ناونیشانی پەرتووک: ئاسمان و ڕێسمان
ناوی نووسەر: #حوسێن حوسێنی#
دەزگای پەخش: ناوەندی غەزەلنووس
ناوی ئەم پەرتووکە کە بریتییە لە ئاسمان و ڕێسمان، هەرچەند بە ئیلهام لە تاکە شیعرەکەی شێخ ڕەزا وەرم گرتووە، بەڵام پێم وایە ناوێکی پڕ بە پێستی بابەتەکەیە. مێژووی فیزیا لە وردبوونەوەی مرۆڤ لە ئاسمانی ژوورسەری دەست پێدەکات و لە ئێستادا گەیشتووە بە تیۆریی ڕێسمانەکان (String theory)، کە بەهێزترین بەربژارە بۆ وەڵامدانەوەی گرنگترین و بنچینەییترین پرسیارەکانی مرۆڤایەتی لەسەر گەردوون. ئەگەر وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لەسەر گەردوون بە بەکارهێنانی ئاسمانناسیی، وەڵامی کرچ و کاڵ ناورد بووبیت، وەڵامەکان بە بەکارهێنانی تیۆرییە پێشکەوتووەکان وەڵامی ورد و هەمەلایەنەن. لە ئاسمانەوە بۆ ڕێسمان پەرەسەندنی هزری مرۆڤی لەخۆ گرتووە، هەر لە گریمانە سەرەتاییەکانەوە بۆ گەردوون تاوەکوو دەگاتە فرەگەردوونیی (Multiverse).[1]
Huomautus: PDF-tiedoston tämä kirja ei ole saatavilla, auttakaa Kurdipedia saat tämän tiedoston! Lähetä kirja Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 766 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!