دەقی پرسەنامەکەی بورهان سەعید سۆفی:
هەڤاڵی بەڕێز کاک کۆسرەت ڕەسوڵ
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
بەداخ و پەژارەیەکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زوبەیدە سەعید ئۆمەر) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
خاتوو زوبەیدە سەعید یەکێک بوو لەو ژنە تێکۆشەرانەی کە شانبەشانی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان تەواوی ژیانی خۆی بۆ کوردایەتی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەرخان کرد.
بەم بۆنە خامناکەوە پرسەو سەرەخۆشی قوڵی خۆم بە ئێوەی بەڕێزو و تەواوی خزمان و کەسوکاری کۆچکردوو ڕادەگەیەنم و لە پەردەردگاری مەزن داواکارم جێگای کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێ و دوا کۆست و ناخۆشی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان بێت.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
بورهان سەعید سۆفی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,754 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!