#سەڵاحەدین بەهادین#، ئەمینداری گشتی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# بە بەیاوەری شاندێکی باڵا سەردانی #بەغدا#ی کرد و لە کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێراق بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باس کردووە.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێک ئەمڕۆ دووشەممە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی بەغدای کردووە و لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق داواکارییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی گەیاندە سوودانی.
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوێک، دوێنێ ئێوارە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بە سەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە شاری بەغدا و بڕیارە چەند ڕۆژێک لە بەغدا بمێنێتەوە و زۆربەی سەرکردە و بەرپرسەکانی ئێراق ببینێت و داواکاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەیەنێت بە بەرپرسان لە بەغدا و گفتوگۆیان لەگەڵ بکات لەسەر ئەوەی کە خەڵکی کوردستان بە گشتی و مووچەخۆران و مامۆستایان لە قەیرانێکی دارایی و بێ مووچەیی ژیان بەسەر دەبەن، کە ئێستا لە مانگی 12دان هێشتا مووچەی مانگی 9ی ئەمساڵ 2023یان وەرنەگرتووە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 736 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!