دواین ئامارو زانیاری تەقینەوەکانی شاری کەرکوک - 23-08-2014
محەمەد کەرکوکی
بە هۆی ئه و سێ تەقینەوە خۆکوژییەی ئێوارەی رابردووی شاری کەرکوک 108 کەس شەهید و بریندار بوون، کە زۆربەی قوربانییەکان لە هێزەکانی پێشمەرگەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە خەندانی راگەیاند: دوای ئەوەی ئێوارەی رابردوو لە رێگەی بەغداو لە گەڕەکی رەحیماوای شاری کەرکوک سێ تەقینەوە کەلە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراوەوە کە سێ تیرۆریستی خۆکوژ لیان دەخوڕی ئەنجامدرا، بە هۆیانەوە 23 کەس شەهید بوون و 85 کەسیش بریندار بوون.
سەبارەت بە تەقینەوەکان ئه و سەرچاوەیە بۆ خەندان روونیکردەوە: تەقینەوەی یەکەم لە ناوچەی رێگەی بە غدای شاری کەرکوک و نزیک باڵەخانەی (جەدوع) کە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە تیرۆریستێکی خۆکوژ لێی دەخوڕی و هێزەکانی پێشمەرگەی کردبووە ئامانج ئەنجامدرا و بە هۆیەوە 10 شەهید و 19 برینداری لێکەوتەوە کە زۆربەیان لە هێزەکانی پێشمەرگەن.
وتیشی: "تەقینەوەی دووەمیش لە هەمان ناوچه و ئەویش لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیای بارهەڵگرەوە کە خۆکوژێ لێیدەخوڕی و هێزەکانی پێشمەرگەی کردبووە ئامانج ئەنجامدرا کە بە هۆیەوە شەش شەهیدو 38 برینداری لێکەوتەوە کە زۆربەی قوربانییەکان لە هێزەکانی پێشمەرگەن.
سەرچاوەکە راشیگەیاند: تەقینەوەی سێیەمیش لە گەڕەکی رەحیماوای شاری کەرکوک کە گەڕەکێکی کورد نشینه و ئەویش لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری گلایزەرەوە کە خۆکوژێ لێی دەخوڕی ئەنجامدرا بە هۆیەوە حەوت شەهید و 28 برینداری لێکەوتەوە، ئەمە جگە لەوەی زیانێکی زۆری مادی بە ناوچەکە گەیشتووە.
- 24-08-2014
⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!