#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ کۆچی دوایی خاتوو (حەلاوە عەبدولڕەحمان) هاوسەری کاک مستەفا مامە ڕەزای #کەڵکەسماق# ڕابەری کۆچکردووی بزووتنەوەی حەقە و دایکی هەردوو پێشمەرگەی دێرین عەبدولڕەحمان و سەربەست، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خزمانی کەڵکەسماق و بزووتنەوەی حەقە کرد.
دەقی پرسەنامەی سەرۆک بافڵ:
بەڕێزان و خزمانی کەڵکەسماق و بزووتنەوەی حەقە
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حەلاوە عەبدولڕەحمان) هاوسەری کاک مستەفای مامە ڕەزای کەڵکەسماق، ڕابەری کۆچکردووی بزووتنەوەی حەقە و دایکی هەردوو پێشمەرگەی دێرین عەبدولڕەحمان و سەربەستمان پێگەیشت.
بۆئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت. [1]
دڵسۆزتان
بافڵ تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,241 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!