڤان#انی یەبەشە، دەردەکەوێت کە دەوڵەت نەیتوانی لە ڕووی سیاسییەوە ئەم ئیرادەیە بشکێنێت و تێگەیشت ئەم ئیرادەیە وەک پێشوو زوو بە زوو تەسلیم نابێت. بۆیە جارێکی دیکە دەیەوێت لە ڕێی چەکەوە ئه و کچ و کوڕانەی ئەم کۆمەڵگەیە دەپارێزن بکاتە ئامانج و بیانترسێنێت.
با گەلەکەمان ناڕەزایەتی پیشان بدات
ئێمە وەک ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی شەنگال بەتووندی ئه و هێرشەی سوپای حکوومەتی عێراق شەرمەزار دەکەین و داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە بەرانبەر پیلانەکانی دەوڵەتی عێراق وشیار بن و ڕێ نەدەن کە دەوڵەت ئیرادەی ئازادی کۆمەڵگەکەمان پێشێل بکات. لە هەمان کاتدا داوا لە گەلی خۆمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و هەندەران دەکەین کە بە ڕۆحی بەرخۆدانی شەنگال ڕاپەڕن و لە بەرانبەر ناوەندە نەتەوەییەکان، نەتەوەیەکگرتووەکان و دامودەزگەکانی مافی مرۆڤ ئه و هێرش و پێشێلکارییانە شەرمەزار بکەن کە دژی ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی دەکرێن.
#18-03-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,732 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-03-2019 (5 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-03-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-03-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-03-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,732 جار بینراوە
ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال، ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و عێراق ڕەتدەکاتەوە
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال، ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و عێراق ڕەتدەکاتەوە
Asiakirjat

ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال، ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و عێراق ڕەتدەکاتەوە
Asiakirjat

لەبارەی ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتی شەنگال، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە ڕۆژی 9ی تشرینی یەکەم ڕێکەوتنێک لە نێوان هەریم و ناوەند ئەنجامدرا لەسەر شەنگال، بە بێ وەرگرتنی ڕای ئێزدیەکان و پێکهاتەکانی دیکە و گەلی شەنگال.
ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتی شەنگال ئاماژەی بەوەش کردوە، گفتوگۆکان هەرچی دەبێت و لە هەرکوێ دەبێت، پێویستە بیرکردنەوە و بڕیار و پڕۆژەی ئێزدیەکان بۆخۆیان ببێتە بنەما سیاسەتی فەرزکردن ئەنجام بەدەست ناهێنێت.
هەروەها لە ڕونکردنەوەکەدا ئەوەش خراەوەتەروو، ئێمە بۆ بەدەستهێنانی ماف و خواستەکانی کۆمەڵگەکەمان و گەرەنتی پاراستنی پێگەی شەنگال و ئێزدیەکان دەخوازین بگەینە تێڕوانێکی هاوبەش کە تێیدا ئیرادەی هەبوونی ئێزدیەکان پارێزراو بێت.
ئەنجومەنەکە ڕاشیگەیاندووە بۆ ئەوەی ئەو گفتوگۆیانە بگاتە ئەنجام پێویستە ئەوانیش ببنە لایەنێک لە گفتوگۆکان و بە بێ ئەوەش ئەو گفتوگۆیانە قەبوڵکراو نین، تەنها چارەسەریش گفتوگۆکردنە و هیچ چی دیکە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,246 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 10-10-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-10-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: شنگال
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 18-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 19-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,246 جار بینراوە
ئەنجومەنی خۆسەریی شەنگال:هیچ بڕیارێک قبوڵ ناکەین لە دەرەوەی ئیرادەی شەنگال بدرێت
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجومەنی خۆسەریی شەنگال:هیچ بڕیارێک قبوڵ ناکەین لە دەرەوەی ئیرادەی شەنگال ...

ئەنجومەنی خۆسەریی شەنگال:هیچ بڕیارێک قبوڵ ناکەین لە دەرەوەی ئیرادەی شەنگال ...
ماوەیەکە لە نێوان هەولێر و بەغدا، لەسەر بابەتی ئەمنی و بەڕێوەبەرایەتی شەنگال گوتوبێژ ئەنجام دەدرێت بە بێ ئەوەی بیروڕا و ئیرادەی گەلی شەنگال لەبەرچاو بگیرێت و هەوڵ دەدەن لە ناوچەکە گۆڕانکاری نوێ ئەنجام بدەن.
ئەنجومەنی خۆسەریی دیمۆکراتیکی شەنگال لەم بارەیەوە ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد کە، لە کاتی شەڕی داعشەوە تا ئێستا، ئەوان قوربانی گەورەیان داوە و بەم شێوەیەش گەلی شەنگال بووە بە خاوەنی ئیرادە و جەختیشی کردەوە، ئەوان بە بێ ئیرادەی گەلی شەنگال، هیچ بڕیارێک لە بارەی شەنگالەوە قبوڵ ناکەن.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا تیشک خرایە سەر کۆمەڵکوژی و قڕکردنی کۆمەڵگای ئێزدی و بەم شێوەیە باسی لێوە کرا، دوایین جار لە بەرواری 3ی ئابی 2014دا دوای ئەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، شەنگالی ڕادەست کرد و حکومەتی عێراقیش هیچ خاوەنداریەکی لە شەنگال نەکرد، داعش دەستی بە کۆمەڵکوژی کرد.
ئەنجونەکە ڕاشیگەیاند، ئامانجی نەیاران، سەرکەوتوو نەبوو و لە ئەنجامی تێکۆشان و خۆڕاگریدا، کۆمەڵگای ئێزدی بوو بە هێز و ئیرادە و بە قوربانیدانێکی زۆر، ڕێگری لە دوژمن کرد و وتیشی، بەر لە ساڵی 2014 ئیرادە و سیاسەتی پارتە سیاسیەکان بەسەر ئێزدیەکاندا دەسەپێنرا، بەلام کۆتایی بەو سەردەمە هاتووە، کۆمەڵگای ئێزدیشی وەکو پێشووتر نیە.
ئەنجومەنی خۆسەریی دیمۆکراتیکی شەنگال هاوکات تیشکی خستە سەر دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بارەی ناوچە جێناکۆکەکان و ڕایگەیاند، گۆتوبێژەکان چی دەبن باببن، بەڵام پڕۆژە و بیروبۆچوونەکانی سەر شەنگال بە بێ بیروڕا و ئیرادەی ئێزدیەکان ناگەن بە هیچ ئەنجامێک.
ئەنجومەنەکە ڕاشیگەیاند، ئامانج و داواکاریی سەرەکی ئەوان ئەوەیە کە کۆمەڵگاکەیان بپارێزرێت و ببێت بە خاوەنی پێگەی خۆی و بەم شێوەیە دوا:لە هەر بارودۆخێکدا ئەگەر بیروڕا و ئیرادەمان پشتگوێ بخرێت، ئەوا بڕیارەکان بێئەنجام دەمێننەوە و جێبەجێ ناکرێن.
لە کۆتاییشدا ئەنجومەنەکە جەختی کردەوە کە ئەوان دان بە هیچ بڕیارێکدا نانێن و جێبەجێی ناکەن، ئەگەر نەخرێنە ناو دانوستان و گوتوبێژەکانەوە و ڕاشیگەیاند، بۆ ئەوەی گۆتوبێژەکانی سەر مادەی 140ی تایبەت بە ناوچە جێناکۆکەکان بگەن بە ئەنجان، دەبێت ئەوانیش وەکو لایەنێک جێی خۆیان لە دانیشتن و گوتوبێژەکاندا بگرن.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,531 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 13-09-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
شوێنەکان
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-09-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: شنگال
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 15-09-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-09-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,531 جار بینراوە
ئەنجومەنی شەنگال داوای خۆبەڕێکخستن کردنی کۆمەڵگای ئێزدی دەکات
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجومەنی شەنگال داوای خۆبەڕێکخستن کردنی کۆمەڵگای ئێزدی دەکات

ئەنجومەنی شەنگال داوای خۆبەڕێکخستن کردنی کۆمەڵگای ئێزدی دەکات
ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال، بەبۆنەی ساڵیادی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر شەنگال، داوای خۆبەڕێکخستن کردنی کۆمەڵگای ئێزدی دەکات.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕۆژی 25-4-217 بە فڕۆکە هێرشی کردەسەر شەنگال، ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەریی دیموکراتی شەنگال لەسەر ئەو بابەتە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە لە مێژوودا سەدان جار هێرش کراوەتە سەر کۆمەڵگای ئێزدی و زۆربەیان بەدەستی عوسمانییەکان کراوە و هاتووە: ئەو ڕقە هێشتاش لەبەرامبەر کۆمەڵگای ئێزدی بەردەوامە، 25ی نیسانی 2017 کە هێشتا بەشێکی شەنگال بەدەست چەتەکانی #داعش#ەوە بوو و هێشتا خوێن لە برینی خەڵکی ئێزدی دەچۆڕا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوای هێرشەکەی 3ی ئازار کە لەژێر ناوی پێشمەرگەی ڕۆژ کرایەسەر خانەسۆر، ئەمجارە بە فرۆکەی جەنگی هێرشی کردەسەر ئێزدیخان.
لە بەردەوامیدا هاتووە: لەم هێرشەدا هەرچەند، #شەڕڤان#، گەریلا و پێشمەرگە بوونە ئامانج و ژمارەیەک پێشمەرگەش گیانیان لەدەستدا، بەڵام حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بێدەنگ بوون، ئەم بێدەنگییە ڕێی لەبەر بەردەوامیی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کردەوە، حکومەتی هەرێم و لە سەرویانەوە پارتی لەجێی هەڵویست نیشاندان، شانیاندایە شان دەوڵەتی تورکەوە و لەو هێرشەدا جێیان گرت و بوون بە هاوکاری داگیرکەر.
هەروەها هاتووە: دەوڵەتی تورک بەو هێرشە ویستی گەلی کورد کە لە شەنگال بوونەتە خاوەن ئیرادە، لەناو ببات و جارێکی دیکە کۆچبەریان بکات و عوسمانیی نوێ دروست بکات، سەرەڕای ئەو هەموو هێرش و هەڕەشانە، بەڵام نەیانتوانی ئیرادەی خەڵکی ئێزدی لەناوببەن.
لە کۆتاییشدا هاتووە: هەموو شەهیدانی ئێزدیخان و شەهیدانی ڕێگای ئازادی بەبیردێنینەوە و داوا لە خەڵکی ئێزدی دەکەین، بۆ ئەوەی ڕێگە لە هێرشەکان بگرین پێویستە خۆمان بە ڕێکخستن بکەین و خۆمان بەهێز بکەین.[1]
#25-04-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,182 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 25-04-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-04-2020 (4 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: شنگال
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 25-04-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-04-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,182 جار بینراوە
بۆردومانکردنی ناوچەی خانەسووری شەنگال لەلایەن تورکیاوە
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆردومانکردنی ناوچەی خانەسووری شەنگال لەلایەن تورکیاوە

بۆردومانکردنی ناوچەی خانەسووری شەنگال لەلایەن تورکیاوە
لە ڕێکەوتی #01-02-2022# کاتژمێر 22:00 دەوڵەتی تورکیا هێرشی بەرفراوانی کردە سەر شەنگال و کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور) و گوندی تەقل بەقل لە دێریک. بۆردومانی سەر شەنگال بۆ ماوەی زیاتر لە 3 کاتژمێر بەردەوام بوو. هەروەها شارەدێی خانەسۆری شەنگالیش 2 جار و یەک لە سەر یەک بۆردومان کرا. دەربارەی زیانەکانی ئەو بۆردومانە زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,305 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 02-02-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-02-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: شنگال
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 21-02-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-02-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 21-02-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,305 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 516,442
Kuvat 105,223
Kirjat 19,086
Liittyvät tiedostot 95,720
Video 1,281
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.718 toinen!