$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ئێران نزیکەی 10 گوندی سەرسنووری باشووری کوردستانی بۆمباران کردووە و 12 کەس بریندار بووە، بەبیانوی ئەوەی کە ئەو گوندانە بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی تێدایە.
$باشووری کوردستان$
- کوژرانی ڕەئوف کامیل #ئاکرێ#یی لە #دهۆک#، نێوبراو ئەندامێکی بەرزی ڕێکخراوی خەباتی کارگەرانی کوردستان بوو و سەرنووسەری ڕۆژنامەی ڕێگای ڕەنجدەرانیش بوو، پێش کوژرانی وتارێکی لە دژی فەرمانڕەوایی نیوەبەنیوەیی پارتی و یەکێتی بڵاوکردەوە، دەنگوباسەکان وادەڵێن کە پارتی کوشتوویەتی.
$دەرەوەی کوردستان$
- کەناڵی تەلەفزیۆنی 2ی هۆڵندا، ڕیپۆرتاژێکی حوسەین سێودینی لەسەر باشووری کوردستان پیشاندا کە تێیدا #مەسعود بارزانی# گووتی: ئەگەر چاودێرەکانی نەتەوە بەکگرتووەکان لە کوردستان بچنە دەرەوە ئەوا ڕەوێکی بەکۆمەڵی تر ڕوودەداتەوە.
- وەزیری دەرەوەی هۆڵندا کۆی مان گووتی کە پێویستە هۆڵندا مووچەی ئەو چاودێرانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بدات تاوەکو لە کوردستان نەکێشرێنەوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Tapahtumien aikajärjestys
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 9,178 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!