#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پەیامێک ئاڕاستەی #عومەری سەید عەلی# ڕێکخەری دەست لەکارکێشاوەی #بزووتنەوەی گۆڕان# و چیا نەوشیروان مستەفا کردووە.
پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی تایبەت بووە بە پەیوەندییەکانی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و #پارتی دیموکراتی کوردستان# و بابەتی وەرگرتنەوەی چەند پۆستێکی سنووری #سلێمانی# لە بزووتنەوەکە.
لە پەیامەکەدا بافڵ تاڵەبانی نیگەرانی خۆی نیشانداوە لە زیادبوونی دەسەڵاتی پارتی لەناو بڕیارەکانی گۆڕان و باسی لەوە کردووە، پارتی بە تەواوی دەستی بەسەر بزووتنەوەی گۆڕاندا گرتووە، ئەوەش لە ڕێگەی دوو وزەی گۆڕانەوە کە لە کابینەی نۆیەم پۆستی وزارییان هەیە.
بەشی دووەمی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەو دوو بەرپرسەی گۆڕان، تایبەت بووە بە گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی سنووری سلێمانی و تێدا باسی لەوە کردووە، کە دوای سەری ساڵ وەک یەکێتی دەست بە گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی ئیداری سنووری سلێمانی دەکەن، بە پۆستی پارێزگاریشەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,725 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!