قولەی باوەنوور
قولەی چاودێری #باوەنوور# هیی سەدەی حەڤدە و عوسمانییەکانە لە بانی پێوازا چەند لەو قولەمان هەیە و لە بەرزی درووستکراون کە ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی بۆ چاودێری دژی هێرشی سەربازی بووە، دوو قاتن، دوای ئەوەی یەک بە یەکی قولەکانم بەسەر کردەوە دەتوانم ئەوە بسەلمێنم کە قاتی یەکەم بۆ حەوانەوەی سەرباز بووە و قاتی دووەم بۆ چاودێری و شەڕ بووە چونکە قاتی دووەم کامل کونە مەترێزەی هەیە کە هەشت مەترێزەیە بۆ تەقاندنی گولە و ڕم و تیر و لە ڕووی بیناسازی قشڵیشەوە ئەم قولانە شێوە حەلەزۆنی درووستکراون، ئێستا خەڵک فێربوون بە قولەی سەید مەحمود ناوی دەبەن کە ئەمە ئاماژەی جاهلیەت و کوێراییە بەرانبەر مێژوو لای من ئەم قولەیە زیاتر ئەروانێ بەسەر دێی خورخوریشدا نەک سەیدمەحمود نازانم بە چ پێوەرێک ئاوا ناوی دەبەن ئەگەر نا لە قولەی چاودێری عوسمانی زیاتر هیچی تری پێ ناوترێ، وەک ئەوەی زیاتر لە نزیکەوە سەرنجم داوە پێم وایە زیاتر قسڵیان بەکارهێناوە بۆ بنیاتنانی.[1]
ئامادەکردنی: جوان عەبدولڕەحمان
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 379 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!