#بەرهەم ئەحمەد ساڵح# پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی #قادر باجلوری# دەکات
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو قادر باجلوری
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی (قادر باجلوری) پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری بە ئەمەکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و کەسایەتی ناسراوی #بادینان#مان بیست.
بەم بۆنە خەمبارەوە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو قادر باجلوری دەکەم و داواکارم لە خودای گەورە بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دوا کۆستی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت و سەبووری و دڵنەوایی هەموو لایەک بداتەوە. [1]
إِنَّا للهِ وَإِنَّا إِلَيەرَاجِعُونَ
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,389 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!