ناونیشانی بابەت: 100 ساڵ پێش ئێستا پەڕتووکێک لەسەر نهێنیى کەسایەتییەکانى کوردستان چاپ کراوە
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
شوێنەوارناسێکى سنوورى ئیدارەى #ڕاپەڕین# ڕایگەیاند، نزیکەى 100 ساڵ پێش ئێستا بەڕیتانیا پەڕتووکێکى لەسەر نهێنیى کەسایەتییەکانى #کوردستان# چاپ کردووە و پەڕتووکەکەیشى لاى خۆى پاراستووە.
مەلا سمایل نوورەدینى، شوێنەوارناسى دیارى ئیدارەى ڕاپەڕین، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: لە دەزگای هەواڵگریی بەڕیتانیا لە ساڵی 1925 پەڕتووکێکى وەکوو ڕاپۆرت بە ناونیشانی (نهێنیی کەسایەتییەکان) ى کوردستانى باشوور چاپ کردووە .
وتیشى: پەڕتووکەکە باس لە کەسایەتیی سیاسی و سەرۆکهۆز و شێخ و ئاغا و کوێخاکانی ناوچەکانی کوردستان دەکات، هەر لە #شنگال#ەوە تا #کفری#.
باسى لەوە کرد: پەڕتووکەکە بە زمانى ئینگلیزى نووسراوە و لاى خۆى پاراستوویەتى و داوایشى داوەتە زانکۆى ڕاپەڕین کە پەڕتووکەکە وەرگێڕنە سەر زمانى کوردى، بەتایبەت کە بەوردى باسى کەسایەتییەکان دەکات دەتوانین لە توێژنەوەی مێژوویی لەسەر ناوچە جیاوازەکان سوودى لێوەرگرین. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,045 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!