دەقی پەیامەکەی ئاراس محەمەد ئاغا:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی تەواوی موسوڵمانانی جیهان و بەتایبەت کوردستان دەکەم ئومێدەوارین ئەم جەژنە ببێتەهۆی بەرقەرار بوونی ئاشتی و ئارامی بۆ میللەتەکەمان،
لێرەوەش دەمەوێت بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە مەلبەندی حەوتی نەینەوا پیرۆزبایی لە خەلکی خۆشەویستی شاری موسڵ بکەم لە کەسوکاری شەهیدان و زیندانە سیاسیەکان و دۆست و لایانگرانمان ئەوانەی خۆینی خۆیان بەخشی بۆ ڕزگارکردنی شارەکە بۆ ئەوەی ئەمرۆکە بە ئارامی تیدا بژین.
دیارە جەژن بۆخۆی بەواتایی لێبوردەیی و تەبایی و گیانی یەکترقبوڵکردن دێت پێویستە لەو ڕوانگەیەوە لێبوردەبین و دەست لەناو دەست ئامانجمان پتەوکردنی پەیوەندی و دروستکردنی خۆشەویستی بێت لەنێوان یەکتردا،
دووبارە پیرۆزبێت ئەم بۆنە پیرۆزە و هەمیشە سەربەرزبن..
ئاراس محەمەد ئاغا
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
لێپرسراوی مەلبەندی (7) نەینەوا[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,243 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!