بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی #ھەولێر# وتی: لە پارێزگای ھەولێر دەست بە درووستکردنی پارکێکی گەورە کراوە، زیاتر لەیەک ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە و بڕیارە لە ماوەی شەش مانگ تەواو بێت و بکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییانی خۆشەویستی پارێزگای ھەولێر.
ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: پارکێکی تازەی گەورە لە شاری ھەولێر لە گەڕەکی ژیان دەست بە درووستکردنی کراوە کە لەسەر ڕووبەری 17 ھەزار مەتر درووست دەکرێت و بەشێوەیەکی سەردەمیانە دەبێت و ملیارێک و 49 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و بڕیارە لە ماوەی شەش مانگ گەر کەش وھەوا ڕێگە بدات تەواو بکرێت.
ڕێبین ئەحمەد وتیشی: ئێستا لە پارێزگای ھەولێر 20 پارکی گەورەمان ھەیە و کۆی گشتی 500 پارک و باخچە و سیاج و دارستان و پارکی بچووک ھەیە، بەردەوامیش کار دەکەین بۆ ئەوەی ژمارەکە زیاتر بێت و ڕێژەی سەوزایی لە ھەولێر زیاد بێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 521 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!