Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Noin
Kurdipedia Archivists
 Haku
 Lähetä
 Työkalut
 Kielet
 Tilini
 Etsi
 
  
 
 Haku
 Lähetä
 Työkalut
 Kielet
 Tilini
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
Kirjasto
 
Lähetä
   Tarkennettu haku
Yhteystiedot
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 lisää...
 lisää...
 
 
 
 Font Size


 
Noin
Satunnainen erä!
Käyttöehdot
Kurdipedia Archivists
Palautetta
Käyttäjän Kokoelmat
Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
Apua
 lisää
 Kurdi nimet
 
Tilastot
Artikkelit
  587,102
Kuvat
  124,590
Kirjat
  22,129
Liittyvät tiedostot
  126,859
Video
  2,194
Kieli
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Ryhmä
Fins
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
Kirjasto 
5
Artikkelit 
3
Marttyyrit 
1
Tilastot ja selvitykset 
1
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   Yhteensä 
275,377
ئەگەر مام جەلال بووایە چى دەکرد؟
Ryhmä: Artikkelit
Share
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەگەر مام جەلال بووایە چى دەکرد؟
ئەگەر مام جەلال بووایە چى دەکرد؟
=KTML_Bold=ئەگەر #مام جەلال# بووایە چى دەکرد؟=KTML_End=
#عارف قوربانی#


نزیکەى ساڵێک لەمەوبەر کاک بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان لە دیدارێکى تەلەڤزیۆنیدا قسەیەکى کرد بۆ من زۆر جێگەى سەرنج بوو، گوتى، هەر پرسێکى گرنگ هەبێت یاخود کە کێشەیەک ڕووبەڕووم دەبێتەوە، لە خۆم دەپرسم و دەڵێم، ئەگەر مام جەلال بووایە چى دەکرد؟ ئەو کات بڕیار دەدەم و ئەوە دەکەم کە پێم وایە مام جەلال بووایە واى دەکرد.

بۆ کەسێکى گەنج کە پێشتر ئەزموونى کارى حیزبى و بەڕێوەبردنى ئۆرگان و دامودەزگایەکى گەورەى نەبووبێت و لەپڕ ئەرکێکى گەورە و گرنگى واى بکەوێتە ئەستۆ کە هێزێکى سیاسى وەک یەکێتی بەڕێوەبەرێت، بێگومان ئەمە تێگەیشتن و سیاسەتێکى درووستە کە بیەوێت کەڵک لە ئەزموونى کەڵەکەبووى کەسایەتییەکى وەک مام جەلال وەربگرێت. هەرچەندە ئەزموونى ئەم سێ چوار ساڵەى ڕابردوو پێچەوانەى ئەوەمان پێدەڵێت کە بە سیاسەت و بە حیکمەتى مام جەلال و بیرى جەلالییانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕووداو و کێشانە کرابن کە پێویست بووە یەکێتی مامەڵەیان لەگەڵدا بکات، ئیدی چى لە ناوخۆى یەکێتی خۆى بووبێت یاخود لە کوردستان و لە ئێراق، بەڵام ئەوەى گرنگە و پێویستە یەکێتی بخرێتە بەردەم بەرپرسیارێتى و پرسیارى ئەوەوە کە ئەگەر مام جەلال بووایە چی دەکرد، دۆخى #کەرکووک#ە.

لە ڕاستیدا پرسى کەرکووک پرسێکى نەتەوەیى و نیشتمانییە و هەموو خەڵکى کوردستان بە جیاوازیی بیروڕاى سیاسى جیاوازمانەوە بەرپرسیارین بەرانبەرى، بەڵام چەند هۆکارێک وادەکەن #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەرپرسیارییەتییەکى زیاتر و جیاوازترى بەئەستۆ بکەوێت لە خەڵک و لایەنەکانى دیکە. ئەویش لەبەر ئەوەى یەکێتی مێژوویەکى دوورودرێژى خەبات و قوربانیدان و خوێن بەم شارەى دەبەستێتەوە. هەروەها بەهۆى ئەوەى زۆرینەى دانیشتووانى کەرکووک ئەندام و لایەنگر و دەنگدەرى یەکێتین و متمانەى خۆیان داوە بەم حیزبە. لەوەش زیاتر بەهۆى ئەوەى مام جەلال تا لە ژیاندابوو جۆرێک لە خاوەندارێتى ئەم پرسەى گرتبووە ئەستۆ. لەلایەکى دیکەشەوە بەهۆى ئەوەى بەشێکى گرنگ لەو پۆست و پێگە و دەسەڵاتانەى بەغدا کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان بەسەر کێشەکانى کەرکووکەوە هەیە، وەک وەزارەتى داد کە بەشێکى کێشەى ئەم زەویوزارانە پەیوەستە بە دادگەکانەوە، هەروەها پۆستى سەرۆککۆمار وەک پارێزەرى دەستوور، لاى کارەکتەرى سیاسى و ئیدارى سەربە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن. لە سەروو هەموو ئەوانەشەوە ئەم بارودۆخەى کەرکووک وەک لێکەوتەى ڕووداوەکانى 16ی ئۆکتۆبەر بەشێکى زۆرى لە ئەستۆى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستانە. بۆیە پێویستە بۆ هەر گرفتێکى ئەو شارە، لە بەرانبەر بێهەڵوێستی یاخود سستیی نواندن لە بەدەنگەوە هاتنیدا، بە بیریان بێنینەوە و بڵێین ئەگەر مام جەلال بووایە چی دەکرد؟

چەند ساڵێکە دۆخێکى سەربازی بەسەر کەرکووکدا سەپێنراوە، لە سێبەرى هەژموونى سوپادا لێشاوێکى دیکەى بەعەرەبکردنى نوێ ڕووى لە کەرکووکە، بەدیاریکراویش بۆ سەر گوندەکانى دەوروبەری و لە وەرزى تۆوکردن و دروێنەدا هەڵدەکوتنە سەر جووتیارانى کورد، تا سەرچاوەى داهات و ئابوورییان لە کەرکووک ببڕن کە ئەوەش لە بنەڕەتدا سیاسەتێکى ستراتیجى #بەعس# و عەقڵیەتى شۆڤێنییەتى عەرەب بوو وەک سەرەکیترین هۆکار بۆ ناچارکردنى کورد بە جێهێشتنى ناوچەکە. ئەوەى پێشتر لە ناوچەکانى داقووق و ئێستا لە پەڵکانە و ناوچەکانى سەرگەڕان دەگوزەرێت، درێژەدانە بەهەمان ئەو ستراتیجەى بەعس، بەڵام لەژێر هەژموونى سوپاى تائیفى شیعیدا.

زووڵم و ستەمێکى ڕێکخراو لە جووتیارانى کورد دەکرێت، ساڵێک لە وەرزى چاندنى بەروبوومى کشتوکاڵیدا عەرەبى بەعەرەبکردن بە پشتیوانى هەمەرى سەربازى دێن و ڕێگە لەوە دەگرن جووتیارەکان تۆو بکەن، ساڵێک دێن و دەخڵودان و خەلە و خەرمانى جووتیارە کوردەکان دەسوتێنن. ئێستا لەم ساتى وەرزى دروێنەیەدا لەشکرێک عەرەب بە هۆسە و درووشمى دوژمنکارانەوە و بە پاسەوانى سوپاوە هاتوون خێوەتیان لە گوندى پەڵکانە هەڵداوە و ڕێگە نادەن جووتیارەکان بەروبوومەکانیان دروێنە بکەن. لێرەدا پێویستە ئەوە بپرسین ئەگەر مام جەلال بووایە چی دەکرد؟

ڕەنگە ئێستا خوێنەر بپرسێت بڵێت جا مام جەلال چی کرد تا بەدواى وەڵامى ئەو پرسیارەوەبین، ڕاستە مام جەلال نەیتوانى چارەسەرى کێشەى کەرکووک بکات، ئەویش بەشى خۆى کەمتەرخەمیی هەبوو، ئۆباڵى زۆرێک لەم دۆخە بۆ ئەویش دەگەڕێتەوە، بەڵام دەبێت ئەو ڕاستییە ببینین تا ئەو لە دەسەڵات بوو ئەستێرەى کورد لە کەرکووک ڕوو لە درەوشانەوە بوو. زۆربەى کات و تواناکانى خۆى بۆ کەرکووک تەرخان کردبوو. تەنانەت کە ئەرکى سەرۆککۆماریشى لە ئەستۆ بوو، بەشى زۆرى کاتەکانى لە کەرکووک بوو، سەتان جار هاتووەتە کەرکووک و بە مانگ بەدیار کێشە و خەمەکانى ئەو شارەوە ماوەتەوە. لە سادەترین بەراورددا 12 ساڵى دواى نەمانى مام جەلال لە کایەى سیاسى، یەکێتی سێ جاری دیکە پۆستى سەرۆککۆمارى وەرگرتووە، لەو 12 ساڵە و لە سێ خولى سەرۆکایەتیی کۆماردا تەنیا یەک جار د. فوئاد مەعسوم سەردانى کەرکووکى کردووە. کەمتەرخەمى و بێباکى و سستى لە هەڵوێست و ڕەفتارى دەسەڵاتدارانى یەکێتی دواى مام جەلال، جێگەى تێڕامانە.

بۆیە ئەوەى ئێستا لە کەرکووک ڕوو دەدات ئەگەر مام جەلال بووایە هەم لە وەزیر و پەڕڵەمانتارەکانى دەپرسییەوە لە بەرانبەر کەمتەرخەمى و بەدەمەوەنەچوونى هاوارى کەرکووکییەکان، هەم یەکێتیشى وەک هێزێکى کاریگەر دەخستە خزمەتى ڕەواندنەوەى ئەو هەڕەشانەى سەر کەرکووکییەکانەوە، خۆیشى وەک سەرۆککۆمار سوپا و حکوومەتى دەخستە بەردەم بەرپرسیارێتى ئەو ڕەفتار و هەڵسوکەوتە نادەستوورییانەى لە کەرکووک پەیڕەو دەکرێن. ئاخر لە کوێى دەستووردا هاتووە ڕێگە بەوە بدات سوپا هەمەرى سەربازى لەگەڵ خێڵ و عەشایەردا بنێرێت بۆ داگیرکردنى زەویوزارى جووتیارى کورد؟

سەربارى ئەوەى ئەم کێشانەى کەرکووک بەرپرسیارییەتیى گەورەیە لە ئەستۆى هەموو حیزب و سەرکردە سیاسییەکان، حکومەت و سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان، بەڵام دەبێت یەکێتی سەرمەشقى هەڵگرتنى ئەو بەرپرسیارییەتییانە لە ناوەندەکانى دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان و لە بەغدا بگرێتە دەست، بۆ ئەوەى وەڵامى ئەو هۆکارانە بداتەوە کە بەشێوەیەکى جیاوازتر لەوانى دیکە، کەرکووک بە یەکێتییەوە دەبەستێتەوە.

کورد لە ڕابردوودا بەشێوازى جیاواز، بە بەخشینى کات و توانا و قوربانیی زۆر، بەگژ سیاسەتى بەعەرەبکردندا چووەتەوە. سێ نموونەى بەرچاومان هەن لە مێژووى نزیکى پەیوەست بە بەعەرەبکردنى گوندەکانى کەرکووک، (شەهید نازمى حەمەى سڵێمان، شەهید داراى مامە قالە لە تیپى 21ی کەرکووک و شەهید مامەڕیشە)، لە سێ وێستگە و شوێنى جیاوازدا گورزى گەورەیان لە پڕۆسەى بەعەرەبکردندا کە ئەگەر ئەو سێ چالاکییەى ئەوان نەبووایە، ئێستا ڕیشە و قوڵایى و قەبارەى بەعەرەبکردن لەسەر کەرکووک زۆر لە ئێستا زیاتر دەبوو. بۆیە پێویستە بۆ ئێستاش کورد وەڵامى تووندى هەبێت.

بەڕاستى جێى پرسیارە تەنانەت لەوپەڕى لاوازیی پێگەى کورد و لاوازیی شۆڕشیشدا، بە ئەندازەى ئێستا بێدەسەڵات نەبووە لە بەرانبەر ئەو زووڵم و ستەمکارییانەى لە جووتیارانى کورد دەکرێت. ئەمڕۆ کورد لە بەشێکى جوگرافیاى باشوورى کوردستان خاوەن حکومەت و هێزى پێشمەرگە و دەزگاى جۆراوجۆرى ئەمنیی خۆیەتى و لە بەغداش پۆستى سەرۆککۆمار و وەزیرى داد و جێگرى سەرۆکوەزیران و پەڕڵەمان و وەزیرى دەرەوە و چەندین پۆستى گرنگى دیکەى لەنێو سوپا و دەزگا ئەمنییەکانى بەغدا بەدەستەوەیە، بەڵام بە بەرچاوى خودا و خەڵک و دونیاوە خێڵە بەدەوییەکانى عەرەب بە هەمەرى سەربازییەوە وەک سەردەمى تاڵانى پێشتریان، دێنە سەر گوندە کوردییەکان و هەڕەشەى داگیرکردنى ماڵ و موڵکیان دەکەن، کوردیش بەو جۆرە وەک تەماشاکار لە دیمەنە تراژیدییەکان بڕوانێت. بۆیە ڕوو دەکەمە کاک بافڵ تاڵەبانى و من لەو دەپرسم ئەگەر مام جەلال بووایە چی دەکرد؟ [1]

Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 512 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 15-05-2024
liittyy kohdetta: 2
Ryhmä: Artikkelit
Publication date: 15-05-2024 (2 Vuosi)
Asiakirjan Tyyppi: Alkukielellä
Kaupungit: Erbil
Kieli - Murre: Kurdi - Sorani
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Tuote Laatu: 98%
98%
Lisääjä ( هومام تاهیر ) on 05-09-2024
Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu ( زریان سەرچناری ) 07-09-2024
URL
Tämän tuotteen mukaan Kurdipedia n Standardit ei ole viimeistelty vielä!
Tämä tuote on katsottu 512 kertaa
QR Code
  Uusi kohde
  Satunnainen erä! 
   
  
  Julkaisu 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.313 toinen!