شێخ محەمەد ئەمینی میرانی بۆی گێڕامەوە وتی:
«ناوەکار» ێک لە #سنە# بووە حەماڵیی ناو بووە، ئەم حەمالییە هەموو جار گایەکی خستۆتە ناو ناوەکە و بە پەیژەی سی چل پلیکانەدا سەری خستووە بۆ نهۆمی دووهەم و سەربان! ئەم ئیشەی کە ئەکرد لە دوای تەواوبوون و لێبوونەوە بوو لە سواغی سەربانەکە. ئەو جۆرە خانووانە هی ئەعیان و پیاوە گەورەکانی سنە بوو، کە لێ ئەبوونەوە گای ئەبردە سەربان ئەوانیش خەڵاتیان ئەکرد. ئەمجا هەر بە شوێنەکەی خۆیا گایەکەی ئەخستە ناو ناوەکە و ئەیهێنایەوە خوارەوە، ئەو ئاخر ڕۆژەی کە ئەم ئیشە ئەبوو، هەموو عالەمی سنە ئەچوون بۆ سەیری ئەو دیمەنە.
جارێک یەکێ لە شازادەکانی ئێران ئەچێتە سنە: دوور نییە فەرامیرزا نەبووبێت ئەو باسەی بۆ ئەگێڕنەوە کە پیاوێک لێرەدا هەیە گا ئەباتە سەربان. ئەنێرێ بە شوێنیا و ئەیهێنن، پێی ئەڵێ تۆ شتی وا ئەکەی؟ ئەڵێ: بەڵێ. ئەڵێ بیبینم؟ ئەویش ناوەکە دێنێ لەگەڵ گاکەیا ئەیخاتە ناویەوە و سەری ئەخا بۆ سەربانی «دەرماڵ.» شازادە، ئەمەی بە لاوە زۆر سەیر ئەبێ، خەڵاتێکی باشی ئەکا و پێی ئەڵێ پێم بڵێ تۆ چۆن ئەمە ئەکەی؟
ئەڵێ: شاهم! ئەم گایە کە تۆ بەم گەورەییە ئەیبینی گوێرەکەیەکی بچووک بوو، ئەو ڕۆژە کە لەدایک بوو خستمە ناو ئەم ناوەیە و بردمە سەربان و هێنامەوە خوارەوە، لەو ڕۆژەوە هەتا ئێستا بووە بەم گایە هەموو ڕۆژێک ڕۆژبوارم نەکردووە بردوومەتە سەربان و هێناومەتە خوارەوە، یەکەم ڕۆژ کە ئەمە گوێرەکە بوو چۆن بووە هەستم بە قورسایی نەکردووە ئێستاش هەر وامە! شازادە ئافەرینێکی تەواوی ئەکا و ئەڵێ: چاککردن لە زۆرکردنە! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 249 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!