هەر یەک لە #قوباد تاڵەبانی# و #بافڵ تاڵەبانی#، ڕێگە نادەن هیچ کەسێکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئەندامی ئەو شاندانەی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# بێت، کە دەچنە بەغدا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ شاندی ئێراقی لەبارەی مووچە و بودجە.
بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، ڕێگرن لەوەی هیچ یەکێتییەک لە تیمی حکومی حیزبەکەی ببێتە ئەندامی شاندەکانی هەرێم بۆ بەغدا.
ڕێگرییەکان پەیوەندی بە بەردەوامی کێشەکانی پارتی و یەکێتی و هەڵوێستەکانی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتەوە هەیە بەرانبەر یەکێتی.
تیمی یەکێتی لەناو حکومەت ئاگادارکراوەتەوە، تا کێشەکانی پارتی و یەکێتی چارەسەر نەبن، نابێت هیچ ئەندامێکیان لە شاندەکانی هەرێم بۆ بەغدا بەشدار بێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 914 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!